ژووری نوستنەکەت تاریک بێت باشترە یان رووناک

923256_540527285986187_1625273767_n

 

 

دەبێت لەشی هاوسەرەکەت ببینیت یان نا …؟
رەنگ کاریگەریی زۆری لە سەر دەروونء کاردانەوەی جەستەیی هەیە بەتایبەتی لە کاتی سێکسدا، هەڵبژاردنی رەنگی ژووری نوستنء چۆنیەتی دانانی گلۆپء رووناکایی ناو ژوورەکەتان کاریگەریی لە سەر سێکس هەیە، تەنانەت رەنگی سەقفەکە یان پەردەء کومبارء مافور، دەبێ لە کاتی سێکسدا رووناکییەک هەبێت کە بە جوانی جەستەی بەرامبەرەکەت بە تەواوی ببینی، ئەوە بۆ وروژاندنی سێکسی زۆر پێویستە، کاتێک شتێ دەبینی لەگەلڕ ئەوەی کە نایبینی ئایا جیاوازیان نیە، بەدڵنیاییەوە زۆر جیاواز، لەوەی یەکەمیان هەم دەیبینیء هەم هەستی پێدەکەی، بەڵام لەمەی دووەمیاندا نایبینیء تەنها هەستی پێدەکەی. بۆیە دەبێ لە کاتی سێکس دا ژووری نوستنەکە رووناکایی پێویستی تیایدا بێ کە بە باشی جەستەی یەکتر ببینن، رەنگی سەقف ء رەنگەکانی تر لە حاڵەتێکی وادا زۆر گرنگن، بۆ نموونە ئەگەر رەنگی سەقفەکە رەنگێکی کراوە بێ یان رەنگی مافور ء فەرشەکان یان قەنەفەکان لە یەک سێت بنء رەنگی کراوەتان هەڵبژاردبێ زۆر گرنگە بۆ ژوورەکەتان. جیا لەوەش رەنگەکانی تر وەکو رەنگی پەردەء رەنگی ئەو تابلۆیانەی لە ژوورەکەتاندایە گرنگی تایبەت بە خۆیان هەیە، بەڵام پاش سێکس دەتوانن گلۆپەکان بکوژێننەوە تا بتوانن بە ئیسراحەت بنونء چاوتان بحەسێتەوە.
رەنگی دیوار لە سەر هەست کاریگەری دادەنێ، چونکە رەنگ دەتوانێ ژوورەکەتان گەرمتر، گەورەتر، یان بچوکتر ء قووڵتر یان بەرزتر ء رووناکتر پیشان بدا.
بۆ نموونە:
1- ژوورێک کە ناوەوەی ء دیوارەکانی رەنگی کراوەیان هەبووبێ خانووەکە گەورەتر پیشان دەدا، بەڵام ئەگەر تەنها لە رەنگی کالڕء کراوە کەڵک وەربگرن ماڵەوە ساردء بێ رۆح دەبێ، پێویستە تێکەڵاوییەک لە رەنگەکان پێکبێنن.
2- ئەگەر دیواری ژوورەکەتان تاریک بێ، بەڵام ناوەوەی ژوورەکەء سەقفەکەتان رەنگی کراوە بێ، کاریگەریی هێڵی ئاسۆیی زیاتر دەبێ، بە واتایەکی زیاتر سەرنجی هێڵە ئاسۆییەکان دەدرێ.
3- ئەگەر ناوەوەی ژوورەکەء سەقفەکە رووناک بێ ء هەموو دیوارەکان رەنگی تۆخیان هەبێ، ژوورەکە باریکترء بەرزتر دیار دەبن.
4- ناوەوەی ژوورەکەء سەقفەکە رەنگی تۆخی هەبێء دیوارەکانی روونء رەنگی کراوە بن، ئەوا ژوورەکە پانتر ء قووڵتر دێنە پێش چاو.
