شه‌رم .. هۆکار و چاره‌سه‌رکردن

شه‌رم .. هۆکار و چاره‌سه‌رکردنzxzx

شه‌رم دووجۆری هه‌یه: یه‌کێکیان نێگه‌تیڤه‌‌، جۆرکه‌ی تریان پۆزێتیڤ:
شه‌رمکردنی پۆزه‌تیڤ ئه‌و جۆره‌یه‌ که‌ مرۆڤ وه‌ک ڕێزلێنان نیشانی ئه‌دات یان وه‌ک نیشانه‌یه‌ک بۆ ڕه‌وشتی مرۆڤی بێ نه‌فس. ئه‌و جۆره‌ شه‌رمه‌ کاتییه‌ و به‌ کێشه‌ی‌ ده‌روونی دانانرێت. به‌ڵام شه‌رمکردنی نێگه‌تیڤ له‌ ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ ده‌رئه‌چێت و که‌سی شه‌رمن له‌م جۆره‌دا خۆی بۆ کۆنترۆڵ ناکرێت. لێره‌دا زیاتر باس له‌ شه‌رمکردنی نێگه‌تیڤ ئه‌که‌م و ئه‌م جۆره‌ش چه‌ند هۆکارێکی سه‌ره‌کی هه‌یه‌.
شه‌رمکردن کێشه‌یه‌کی ده‌روونی و کۆمه‌لایه‌تی به‌ربڵاوه‌ و جۆرێکه‌ له‌ دڵه‌ڕاوکێی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ شه‌رمده‌کات هه‌ستی جۆراوجۆر زاڵبێت به‌سه‌ریدا و کاربکاته‌ شێوه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی له‌ناو کۆمه‌ڵدا و تاڕاده‌یکی به‌رچاو شله‌ژانی ڵێوه‌ ده‌رکه‌وێت و زۆرجار ترس و توقین به‌ روخساری که‌سی شه‌رمنه‌وه‌ ئه‌بینرێت. شه‌رمکردنیش ئه‌بێته‌ هۆێ ڕێگرتن له‌ گه‌شه‌کردنی ڵه‌یوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی مرۆڤ.
ئه‌و که‌سه‌ی له‌ هه‌ڵسوکه‌وتدا کاتێک ڕووبه‌ڕوی که‌سێک یان هه‌ڵوێستێک ئه‌بێته‌وه‌ و شه‌رم دایئه‌گرێت، گوشارێکی ده‌روونی زۆر زاڵه‌ ئه‌بێت به‌سه‌ر هه‌ست و هۆشییه‌وه‌ و ئه‌بێته‌ هۆی چه‌ند کاردانه‌وه‌یه‌کی ئاشکرا به‌ هه‌ڵسوکه‌وت وکرده‌وه‌کانییه‌وه‌. ئه‌مانه‌ چه‌ند نموونه‌یه‌کن:
:: که‌مدووی (خۆدزینه‌وه‌ له‌ قسه‌کردن) به‌تایبه‌ت له‌به‌رده‌م که‌سی نه‌ناسراو و بێگانه‌دا.
:: خۆڵارستن له‌ تیکه‌ڵاوی که‌سانی نه‌ناسراو. سه‌رداخستن و ڕوونه‌کردنه‌ ئه‌وه که‌سانه‌ی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌کات.
:: هه‌ست به‌وه‌ی هه‌موو که‌س چاوی بڕیوه‌ته‌ ئه‌و‌ و باسی ئه‌که‌ن و ئه‌یده‌نه‌ به‌ر ڕه‌خنه‌ وتوانج.
:: سڵکردنه‌وه‌ له‌ ده‌ستڵێشخه‌ری ئه‌نجامدانی کار و چالاکی.
:: هه‌ستکردن به‌ ئیحراجبوون.
:: هه‌ستکردن به‌ نائارامی وبێ ئۆقرەیی.
:: خۆ به‌که‌مزانین.
:: له‌گه‌ڵ چه‌ند کارتێکردنێکی فسیوڵۆجی به‌ هۆی گۆڕانکاری کیمیاوی که‌ له‌ ڕژێنه‌کان(غده‌)ی ناو جه‌سته‌دا ڕووئه‌دات وه‌ک:
زیادبوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی لێدانی دڵ – سوورهه‌ڵگه‌ڕان – عاره‌قکردن – دڵهه‌ڵشێوان- ده‌ست له‌رزین و وشکبوونی قوڕگ.
