تایبه‌تمه‌ندی پیاوان كه‌ ئافره‌تان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن!

ئایا تاوه‌كو ئێَستا بیرتان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ بۆچی به‌رده‌وام هه‌ندێك له‌ پیاوان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیاندا له‌ ئه‌وانی تر سه‌ركه‌وتوو ترن؟
به‌شێك له‌ پیاوان هه‌ن كه‌ ئافره‌تان ناتوانن لێیان دوور كه‌ونه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ جوانی روخسار و یان به‌ژن و باڵایانه‌وه‌ نیه‌.
راستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئافره‌تان جۆرێك له‌ پیاوانیان خۆش ده‌وێت و به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی بۆ لای كه‌سانێك كێش ده‌كرێن كه‌ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یان هه‌بێت.
لێره‌ باس له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئافره‌تان پێیاو خۆشه‌ له‌ پیاواندا هه‌بێت: 
1-پیاوی رۆمانسی:

ئافره‌تان پێویستیان به‌وه‌یه‌ كه‌ رێزیان لێ بگیرێت و پیاوێكی رۆمانسی ئه‌م نیازه‌ی بۆ پڕ ده‌كاته‌وه‌. ئه‌و جۆره‌ پیاوه‌ به‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ رۆمانسییه‌كانی كه‌ هه‌یه‌تی ئه‌و هه‌سته‌ی خۆی ده‌بڕێت كه‌ خۆشی ده‌وێت، و له‌ به‌رامبه‌ریشدا، هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌، هه‌سته‌ رۆمانسیه‌كانی خۆی به‌ دڵسۆزیه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كات.
2-ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ بڕوای به‌ خۆی هه‌یه‌:
ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌ بڕوایان به‌ خۆیان هه‌یه‌ له‌ لای ئافره‌تانه‌وه‌ سه‌رنجڕاكێش ده‌بن، ئه‌گه‌ر خۆتان گه‌وره‌ نیشان بده‌ن بێگومان ئه‌م هه‌سته‌ لای كه‌سی به‌رامبه‌ر دروست ده‌كات پیاوێكی بڕوا به‌ خۆ بوو گرنگی به‌وه‌ نادات كه‌ له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ ستایش بكرێت یان گرنگی پێ بدرێت.
3-پیاوی هونه‌رمه‌ند:
زۆربه‌ی ئافره‌تان پێیانه‌ خۆشه‌ كه‌ وا ده‌ر بكه‌ون كه‌ بێ هاوتان و تایبه‌تن و چ له‌وه‌ باشتر كه‌ ئێوه‌ ئه‌وان بكه‌نه‌ سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و داهێنانه‌كانی خۆتان، ئه‌و شه‌یدای هزری داهێنه‌رانه‌ی پیاوێكی هونه‌رمه‌نده‌. به‌ تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ به‌ هونه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ ئاوێته‌ ده‌كرێن.
4-پیاوی بیانی:
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ بن پێویست ناكات كه‌ بیانی بن به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ئاشنای چه‌ند زمانێكی بیانی بن و زۆرتر گه‌شت بكه‌ن هه‌مان ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی كه‌ كه‌سێكی بیانی وه‌ریده‌گرێت ئێوه‌ش ده‌توانن بۆ خۆتانی به‌ده‌ست بێنن.
5-پیاوی زیره‌ك / روو خۆش:
قسه‌كانی دڵی مرۆڤ خۆش ده‌كات و ئه‌و ته‌نیا پیاوێكه‌ كه‌ گوێ بۆ قسه‌كانی ئێوه‌ راده‌گرێت و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی پێبكه‌نێت و به‌ هه‌سته‌ خۆش و قسه‌ خۆشه‌كانی كه‌شێكی خۆشی و ئاسوده‌یی بۆ ده‌ره‌خسێنێت و بۆ راكێشانی سه‌رنجی ئافره‌تان سود له‌ سیاسه‌تی بزه‌و سه‌رقاڵ كردنیان وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ندین كاتژمێر له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا بدوێت بێ ئه‌وه‌یكه‌ بێزاریان بكات. بۆچی ئه‌مجۆره‌ پیاوه‌ قابیلی دوور كه‌وتنه‌وه‌ نییه‌؟
6-پیاوی تێبینی:
هه‌رچه‌نده‌ ئافره‌تان پێویستیان به‌ گه‌شه‌ سه‌ندنی هزری و خۆ رۆشنبیر كردن هه‌یه‌ تاوه‌كو به‌م ئاكامه‌ بگه‌ن. به‌ڵام زۆربه‌ی كچانیش بۆیان روون ده‌بێته‌وه‌ كه‌ پیاوێك هه‌ڵبژێرن كه‌ له‌ ماوه‌ی په‌یوه‌ندی دوورو درێژیاندا به‌ شێوه‌یه‌كی جوان هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه‌ : كه‌ هیچ كات له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه‌ باسكران زیاده‌ڕۆیی مه‌كه‌ن و هه‌وڵ مه‌ده‌ن كه‌ خۆتان به‌م شێوه‌ نیشان بده‌م كه‌ وا نین چونكه‌ ئه‌وه‌ به‌ خێرایی بۆ ئافره‌تان ئاشكرا ده‌بێت.
نهێنی سه‌ركه‌وتنی ئێوه‌ له‌وه‌ دایه‌ كه‌ هۆی په‌یوه‌ندی ئافره‌تان به‌ هه‌ر یه‌كێك له‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌بیر مه‌كه‌ن و بزانن كه‌ رێز له‌ چ جۆره‌ پیاوێك ده‌گرن و پاشان ئاوێته‌یه‌كیان لێ دروست بكه‌ن و سه‌یری بكه‌ن كامه‌یان بۆ ئێوه‌ گونجاوتره‌ تاوه‌كو ئافره‌تان به‌ هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌ جوان و نوێی ده‌ركه‌وتنتان خۆشیان بوێن923256_540527285986187_1625273767_n

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s