5- ئەگەر سەقفەکەتان رەنگی کالڕء کراوە بێ بەڵام دیوارەکانی ء ناوەوەی رەنگی تۆخی هەبێ، هەست دەکەن لە ژێرزەمیندان چونکە رووناکایی تەنها لە سەرەوە دەبێ.
***
بە پێی زەوقتان دەتوانن رەنگی دیوار ء ژوورەکەتان هەڵبژێرن، هەڵبەت لە لای سەرەوە ئاماژەمان بە چۆنیەتی دانانی رەنگەکان ء تێکەوڵاکردنیان لە ژووردا باس کرد، بە پێی ئەم رێنماییانە دەتوانن رەنگی ژووری نوستنەکەتان بگونجێنن.
هەندێ بیرءباوەڕ هەن کە دەڵێ ژووری نوستنء جووتبوون دەبێ تاریک بێ، بەڵام ئەم جۆر بیرۆکەیە رەنگە کاریگەریی نێگەتیڤ لە سەر جۆری سێکس کردن دابنێ، چونکە بە جوانی جەستەی یەکتر نابینن، بینینی جەستەی یەکتر رێگایەکە بۆ باشتر وروژاندنی یەکترء دەسبازی زیاترء سەیرکردنی ناو چاوی یەکتر، چونکە چاو وەکو ئاوێنە وایە هەموو هەستەکانی تێدا دەردەکەوێ.
بەگشتی ژووری نوستن دەبێ رووناکییەکی گونجاوی هەبێ، تێکەڵاوێک لە گڵۆپی زەردء گڵۆپی سپی کە دۆخێکی رومانسی بە ژوورەکە بدات، نە ئەوەندە رووناک بێ کە وەکو ئەو کاتانە بێ کە میوانتان هەیەء نەش وەکو ئەو کاتانە کە دەتانەوێ بخەونء هەموو گڵۆپێکتان کوژاندووەتەوە بەڵام لە سەرووی ئەمەشەوە باشترین رووناکی بۆ ژووری نوستنء ژووری سێکس کردن داگیرساندنی دوو مۆمە کە رەنگی گەرمیان هەبێ، بۆ نموونە رەنگی مۆمەکان سوور یان پرتەقاڵی بێ، ئەم دوو رەنگە هێمنیەک بە ژوورەکە دەبەخشێء رووناکییەکی سروشتیتان پێدەدا کە لە پەنایدا سێکسێکی باشء هێمنانەتان هەبێ.
***
چۆن سەقفی خانووەکە نزمتر یان بەرزتر پیشان بدەین:
1- ناوەوەی ژوورەکە بە رەنگی بێجی-ی مەیلەو زەرد دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو شوێنانە لە ژوورەکەدا رووناکیان پێناگاتء تاریکن، رووناکتریان بکاتەوە ئنجا ژوورێکی شادء ئارامبەخش دێتە پێش چاو.
2- ئەگەر دەتانەوێ ژوورێکی خۆمانە دروست بکەن کە زیاتر هەست بە نزیکی بکەن، ناوەوەی ژوورەکەتان لە رەنگی بندقی هەڵبژێرن چونکە ئەم رەنگە لە ریزی رەنگە گەرمەکاندایە کە هەماهەنگی دروست دەکات.
3- ئەگەر دەتانەوێ دۆخێکی سروشتی هەڵبژێرنء هەستی پەیوەندی لەگەلڕ زەویء سروشتدا دروست بکەن، ناوەوەی ژوورەکەتان قاوەیی هەڵبژێرنء رەنگی قەنەفەکانتان کالڕء کراوە.
4- ئەگەر دەتانەوێ ژوورەکەتان پاکء خاوێن بێتە پێش چاو، بێجێ مەیلەو سپی هەڵبژێرن ئنجا هەست بە تازەبوونء پاکبوون دەکەنء ناوەوەی ژوورەکەتان رووناک دەبێتەوە.
