بۆچی سووڕی مانگانەت دوا دەكەوێ؟

 Image

فشاری دەروونی و جۆری خواردن و ئەنجامدانی وەرزشی قورس، هەروەها ماندووبوونی زۆر و دابەزاندنی كێش كاریگەریان هەیە لەسەر دواكەوتنی سووڕی مانگانە، یان لەوانەیە بەهۆی سكپڕییەوە بێت لەوانەی هاوسەریان هەیە.
روودانی سووڕی مانگانە لە ماوەی نێوان 21 تا 35 رۆژدا ئاساییە، بەڵام لە كاتی دواكەوتنی زیاتری سووڕەكە بێ ئەوەی سكپڕ بیت، پێویستە سەردانی پزیشك بكەی.

ئایا هەمیشە هاتنی خوێن
مانای روونەدانی سكپڕییە؟

مەرج نییە وابێت، هەندێك خانم لەوانەیە لە مانگەكانی سەرەتای سكپڕییاندا خوێنیان هەبێت، بەڵام لەگەڵیدا هەندێك نیشانەی وەك ماندوێتی و هەستكردن بە دڵتێكچوون هەیە.
ئەگەر رێژەو كاتی خوێنەكە وەك مانگەكانی پێشوو ئاسایی بوو ئەوا مانای روونەدانی سكپڕییە، ئەگەر واش نەبوو پێویستە پشكنینی سكپڕی بكرێت.

رێژەی خوێنی سووڕی
مانگانە تا چەند ئاساییە؟

بە تێكڕایی لە ماوەی سووڕی مانگانەدا خانمێكی ئاسایی نزیكەی 4- 12 كەوچكی قاوە خوێنی لێدەڕوات، ئەگەر خانمێك ناچار بوو لە رۆژێكدا زیاتر لە 10 پارچە قووماشی تەندروستی تایبەتی (سانتی) بۆ ئەو مەبەستە بەكاربهێنێت ئەوا پێویستە سەردانی پزیشك بكات.

لای خانمان زۆرترین پرسیار لە یەكتر دەربارەی سووڕی مانگانەیە

ماوەی سووڕی مانگانە

لە زۆربەی خانماندا ماوەی سووڕەكە 3-5 رۆژە، ئەگەر خانمێكیش سووڕی مانگانەكەی لەو ماوەیەدا نەبوو پێویست بە ترس ناكات، چونكە ماوەی (2-7) رۆژ ئاساییە، بەڵام ئەگەر زیاتر بوو لە 7 رۆژ پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.

رزگاربوون لە ئازارەكانی
سووڕی مانگانە

بەكارهێنانی هێوركەرەوەی ئازار كاریگەری هەیە، وەك پاراسیتامۆڵ و پرۆفین، بەڵام دەكرێت لە لایەن پزیشكەوە دەرمانی تایبەت و كاریگەرتر دیاری بكرێت، ئەگەر كەسێكیش نەیەوێت دەرمان بەكاربهێنێت، خواردنەوەی گەرم و گەرماوكردن بە ئاوی گەرم كاریگەری هەیە بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكە.

ئەو خواردنانەی پێویستن
لە ماوەی سووڕی مانگانەدا

یەكێك لە حاڵەتە نەخۆشەكانی ماوەی سووڕی مانگانە هەواكردنی سكە، پێویستە خانمان لەو ماوەیەدا پشت بەو خواردنانە ببەستن كە ریشاڵین، وەك سەوزە و میوە. قاوەو نیسكافە باش نین بۆ ئەو كاتە، خواردنی ئەو خۆراكانەی بە ڤیتامین دەوڵەمەندن پێویستە، هەروەها ئەو خۆراكانەی كالسیۆم و مەگنیسیۆمیان تێدایە.
لە ماوەی سووڕی مانگانەدا خانمان لە خواردنی هەندێك خۆراك دوور دەكەونەوە لە كاتێكدا پێش سووڕەكە ئارەزوویان كردووە، تا ئێستا هۆكارێكی دیاریكراو نییە، بەڵام رای زانایان وایە كە بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنییەوە بێت، باشتر وایە خانمان لە ماوەی ئەو سووڕەدا خۆراكی سووك بخۆن و لە شتی سووركراوە و چەور و سوێر دوور بكەونەوە، خواردنی ماسی و فستق و بادام بەسوودە.

 

 

 

 

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s