نهێنییه‌كانی شه‌وی بووكێنی

Image

شەوی گواستنەوە یاخود شەوی بەیەکگەیشتنی بووک و زاوا چەندەها ناوی جواروجۆر لەخۆ دەگرێت، کە
نهێنییه‌كانی شه‌وی بووكێنی
هەندێک ئەمشەوە بەشەوی دەرەنجامی خۆشەویستی، تەمەن، شەوی تێکەڵبوونی جەستەو رۆح، شەوی بەڵێن و پەیمان، شەوی خۆشی، یەکەم شەوی هەنگوینی و….هتد، ناودەبەن.

ئەگەر بەپێی هەر یەکێک لەو ناوانە بێت ئەوا بووک و زاوا بەیەکەوە بەرەو ئەمشەوە هەنگاو دەنێن، کە پڕە لە هەستی خۆشی و ناخۆشی و ترس و دڵەڕاوکێ و راڕایی لەنێوان هەردوولا، کە سەرجەم هەستەکانیان تێکەڵ دەبێت لەگەڵ هەموو ئەو چیرۆک و قسە و باسانەی کە هەریەکەیان لەوانەیە لەلایەن هاوڕێ، خزم و کەسوکاریەوە بیستوویانە دەربارەی شەوی بوکێنی و سەراپا دید و بۆچوونەکان لەگەڵ ئەندێشەی خۆیان تێکەڵ دەکەن و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەو شەوە.

بەپێی کولتووری کۆمەڵگەی کوردی و شێوازی پەروەردەکردنی کچان دەبینن، کە بوک و زاوا بەترسێکی زۆرو دڵەڕاوکێوە ڕووبەڕووی ئەمشەوە دەبنەوە، کە ئەمەش بۆ کۆمەڵێک هۆکار دەگەڕێتەوە کە ئەوانیش بریتین لە:

1ـ ترسی کچان لە پەردەی کچێنی، چونکە پێوانەی کچێنی لەناو کۆمەڵگەدا لەبەردەم پیاودا لەو شەوەدا دەردەکەوێت و دەبێت ئەو پەردەیە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتبێت، لەو شەوەدا لەلایەن زاواوە ئەو پەردەیە لادەبرێت و دەبێت خوێنی لێ بێت، ئەگەر بێت و لەڕووی زانستییەوە باس لەلابردنی پەردەی کچێنی بکرێت جیاوازە، چونکە پەردەی کچێنی (غشا‌و البکارە)ی کچان هەموویان وەک یەک نین و مەرج نییە لەم کاتەدا خوێنی لێ بێت، کە هەندێکجار پێویستی بە پزیشکە بۆ دڕاندنی ئەم پەردەیە.

2- یەکەمجارە کچ لەگەڵ پیاوێکدا بەیەکەوە لەناو یەک ژووردا بەیەکەوە بن و چەندەها پرسیاری لەلا دروست دەبێت: ئاخۆ مێردەکەی جەستەی بوکی بەدڵ بێت، لەکاتێکدا زاواش هەمان ترس و دڵەڕاوکێی هەیە، کە دەپرسێت ئاخۆ بووکێ جەستەی زاوای لە لا جوان بێت و چۆن هەستی خۆشەویستی تێکەڵ بە جەستە دەبێت و زاوا چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

3- زۆرجار دەبینین زاوا دەڵێت بووکێ لە شەوی گواستنەوەدا بەردەوام دەگریا! گریانی بوک لەم شەوەدا ئەگەر هەبێت، هۆکارەکەی دوورکەوتنەوەی بێت لە خێزان و باوانی خۆی، ترس لە بەرامبەر شتێکی نادیار، ترس لە شەوی بوکێنی و پرسیارکردن لەخودی خۆی, ئاخۆ زاوا ڕەفتاری چۆن دەبێت لەگەڵیدا. ئەمەش بەپێی ئەو چیرۆکانەی کە لەلایەن دەوربەرەکەیەوە بیستووێتی دەربارەی ئەمشەوە، کە هەریەکە بەجۆرێک بۆی باسکردوە، نازو مەکر یاخود بۆ ئەوەی زاوا بایەخی پێ بدات و سۆز و خۆشەویستی بۆ دەرببڕێت…هتد.

4- دوورکەوتنەوەی لەباوان و ترس بەرامبەر ئەو ژیانە نوێیەی، کە چاوەڕێی دەکات و بە دەستی خۆی هەنگاوی بۆ دەنێ، ئاخۆ بتوانێت پشت بەخۆی ببەستێت و ماڵی سەربەخۆی خۆی بەرێوەبەرێت و بتوانێت ئەرکی ماڵ و خێزان جێبەجێ بکات و ئایا ماڵە خەزوران چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.

ئەوەی لێرەدا دەمانه‌وێت باسی لێبکەیت ئەوەیە، کە پێویستە بوک و زاوا ئەوە بزانن، کە ئەو شەوە شەوێکی ئاساییە و تەنها جیاکارییەکە لەوەدایە، کە هەردووکتان لەناو یەک ژووردا بەیەکەوەن.

بوک و زاوا هەر ئەو دوو کەسەن کە پێشتر یەکتریتان بینیوە و بەیەکەوە گەڕاون و قسە و گفتوگۆتان کردووە دەربارەی حەز و خەون و ئارەزووەکانتان و زاواش نەبووەتە بەدێو و دڕندە، کەواتە پێویستە بوک و زاوا هەوڵی ئەوە بدەن لەسەرخۆ بن و وای دابنێن، کە ئەو شەوە شەوی بەیەکگەیشتنی هەردوو خۆشەویستە بەیەک و گرنگە لەسەر هەردوولا زانیارییان هەبێت دەربارەی.

ڕۆشنبیری سێکسیی لەلایەن بوک و زاوا، چونکە ڕۆشنبیری سێکسی بەشێکە لە رۆشنبیری گشتی و پێویستە هەردوولا هەندێک گفتوگۆ ئەنجام بدەن لەگەڵ یەکدا پێش شەوی بوکێنی، هەرچەندە ئەم رۆشنبیرییە لەنێو تاکەکانی کۆمەڵگای کوردیدا لەئاستێکی زۆر نزمدایە و تەنانەت هیچ دامودەزگایەکی حکومی یاخود ناحکومی نییە، کە گەنجان و کچان رۆشنبیر بکاتەوە دەربارەی پرۆسەی هاوسەرگیریی و چۆنێه‌تی پێکهێنانی خێزان و ڕۆشنبیری سێکسیی و بوونی زانیاری لەسەر فسیۆلۆژی جەستەی هەردوولا.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s