***
لە راستیدا ژووری نوستن زۆر هەستیار ء گرنگە چونکە مرۆڤ هەر لە بەیانیەوە هەتا شەو بە ئیشء کارەوە سەرقالڕ دەبێ، کە ئێواران دادێ پێویستی بە ژوورێکە بۆ حەسانەوە، ئەوەش ژوورەکەی خۆیەتی کە پەنای بۆ دەبات، کەواتە پێویستە هەموو لایەنەکان لە بەر چاو بگرێ بۆ ژوورەکەی. ژوورەکەتان بە جوانترین شێوە بڕازێننەوەء بە سێکسێکی باش بحەسێنەوە.
بێخەوی کێشەیەکە زۆر کەس گیرۆدەین، زۆربەی بێخەویەکان دەگەڕێتەوە بۆ قەلەقیء بیرکردنەوە لە کێشەکان نەک لە دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ کێشەکان. بە گۆڕینی چەند شتێکی بەسیت لە ژوورەکەتاندا دەتوانن بێخەویء قەلەقیتان بڕەوێننەوە، ئەگەر لە ژوورەکەتاندا تەلەفزیۆنتان داناوەء لە کاتی خەوتندا سەیری تەلەفزیۆن دەکەن پێشنیارتان پێدەکەین ئەو عادەتە وەڵابنێن چونکە دەسپێکی بێخەوییە یان باش نەخەوتن یان لە کاتی خەوتندا بیکوژێننەوە یان بیبەنە ژوورێکی تر یان ناو هۆڵەکەتان. ئەگەر کومپیوتەرەکەتان لە ژووری نوستنەکەتاندایە، باشتر وایە بیبەنە ژوورێکی تر چونکە نابێ کاری کومپیوترء مەسەلەی چەک کردن تێکەلڕ بە ئیسراحەت بکرێ. یان رووی کومپیوتەرەکەتان دابپۆشن.
بە پێی بنەمای ناسینی رەنگەکان، رەنگە جۆراوجۆرەکان کاریگەری جیاواز لە سەر تاکەکان دادەنێ، رەنگە ساردەکان کە لە لای چەپی ریزکردنی رەنگەکانەوە دانراون دەبنە هۆی هەستی ئارامی، هەڵبژاردنی یەکێک لەوانە هەڵبژاردنێکی گونجاوە.
***
ئەگەر ژووری خەوەتنەکەتان هەمان ژووری سێکس کردنە دەبێ ئاگادار بن کە رەنگی گەرمء کالڕء روون بۆ سێکس باشء وروژێنەرن، بەڵام بۆ کاتی خەوتنء ئیسراحەت باش نین، کەواتە پێویستە تێکەڵاوێک لە رەنگی سارد ء گەرم تێکەلڕ بە یەک بکەن.
پاش سێکس کردن پێویستتان بە خەوی ئارام هەیە، بۆیە پێویستە ژووری نوستنەکەتان لە شوێنێک هەڵبژێرن کە نزیک مەتبەخ یان حەمامەکە نەبێ، رەنگە دەنگە دەنگ نەهێڵی بە ئاسوودەیی بخەون. ئەگەر سەر لە بەیانیان سێکس دەکەن پەردەیەک هەڵبژێرن کە تۆزێ رووناکایی خۆر لە پیشتی پەردەکەوە لە ژوورەکەتان بدا، بەڵام لەوانەیە بۆ کاتی خەوی بەیانیان کە خەوتوون پەردەی ناسک باش نەبێ چونکە ناهێڵی بخەون.
***
رەنگی جەستە رەنگێکی سروشتییە، بۆیە لە کاتی سێکسدا پێویستە رەنگی جەستەی یەکتر ببینن، رەنگی قژ ء رەنگی چاو لە سێکسدا گرنگن بۆیە دەبێ رووناکی ژووری نوستنەکەتان بە شێوەیەک هەڵبژێرن کە جەستەی یەکتر ببینن.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s