چـیرۆكـێكـی راســته‌قــینه‌

 

Image

 

ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ چه‌ند چیرۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ن‌ که‌ بانگخوازی ئیسلامی(عباس بتاوی) که‌ خۆی ده‌یان گێڕێته‌وه‌ له‌کاتێکدا ناوبراو ئاماده‌ی ڕووداوه‌کان بوه….
سایه‌ فارس

هه‌ڵوێسته‌ی یه‌که‌م :- 
له‌ ڕۆژێکی هه‌ینیدا که‌ له‌ ماڵه‌وه‌ بوم برایه‌ک په‌یوه‌ندی پێوه‌ کردم، ووتی یا شێخ براکه‌م بۆ لای ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره گه‌ڕایه‌وه‌ ‌، ئه‌و ئێسته‌ له‌ناو سه‌لاجه‌یه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی(الجدعانی)،له‌ گه‌ڕه‌کی سه‌فا، ئه‌وه‌ی له‌تۆم ئه‌وێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ بیشۆیت و ئاماده‌ی بکه‌یت وه‌ به‌یا‌نی کاتژمێر نۆ بچیت بۆ نهخ‌ۆشخانه‌ تابیگوێزنه‌وه‌ بۆ شتن، منیش ووتم ئینشاالله‌…… 
وه‌ دوای نوێژی عیشای هه‌مان ڕۆژ باوکی ئه‌و لاوه‌ بۆ هه‌مان شت په‌یوه‌ندی پێوه‌ کردم ووتم : کوڕه‌که‌ت په‌یوه‌ندی پێوه‌ کردم ووتی به‌ڵێ یا شێخ ده‌زانم به‌ڵام بۆ دڵنیایی ئاماده‌بوونت کردم….. 
بۆ به‌یانی له‌ کاتی دیاری کراودا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ که‌وتمه‌ ڕێ…. پێش گه‌شتنم به‌ ده‌رگای نه‌خۆشخانه‌ خه‌ڵکێکی زۆرم بینی له‌ ده‌ره‌وه‌ چاوه‌ڕێیان ده‌کرد ،وام هه‌ست کرد زیاتر له‌ که‌سێک مردوه‌، باوکی و براکه‌ی پێ‌شوازیان لێ کردم،پێم وتن چه‌ند که‌س مردوون؟ باوکی وتی ته‌نها کوڕه‌که‌ی منه‌. ووتم باشه‌ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ چیه‌؟ وتی په‌رۆشی چۆنیه‌تی مردنی کوره‌که‌من !!! 
پاش ته‌واو بونی شتن و کفن و دفنی مردوه‌که‌ له‌ باوکی که‌ ده‌م و چاوی نیشانه‌ی خه‌مۆکی پێوه‌ دیاربو پرسی : کوڕه‌که‌ت چۆن مرد؟ ووتی : یا شێخ من و کوڕه‌کانم ئاماده‌ی نوێژی هه‌ینی بوین له‌م مزگه‌وته‌،پاش ته‌واو بونی ئیمام له‌ وتار و ده‌ست کردن به‌ نوێژ له‌ کڕنووشی دووه‌م پێش سه‌لام دانه‌وه‌ فریشته‌ی گیان کێشان به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ گیانی کێشا له‌ کاتێکدا ئه‌و له‌ کڕنووشدا بوو…..(سبحان الله‌)! 
ئه‌و له‌ کاتێکدا مرد کڕنووشی بۆ خوای گه‌وره‌ ده‌بردو له‌ سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌وه‌دا نه‌بوو…. 

