بۆچی نوێژكردن له‌سه‌ر ژنی حه‌يزدار حه‌رامه؟

Image
نوێژكردن بۆ ژنی حه‌يزدار زيانی هه‌يه‌و بۆ دووگيانيش سوودی هه‌يه‌

لێكۆڵينه‌وه‌ نوێيه‌كانی پزيشكی ئه‌وه‌يان ده‌رخستوه‌ جوڵه‌كانی له‌ش و وه‌رزشی وه‌كو نوێژ سودێكی زۆريان هه‌يه‌ بۆ ژنانی دووگيان هه‌روه‌ك ئه‌م وه‌رزشانه‌ زيانی بۆ ژنانێك هه‌يه‌ كه‌ له‌ سوڕی مانگانه‌_الحيض_دابن،چونكه� �� ژنی نوێژكه‌ر له‌كاتی كڕنۆش و ركوع دا ڕۆيشتنی خوێن بۆ ناو ڕه‌حم زياد ده‌كا ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی خانه‌كان‌ی ڕه‌حم و هێلكۆكه‌كان به‌ خانه‌كان‌ی جه‌رگ ده‌چن كه‌ زۆرێك خوێن ڕاپێچ ده‌كات.

بێ گومان ڕه‌حمی ژنی دووگيان پێويستی به‌ڕێژه‌يه‌كی زۆری خوێ‌ن هه‌يه‌ بۆ تێر كردنی كۆرپه‌له‌ و خاوێن كردنه‌وه‌ی پيسيه‌كانی خوێنی كۆرپه‌له‌، كاتێك ژنی دووگيان نوێژ ده‌كات ئه‌م نوێژه‌ يارمه‌تي ده‌دات بۆ گه‌ياندنی خوێن به‌ كۆرپه‌له‌ زۆر به‌ئاسانی..
به‌ڵام ژنی زه‌يستان_حه‌يزدار_ئه‌گه‌ ر نوێژ بكات ئه‌بێته‌ هۆی تێپه‌ڕينی ڕێژه‌يه‌كی زۆری خوێن بۆ ناو ڕه‌حمی ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ڕؤيشتنی خوێنی زۆر و دوچاربوون به‌ كه‌م خوێنی.

ڕێژه‌ی خوێن و شله‌مه‌نی له‌ناو چوو له‌له‌شی ژن له‌كاتی حه‌يزدا خه‌مڵێندراوه به‌‌‌ 34ملي لتر له‌خوێن و هاو وێنه‌كانی له‌ شله‌مه‌نيه‌كان،ئه‌گه‌ر ژنی زه‌يستانی نوێژبكات ئه‌بێته‌ هۆی له‌ناوچوونی ئامێری به‌رگری له‌له‌شی دا ،چونكه‌ خڕۆكه ‌سپيه‌كانی خوێن كه‌ڕۆڵێكی باڵايان هه‌يه‌له‌به‌رگري كردنی ڤايرۆسه‌كان له‌ناو ده‌چن له‌نێوان ئه‌م خوێنه‌ی پيسه‌ی كه‌به‌فيڕۆ ده‌ڕوات .

خوێن به‌ربوون به‌شێوه‌يه‌كی گشتی ئه‌گه‌ره‌كانی دوچاری نه‌خۆش كه‌وتن زياد ده‌كات،به‌ڵام ژنانی حه‌يزدار خودای مه‌زن پاراستوونی له‌وه‌ی دوچاری نه‌خۆشی ببن به‌له‌ناوچونی كۆمه‌ڵێك له‌خڕۆكه‌سپيه‌كان له‌ناو ڕه‌حم دا له‌كاتی سوڕی مانگانه‌يان دا ،بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگريان له‌هه‌مبه‌ر نه‌خۆشيه‌كان زياد ببێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌كاتی سوڕی مانگه‌نه‌يان نوێژ بكه‌ن ئه‌وا به‌ڕێژه‌يه‌كی زۆر خوێن ده‌ڕوات و له‌گه‌ڵ ئه‌م خوێنه‌ش ڕێژه‌يه‌كی زۆری خؤركه‌سپيه‌كان ده‌ڕۆن و له‌ناو ده‌چن ،ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دوچاری نه‌خۆش كه‌وتنی زۆرێك له‌ئه‌ندامانی له‌شی وه‌كو(جه‌رگ و فاته‌ڕه‌شه‌ و غودده‌ی ليمفاوی و مێشك هتد…..)،ئالێره‌دا حيكمه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی نوێژ بۆ ژنانی حه‌يزدار به‌ديار ده‌كه‌وێت تاكو خاوێن نه‌بنه‌وه‌،هه‌روه‌ك خودای مه‌زن ودلۆڤان به‌وشه‌ی(اذى) باسی كردوه‌ و ده‌فه‌رموێت( وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِين) البقرة 222 واتا((ئه‌ى پيَغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)) پرسيارت ليَده‌كه‌ن ده‌رباره‌ى (عاده‌تى مانگانه‌ى ئافره‌ت) پيَيان بلَىَ: ئه‌وه‌ ئازارو زه‌ره‌ره‌، كه‌وابوو خؤتان به‌ دوور بگرن له‌ هاوسه‌ره‌كانتان كه‌ له‌و حالَه‌ته‌دا بن و نزيكيان مه‌كه‌ون تا پاك ده‌بنه‌وه‌، جاكاتيَك پاك‏ و خاويَن بوونه‌وه‌‏و خؤيان شوشت بچنه‌ لايان، به‌و شيَوه‌يه‌ى كه‌ خوا فه‌رمانى داوه‌، به‌رِاستى خوا ته‌وبه‌كاران و پاكانى خؤشده‌ويَت (ئه‌وانه‌ى روالَه‌ت‏ و ناوه‌رِؤكيان پاكه‌).
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی به‌‌ جوڵه‌ی له‌ش به‌تايبه‌ت له‌ كڕنۆش و ركوع خوێنی زياتر بۆ ناو ڕه‌حم ده‌چێت و له‌ناو چوونی ئاسان ده‌بێت ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌بێته‌وه‌ هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی مادده‌ی ئاسنی ،پزيشكه‌كان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن له‌كاتی حه‌يزدا ژن پشوو بدات باشتره‌ ،هه‌روه‌ها كاته‌كانی خواردن باش بكات تاكو خوێن و شله‌مه‌نيه‌كانی تر له‌له‌ش كه‌م نه‌كات،لێره‌ به‌هه‌مان شێوه‌ حيكمه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی ژنی حه‌يزدار له‌ به‌ڕۆژوو بوون به‌ديار ده‌كه‌وێت،چونكه‌ ده‌بێت له‌م كاتانه‌دا زياتر خواردن بخوات.
له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ ئيعجازيه‌ نه‌بڕاوه‌كانی قورئان دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ئه‌مينێته‌وه‌ كه‌وا كه‌سی ژير به‌ملكه‌چی بڵێت(سبحانك اللهم أنت العلام الحكيم).

یوسـف حــــسن

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s