که‌سی زۆر شه‌رمن به‌ڵه‌رۆشه‌وه‌یه‌ که‌ بۆچوونی خه‌ڵک ده‌رباره‌ی خۆی بزانێت و خۆیشی چۆن کاریگه‌ری ئه‌بێت به‌سه‌ر که‌سانی تره‌وه‌. هه‌روه‌ها بیڕوڕا وهه‌ستی خه‌ڵکی به‌لاوه‌ گرنگه‌ ئه‌وه‌ش ئه‌بێته‌ هۆکاری توشبوونی‌ دڵه‌ڕاوکێ و شڵه‌ژان و وای لێئه‌کات دووره‌ڵه‌رێز بێت و تێکه‌ڵاوی خه‌ڵک نه‌بێت.‌
شه‌رمکردن چه‌ند جۆرێکی هه‌یه‌ وه‌کو:
* شه‌رمکردنی له‌ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.
* شه‌رم له‌ تێکه‌ڵاوبوونی کۆمه‌ڵایه‌تی.
* شه‌رمکردن له‌که‌سێتی خاوه‌ن ڵله‌وڵایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڵێشه‌یی.
‌چه‌ند هۆکارێکی سه‌ره‌کی هه‌ن بۆ شه‌رمکردن له‌وانه‌:
* بۆماوه‌یی (وراثه‌)
* ئه‌زموونی قۆناغی منداڵی
* نه‌بوونی توانا و کارامه‌یی وسه‌لیقه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
* له‌ خۆڕوانین به‌ شێوه‌یه‌کی نه‌رێنی (نێگه‌تیڤ).
چاره‌سه‌کردنی کێشه‌ی ده‌روونی شه‌رم ڵه‌یوه‌ندی به‌ حاڵه‌تی شه‌رمکرن و ته‌مه‌ن و ئاماده‌یی که‌سی شه‌رمنه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ منداڵ بێت ئه‌وا ئه‌رکی دایک و باوکه‌ که‌ ڵه‌یڕه‌وی به‌رنامه‌یه‌کی ڕاهێنان و فیرکردنی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا بکه‌ن به‌ یارمه‌تی ڕاوێژکارێکی ده‌روونی بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌که‌ زیاتر باوه‌ڕی به‌ خۆبێت و ترسی له‌ تێکه‌ڵاوی ناو کۆمه‌ڵدا بشکێت.
به‌ڵام به‌ نیسبه‌ت که‌سی ڵێگه‌یشتوو و گه‌وره‌ ساڵه‌وه‌، ڵێویسته‌ ڵێش هه‌موو شتێک حاڵه‌ته‌که‌ دیاری بکرێت و جۆری شه‌رمکردنه‌که‌ ده‌ستنیشان بکرێت، ئه‌وجا به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ جۆری چاره‌سه‌رکردنی گونجاو به‌کارئه‌هینرێت و به‌هاوکاری که‌سانی ڵسڵۆر ڵه‌یڕه‌وی کۆمه‌ڵێک ڕینمای و ڕاهێنان و مه‌شقکردنی تایبه‌ت بکات بۆ بته‌وکردنی به‌خۆباوڕهینان و فێربوونی جۆری ڵه‌یوه‌ندیکردنی کۆمه‌لایه‌تی و شکاندنی ترس و ڕه‌وینه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوکی به‌ ڕێگای ئەزموون و خۆخستنه‌ ناو ئه‌و بارودۆخه‌ی که‌ ئه‌بێته‌ بایزی شه‌رمکردن و ترس و دڵه‌ڕاوکی. چاره‌سه‌ری ده‌روونی مه‌عریفی هه‌ڵسوکه‌ت که‌ شێوه‌یه‌کی چاره‌سه‌رییه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕێنی بیرکردنه‌وه‌ی نیگه‌تیڤ و ناماقوڵ بۆ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڵۆزه‌تیڤانه‌ی ماقول. دیاره‌ ڵسڵۆری چاره‌سه‌ری ده‌روونی له‌ ڕێی چه‌ندن دانیشتن و چاوڵێکه‌وتنه‌وه‌ یارمه‌تی که‌سی شه‌رمن ئه‌دات بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌ی گونجاو بۆ کێشه‌که‌ی.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s