تــه‌نـها مــاچـێك

ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و گه‌نجه‌ زانایه‌ ته‌مه‌نی سی ساڵ ده‌بێت :- ئه‌وه‌ (الربیع) ی كورِی ( خيثم) ه‌ خه‌ڵكانی خراپه‌كار هه‌وڵ ده‌ده‌ن و كۆشش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رِێگه‌ لای بده‌ن و هه‌ڵه‌ی پێ بكه‌ن بۆیه‌ ده‌رۆن ئافره‌تێكی داوێن پیس هان ده‌ده‌ن و هه‌زار دیناری پێ ده‌ده‌ن ئه‌ویش ده‌ڵێت :- ئه‌م پاره‌یه‌م بۆ پێ ده‌ده‌ن ؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن :- بۆ ته‌نها ماچێك له‌ (الربیع) ی كورِی (خيثم) ه‌وه‌ .. گوتی :- ده‌بێ له‌وه‌ زیاتری به‌ سه‌ردا بهێنم ده‌بێ زینای له‌ گه‌ڵدا بكه‌م …. چونكه‌ ئه‌و ئافره‌ته‌ ئیمانه‌كه‌ی لاواز بوو .. بۆیه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ كه‌س دیار نه‌بوو رِێگه‌ی پێ گرد وهه‌موو جوانییه‌كه‌ی خۆی بۆ (الربیع) ده‌رخست بۆیه‌ ئه‌ویش به‌ دڵنیایی یه‌وه‌ گوتی:- ئه‌ی به‌نده‌ی خوا … چۆنه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا فریشته‌ی مردن (ملك الموت) دابه‌زێ و گیانت بكێشێ ؟ ئه‌ی ئه‌و رِۆژه‌ چۆنه‌ كه‌ (نكیر و منكر) پرسیارت لێ ده‌كه‌ن ؟ ئه‌ی ئه‌و رِۆژه‌ چۆنه‌ كه‌ له‌ به‌ر ده‌ستی خوای گه‌وره‌دا رِاده‌وه‌ستی ؟ ئه‌ی ئه‌و رِۆژه‌ چۆنه‌ كه‌ فرِێ ده‌درێیته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌ ؟ بۆیه‌ ئه‌ویش یه‌كسه‌ر هاواری كرد و پشتی هه‌ڵكرد و هه‌ڵات و ته‌وبه‌ی كرد و گه‌رِایه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ .. ده‌ستی كرد به‌ خوا په‌رستی تاكو ناونرا به‌ (عابدة الكوفة) خواپه‌رسته‌كه‌ی كوفه‌ … بۆیه‌ ئه‌و خراپه‌كارانه‌ ده‌یانگوت :- ربیع ئه‌ویشی له‌ رێگه‌ لادا …. ئایه‌ چی شتێك (الربیع) ی دامه‌زراو كرد به‌رانبه‌ر ئه‌م فیتنه‌یه‌ ؟ ئایه‌ كه‌می شه‌هوه‌ت بوو ؟ ئه‌و گه‌نجێكه‌ وه‌كو هاوه‌ڵانی تر شه‌هوه‌تی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له‌م سات و كاته‌دا دامه‌زراو بوو … ئایه‌ چی شتێك پاراستی ( به‌ پشتیوانی خوا ) ؟ ئه‌وه‌ ته‌نها ئیمانه‌ به‌و خوایه‌ی كه‌ هیچ خوایه‌ك نییه‌ جگه‌ له‌ ئه‌و نه‌بێت … ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خۆشگوزرانی و زیاد بوونی ئیمانت ده‌وێ … ئامۆژگاریت ده‌كه‌م كه‌ چاودێری خوات له‌ بیر نه‌چێت .. هه‌موو نوێژه‌كانت له‌ كاتی خۆیدا و له‌ مزگه‌وت ئه‌نجام بده‌ … سوننه‌ته‌كان و سوننه‌تی چێشته‌نگاو… شه‌و نوێژ …. جوزئێك له‌ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز له‌ رِۆژێكدا … رِۆژووی سوننه‌ت … یادی خوا …. سه‌ردانی گۆرِستان … پارِانه‌وه‌ له‌ خوا … پاره‌ به‌خشین … هاورِێتی كردنی كه‌سی چاك .. سوێند به‌ خوا ئه‌مه‌ به‌هه‌شت و خۆشگوزرانییه

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s