ئایا غوسل یان لەش پیسى چۆن دەردەكرێ ؟

Image
وەڵام:بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
* چۆنێتی خۆشۆردن بۆ لابردنی لەش گرانی:
ـ سەرەتا هەردوو دەستی دەشوات.
ـ ئەنجا بە دەستی ڕاستی ئاو دەكات بە سەر دەستی چەپیدا و تارات دەگرێت و دەوروبەری عەورەتی پاك دەكاتەوە.
ـ ئەنجا دوو جار یان سێ جار دەستی چەپی دەهێنێت بە زەویدا یان (یان بە سابون دەیشوات).
ـ ئەنجا دەستنوێژدەگرێت وەك چۆن دەستنوێژدەگرێت بۆ نوێژ، بەڵام هەندێك جار شۆردنی هەردوو پێی دوا دەخات بۆ پاش ئاو كردن بە سەر هەموو لاشەدا.
ـ ئەنجا ئاو دەبات و دەیكات بە سەر سەریدا و پەنجەكانی دەخانە نێو قژى یەوە تاوەكو بنی تووكەكان تەڕ دەبن.
ـ ئەنجا سێ گوێل (یان سێ جام) ئاو دەكات بە سەر سەریدا.
ـ ئەنجا ئاو دەكات بە سەر هەموو لاشەیدا، لە پێشان ئاو دەكات بە سەر لای ڕاسیدا و پاشان بە لای چەپیدا.
ـ وە چاكتر وایە لە كاتی ئاو كردن بە سەر لاشەدا دەستی پێدا بهێنێت بۆ ئەوەی بە دڵنیایی تەڕ ببێت.
ـ ئەنجا هەردوو پێی دەشوات ئەگەر شوشتنیانی دوا خستبێت لە كاتی دەستنوێژەكەیدا.
عن ميمونة بنت الـحارث زوج النبـي صلى الله عليه وسلم أنـها قالت: ((وضعتُ لرسول الله صلى الله عليه وسلم وَضوء الـجنابة فأكفأ بيمينهِ على يسارهِ مرتين أو ثلاثاً، ثُم غَسَلَ فرجهُ، ثُم ضرب يدَهُ بالأرض أو الـحائط مرتين أو ثلاثاً، ثُم مضمض واستنشق، ثُم غسل وجههُ وذراعيهِ، ثُمَّ أفاض على رأسهِ الـماءَ، ثُم غسلَ سائر جسدهِ، ثُم تنحَّى فغسلَ رجليهِ، فأتيتهُ بـخِرقةٍ فلم يُڕدْها فجعلَ ينفضُ الـماءَ بيديهِ)) متفق عليه.
واتە: (ميمونة)ی خێزانی پێغەمەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ئاوی دەركردنی لەش گرانیم دانا بۆ پێغەمەری خوا صلى الله عليه وسلم، ئەنجا بە دەستی ڕاستی ئاوی كرد بە سەر دەستی چەپیدا دوو جار یان سێ جار ئەنجا عەورەتی دەشوشت، ئەنجا دەستی هێنا بە سەر زەویدا یان بە دیوارەكەدا دوو جار یان سێ جار، ئەنجا ئاوی ڕادا بە دەم و لوتیدا، ئەنجا ڕوومەت.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s