به‌ڕێزان بزانن ئه‌و لاوه‌ چۆن مرد؟
له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا فریشته‌ی گیان کێشان دابه‌زی و له‌ کاتی کڕنووش بردنیدا گیانی کێشا…… هه‌موو ده‌زانن که‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای له‌سه‌ر به‌تت) له‌ فه‌رموده‌یه‌کیدا که‌ صحیحه‌ ده‌فه‌رموێت : ( هه‌ر که‌سێک له‌ ڕۆژی هه‌ینی یان شه‌وی هه‌ینی بمرێت خوای گه‌وره‌ له‌ سزای گۆڕ ده‌یپارێزێ)… 
فریشته‌ی گیان کێشان چۆن گیانی ئه‌و لاوه‌ی کێشا؟
کڕنووش بردن له‌ نوێژدا …… کێ له‌ ئێمه‌ ته‌مه‌نای ئه‌و جۆره‌ مردنه‌ ناکات ؟ له‌ ماڵێک له ماڵه‌کانی خوای گه‌وره‌ ؟
له‌وانه‌ بو که‌ عاقیبه‌ت خێر بوو…. 
پاشان ئه‌و لاوه‌مان هه‌ڵ گرت و بردمان بۆ ئه‌وه‌ی بیشۆین و پاشان بینێژین… 
دوای ئه‌وه‌ی بردمانه‌ ئه‌و ژووره‌ی که‌ بیشۆین خستمانه‌ سه‌ر ته‌خته‌ی مردوو شتنه‌که‌ ئه‌و ته‌خته‌یه‌ی که‌ هه‌موومان له‌سه‌ری ڕاده‌کشێین و ناتوانین جوڵه‌ بکه‌ین له‌ کاتی ئه‌وه‌دا بووین که‌ ئاماده‌ی بکه‌ین بۆ شتن ئیمامی مزگه‌وته‌که‌ هاته‌ ژووره‌وه‌ و ووتی ئه‌ی شێخ من ئه‌و لاوه‌ ده‌شۆم چونکه‌ له‌ مزگه‌وته‌که‌ی من مردوه‌ من له‌ پێشترم بۆ شتنی، وتم ئه‌وه‌ باوکی و براکه‌یه‌تی په‌یوه‌ندیان پێوه‌ کردووم تا من بیشۆم…. ووتی ئه‌ی شێخ پێم خۆشه‌ من بیشۆم. منیش وتم فه‌رموو من و تۆ یه‌کێکین… کاتێ ئیمام 
ده‌یشت چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ چاوه‌ڕێم ده‌کرد پاش ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی مردوه‌که‌ی شت و به‌باشی ده‌ستنوێژی بۆ گرت دوا جار به‌ ئاو و کافوور شتی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شتنه‌که‌ بۆ ته‌خته‌ی کفنکردن گواستیه‌وه‌… له‌و شوێنه‌ی کڕنووشی تێدا بردبوو و له‌ کاتێکدا که‌ زیندوو بوو. داینا هه‌ر وه‌ک له‌گه‌ڵ مردوه‌کانی تریش ئه‌مه‌ کاره‌ ده‌کات. 
پاشان کفنی ده‌کات و ده‌یباته‌ ناو مزگه‌وته‌که‌ تا نوێژی له‌سه‌ر بکه‌ن…. ئیمامه‌که‌ له‌ته‌واو بووندا بوو به‌تایبه‌تی کاتی به‌ستنه‌وه‌ی له‌به‌شی سه‌ریدا بانگی لێوه‌ کردم نه‌یده‌توانی، داوای لێ کردم که‌ به‌شی لای سه‌ری دابپۆشم و بیبه‌ستم….. له‌ دڵی خۆمدا وتم ئه‌مه‌ نهێنیه‌کی تیایه‌ بۆچی خۆی ناتوانێ کفنه‌که‌ ببه‌ستێ؟ چوومه‌ لایه‌وه‌ سه‌رم سووڕما له‌وه‌ی بینیم!! چیم دی برایان ؟؟
کاتێ سه‌یری ده‌م و چاوی ئه‌و گه‌نجه‌م کرد نوورێکی ڕه‌بانیم بینی له‌ ده‌م و چاویه‌وه‌ ده‌رده‌چوو که‌ له‌ نووری دونیا نه‌ده‌چوو، ، زه‌رده‌خه‌نه‌ له‌سه‌ر لێوانی بوو به‌شێوه‌یه‌ک ددانه‌کانی ده‌رکه‌وتبوون. 
ئایا بینیوتانه‌ مردوو پێ ‌بکه‌نێت؟ بیرم که‌وته‌وه‌ ئیمامه‌که‌ به‌ عه‌مده‌ن بانگی کردم تابیبینم…. وتی یا شێخ وازی لێ بێنه با ده‌م و چاوی دانه‌پۆشراو بێت وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بینێژین …. چی بکه‌م ؟؟ چیم کرد؟؟
ده‌رگاکه‌م کرده‌وه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ چاوه‌ڕێیان ده‌کرد هاتنه‌ ژووره‌وه‌ و سه‌یریان ده‌کرد و ناو چاویان ماچ ده‌کرد، فرمێسک له‌سه‌ر ڕوومه‌تیان بوو، پاشان سه‌رم داپۆشی و هه‌ڵمان گرت بۆ ناو مزگه‌وته‌که‌ پێش نوێژی نیوه‌ڕۆ بوو به‌ سه‌عاتێک له‌و کاته‌دا ڕیزێکمان ته‌واو نه‌ده‌کرد له‌ مزگه‌وته‌که‌دا، پاش به‌رز بوونه‌وه‌ی ده‌نگی بانگ و قامه‌ت کردن مردوه‌که‌مان له‌به‌رده‌م ئیمام داناو نوێژمان له‌سه‌ر کرد دوای ئه‌وه‌ی لام کرده‌وه‌ بۆ دواوه‌ بینیم مزگه‌وت پڕ بوه‌ له‌ نوێژ خوێن به‌ جۆرێک که‌ زۆر زۆر بوون ته‌نانه‌ت ڕاره‌و و ڕێگه‌ی ڕۆشتنیان گرتبو… ئه‌گه‌ر جه‌نا‌زه‌ی ئه‌و گه‌نجه‌تان ده‌بینی که‌ به‌ خێرایی له‌ مزگه‌وت چوه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ وات هه‌ست ده‌کرد به‌ته‌نیا ده‌فڕێت…. دایان به‌زاندوو خستیانه‌ سه‌ر لای ڕاست و ڕووه‌‌و قیبله‌ دایان نا پاشان گۆڕه‌که‌یان داپۆشی و گڵیان کرد به‌ سه‌ریا، یه‌کێک له‌خزمه‌ نزیکه‌کانی وتی : ئه‌و لاوه‌ ته‌مه‌نی (28) ساڵ بوو وه‌ ژنی نه‌هێنابوو، پاش ئه‌وه‌ی له‌ کاره‌که‌ی ده‌بوه‌وه‌ و نانی ده‌خوارد گوێی له‌ ده‌نگی بانگ بێژ بوو یه‌کسه‌ر ده‌چوو بۆ مزگه‌وت…. پاش نوێژی عه‌سر تا نوێژی مه‌غریب له‌وێ ده‌مایه‌وه‌، چی ده‌کرد؟
له‌و ماوه‌یه‌ قورئانی پیرۆزی به‌ منداڵان له‌به‌ر ده‌کرد له‌ مزگه‌وتدا. 
داوا له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌که‌م عاقیبه‌تی من و ئێوه‌ش خێر بێت و سه‌ر شۆڕی دونیا و قیامه‌ت نه‌بین…… اللهم آمین. 

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s