کۆئه‌ندامی زاوزێی نێرینه‌‌.

 
Image

هه‌موو زینده‌وه‌رێک زاوزێ ده‌کات. زاوزێ برییتیه‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌ی که‌ زینده‌وه‌رێک زینده‌وه‌ری زیاتر هاوشێوه‌ی خۆی دروست ده‌کات. زاوزێکردن یه‌کێكه‌ له‌ جیاکه‌ره‌وه‌کانی زینده‌وه‌ران له‌ نازینده‌وه‌ران.
پڕۆسه‌ی زاوزێکردن له‌ مرۆڤدا، دوو جۆر خانه‌ی جنسی ده‌گرێته‌وه‌. خانه‌ی نێره‌ “تۆو” له‌گه‌ڵ خانه‌ی مێیه‌ ‘هێلکه‌ یاخود هێلکۆکه‌”. ئه‌م دوو خانه‌یه‌ له‌ کۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌ یه‌کده‌گرن و کۆرپه‌له‌ دروست ده‌که‌ن.
مرۆڤ وه‌ک هه‌ر زینده‌وه‌رێکی تر، سیفه‌ته‌ تایبه‌ته‌کان خۆی ده‌گوازێته‌وه‌ له‌ خۆیه‌وه‌ بۆ وه‌چه‌یه‌کی تر به‌ ڕێگایی بۆهێله‌کان “جینه‌کان”. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بۆهێلانه‌ تۆوی باوک و هێلکه‌ی دایکه‌، که‌ له‌ کۆئه‌ندامی زاوزێی نێرینه‌ و مێینه‌ دروست ده‌بن.
زۆربه‌ی چه‌شنی زینده‌وه‌ران دوو ڕه‌گه‌زی هه‌یه‌؛ نێر و مێ. هه‌ر ره‌گه‌زێک کۆئه‌ندامێکی زاوزێی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، که‌ جیاوازن له‌ شێوه‌ و پێکهاته‌، به‌ڵام هه‌ردوو کۆئه‌ندام به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت رێکخراون بۆ دروستکردن و پێگه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی هێلکه‌ یاخود تۆو.
جیاواز له‌ ره‌گه‌زی مێ که‌ ئه‌ندامه‌کانی زاوزێی ده‌که‌وێته‌ ناو حه‌وز، له‌ ره‌گه‌زی نێر ئه‌ندامه‌کانی زاوزێ ده‌که‌ونه‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی حه‌وز.
کۆئه‌ندامی زاوزێی نێرینه‌ پێکهاتووه‌ له‌؛
دوو گون
رژێنی سه‌ر گون و تۆوه‌ڕۆ
رژێنه‌ لاوه‌کیه‌کان که‌ بریتین له‌ توره‌گه‌ی تۆواو و پڕۆستات
چووک “زه‌که‌ر”
له‌ گه‌نجێکی کوڕ، که‌ گه‌یشتۆته‌ ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن، گونه‌کان هه‌ڵده‌ستن به‌ دروست کردن و هه‌ڵگرتنی چه‌ندین ملیۆن له‌ تۆوه‌ خانه‌. گونه‌کان برییتن له‌ پێکهاته‌ی شێوه‌ خڕی که‌ به‌ نزیکه‌ی 5 سانتیمه‌تر درێژن و تیره‌که‌شیان 3 سانتیمه‌تر ده‌بێت. جگه‌ له‌ دروستکردنی و هه‌ڵگرتنی تۆوه‌ خانه‌، گونه‌کان به‌ژدارن له‌ ده‌ردانی هۆڕمۆن “هۆڕمۆنی نێرینه‌”. له‌پاڵ گونه‌کان، رژێنی سه‌رگون و تۆوه‌ڕۆ هه‌یه‌، تۆوه‌ڕۆ بریتیه‌ له‌ بۆڕیه‌کی ماسولکه‌یی که‌ تۆواو ده‌گه‌وازێته‌وه‌.
رژێنی سه‌ر گون له‌گه‌ڵ تۆوه‌ڕۆ جۆگه‌ی تۆواو پێکده‌هێنن.
گونه‌کان و رژێنی سه‌رگون و تۆوه‌ڕۆ له‌ناو توره‌گه‌یه‌ک دان که‌ پێی ده‌وترێت توره‌گه‌ی گون. ئه‌م توره‌گه‌یه‌ یارمه‌تی پاراستنی پله‌ی گه‌رمی گونه‌کان ده‌دات که‌ پێویسته‌ ساردتربێت له‌ پله‌ گه‌رمی له‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دروست کردن و هه‌ڵگرتنی تۆو بپارێزرێت. توره‌گه‌ی گون له‌توانای داهه‌یه‌ بکشێت و گرژبێت بۆ پاراستنی پله‌ی گه‌رمی گونه‌کان.
توره‌گه‌ی تۆواو بریتیه‌ له‌ پێکهاته‌ی توره‌گه‌یی بچووک نووساون تۆوه‌ڕۆ، هه‌ندێک شله‌ ده‌رده‌دات که‌ خۆراک به‌ تۆویه‌کان ده‌دات و هه‌روه‌ها جۆگه‌ی تۆواو چه‌ورده‌کات
پڕۆستات بریتیه‌ له‌ رژێنێک ده‌که‌وێته‌ ملی میزڵدان، ئه‌م رژێنه‌ چه‌ند ده‌ردراوێک ده‌ره‌ده‌دات که‌ به‌شێک له‌ تۆواو پێکده‌هێنن.
چووک له‌ دوو به‌ش پێکهاتووه‌؛ قه‌د و کڵاوه‌، قه‌د به‌شی سه‌ره‌کی چووکه‌ و کڵاوه‌ش به‌شی سه‌ره‌وه‌ی چووکه‌. له‌ کۆتایی کڵاوه‌ ده‌رچه‌یه‌کی بچووک هه‌یه‌، له‌م ده‌رچه‌یه‌ میز و تۆواو ده‌رده‌چێت. چووک له‌ ناوه‌وه‌ له‌ شانه‌ی ئیسفه‌نجی پێکهاته‌وه‌ که‌ ده‌توانێت گرژ و فراوان ببێت. دوای له‌دایک بوون له‌ ڕه‌گه‌زی نێر، پارچه‌ پێسێک هه‌یه‌ له‌کۆتایی چووک که‌ کڵاوه‌ی چووک داده‌پۆشێت. له‌ کاتی خه‌ته‌نه‌کردن ئه‌م پارچه‌ پێسته‌ لاده‌بردرێت.
له‌مه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ کۆئه‌ندامی زاوزێی نێر ته‌نها مانای زۆربوون و کاری جنسی ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵکوله‌ پاڵ به‌ژداربوون له‌ جووتبوونی جنسی، چه‌ند فرمانێکی تریشی هه‌یه‌ وه‌ک ده‌ردانی هۆڕمۆنی نێرینه‌ له‌لایه‌ن گونه‌کانه‌وه‌ که‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ گۆڕانکاریه‌کانی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s