له‌خواردنی تور سڵ مه‌كه‌

 
Image
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بۆنه‌ ناخۆشه‌ی که‌ به‌هۆی خواردنی تووره‌وه‌ له‌ ده‌می مرۆڤه‌کاندا درووست ده‌بێت، ئه‌مه‌ نابێته‌ ڕێگر له‌وه‌ی که‌ ئیتر توور نه‌خۆێن، چوونکه‌ ئه‌و سووده‌ی که‌ له‌خورادنی تووردا ده‌ستمان ده‌که‌وێت له‌که‌م سه‌وزه‌ی دیکه‌دا به‌ده‌ست ده‌که‌وێت. دیاره‌ له‌ ڕووی ته‌ندرووستیه‌وه‌ خواردنی توور زۆر باشه‌ بۆ ڕێگرتن له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ و لابردنی به‌ردی گورچیله‌ و به‌هێزکردنی بینایی چاوو که‌مکردنه‌وی ئیلتیهاب له‌ له‌شدا و چاره‌سه‌رێکی زۆر باشیشه‌ بۆ جومگه‌ کانی قاچ و پشت ئێشه‌. مێژوونووسی به‌ناوبانگ هیرۆدۆس به‌ر له‌ زاین نووسیویه‌تی ئه‌و کرێکارانه‌ی که‌ له‌درووستکردنی ئه‌هرامه‌کانی میسر کاریانکردووه‌ له‌بری کریێ کاره‌کانیان توور و پیاز و سیریان پێدراوه‌! گرنگی توور ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌بوونی ڤیتامیناتی A-B-C و کبریت و یۆد و ئاسن و کالسیۆم. توور یارمه‌تی کردنه‌وه‌ی ئیشتیها ده‌دات بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ ئیشتیهایان که‌مه‌.

زۆر له‌ مێژه‌وه‌ توور پێگه‌یه‌كی گرنگی بۆ خۆی له‌ پێشه‌وه‌ی خۆراكه‌ گرنگه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه‌، دوای چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی د.كریس سمیس راوێژكاری خۆراك و بانگهێشتكاری خۆراكی رووه‌كیی، وه‌ك شێوازێك بۆ به‌ده‌ستهێنانی چالاكی و به‌ژنێكی رێك گه‌یشته‌ ئه‌م راستییانه‌:

توور چه‌وری ده‌توێنێته‌وه‌و له‌ قه‌ڵه‌وی رزگارت ده‌كات، چونكه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تووری سپی یاریده‌ده‌ره‌ بۆ تواندنه‌وه‌ی چه‌وری زیادو كێشی زۆر، هه‌روه‌ك د.سمیس جه‌ختیده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌وزه‌ گه‌ڵاییه‌كان هۆكاری كاریگه‌رن بۆ دابه‌زاندنی كێش، له‌به‌رئه‌وه‌ پسپۆڕانی خۆراك راده‌سپێرن كه‌ بڕی ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ له‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كاندا له‌ 25-35% كه‌متر نه‌بێت، جا به‌ كاڵی یان به‌ لێنراوی بخورێت.

تووری سوور

تووری سوور سوودبه‌خشه‌ بۆ تووشبوانی ئه‌نیمیا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاسنی زۆری تێدایه‌و بۆ ئه‌وانه‌ش به‌سووده‌ كه‌ نه‌خۆشی پێستیان هه‌یه‌ چونكه‌ مادده‌ی كبریتی تێدایه‌ كه‌ بۆ له‌ش زۆر گرنگه‌، هه‌روه‌ها توانایه‌كی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌ تواندنه‌وه‌ی خوێیه‌كان، بۆیه‌ توشبووه‌كان به‌ نه‌خۆشییه‌كانی زراو كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها به‌سووده‌ بۆ به‌هێزكردنی قژ چونكه‌ مادده‌ی یود و كبریت و مه‌گنیزیۆم و رافینۆلی تێدایه‌.

تووری سپی

وه‌ك زانراوه‌ بۆنی تیژی توور راره‌وی لووت (جیوب انفیه‌) ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها زاناكان ده‌ڵێن كه‌ رێگه‌ له‌ كلۆربوونی ددان ده‌گرێت چونكه‌ پێكهاته‌ كیمیاییه‌كانی توور گه‌شه‌كردنی میكرۆب (ئه‌وانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی كلۆربوونی ددان) راده‌گرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی تووری سپی مادده‌ی ئیسۆسیۆسیاتاتسی تێدایه‌ كه‌ ناهێڵێت توێژی كلس له‌سه‌ر ددان دروستبێت، هه‌وره‌ك زۆر له‌ كۆنیشه‌وه‌ توور ناوبانگی هه‌یه‌ كه‌ رێگه‌ له‌ مه‌یینی خوێن ده‌گرێت (جۆره‌كانی جه‌ڵته‌).

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s