دایکێک بینی کوڕەکەی تەماشای فیلمی سێکسی دەکا

Image 
دایکێک بینی کوڕەکەی تەماشای فیلمی سێکسی دەکا، 
چی کرد؟ 

شەوێکیان دایکێک لە خەودا بینی کە کوڕەکەی دوو شقارتەی ئاگراوی لە هەردوو چاوی نزیک دەکاتەوە و چاوی سور هەڵگەراوە

ژنەکە لە خەو ڕاپەڕی و زۆر ترسا بوو، وتی اعوذ بالله من الشیطان الرجیم و دۆعای خوێند، بەڵام دڵی ئاوی نەخواردەوە و بۆ ئەوەی بزانێ کورەکەی حاڵی باشە یان نا رۆیشت بۆ ژورەکەی 

بینی کوڕە ١٧ ساڵەکەی هێشتا بەخەبەرە و لاپتۆپەکەی لە باوەشدایە، شاشەی لاپتۆپەکە لە پەنجەرەکەی بەرامبەریدا دەردەکەوت 

بینی کە کوڕەکەی تەماشای شتانێکی زۆر ناشرین دەکا ، بەڵێ تەماشای فیلمی سێکسی دەکرد ! 

لەو کاتەدا ویستی هاوار بکا و بقیژێنێ بەسەریدا، بەڵام خۆی گرت، ویستی بروات بە باوکی بڵێ تا لێی دا، بەڵام خۆیگرت 

دایکەکە رۆیشتەوە بۆ ژورەکەی خۆی و لەوێ دۆعای خێری بۆ منداڵەکەی کرد و خەوتەوە 

بەیانی پاش ئەوەی نانی بەیانی ئامادەکرد بۆ کوڕەکەی، کوڕەکەی جانتای هەڵگرت و ویستی بروات بۆ قوتابخانە، تەنها خۆی و ئەو بون ، هەر بۆیە دایکی بە فرسەتی زانی و وتی:

ڕۆڵە گیان..پرسیارێکم هەیە، ئەگەر کەسێ برسی بوو چی ئەکا؟ 

کوڕەکەیش وتی:

دایکە دەی دیارە، ئەروا بۆ شوێنێ بۆ مەتعەمێ خۆی تێر ئەکا 

دایکی پرسی:

ئەی ئەگەر پارەی نەبوو؟

کورەکە نەیزانی بڵێ چی 

دایکی دوبارە پرسیەوە:

ئەی باشە ئەگەر ئەو کەسە برسیە کە پارەی نیە نان بکڕێ بروات شتێک بخوات کە ئەوەندەی تر ئیشتیهای بکاتەوە، بەو کەسە ئەڵێن چی؟

کوڕەکە وتی:

جا ئەوە شێتە ، کێ هەیە شتی وا بکا، ئەگەر برسیت بێت ئەتەوێت لەوە زیاتر برسیت نەبێت، چۆن ئەرۆیت شتێک ئەخۆیت کە ئەوەندەی تر ئیشتیهات دەکاتەوە

دایکەکە وتی:

یەعنی تۆ پێی ئەڵێی ئەو کەسە شێتە؟

کوڕەکەی وتی: 

بەڵێ بێ گومان 

دایکی وتی:

دەی تۆیش وەکو ئەو شێتەی کوڕم 

کوڕەکەی وتی:

من ؟ بۆچی؟ 

دایکی وتی:

تۆ بە تەماشاکردنی فیلمی خراپ، ئیشتیهای خۆت بۆ ژن دەکەیتەوە لەکاتێکدا ناتوانیت بیهێنیت و نیازی ئەو کارەت نیە ! 

کوڕەکە بە شەرمەوە سەری داخستبوو 

دایکی بەردەوام بوو وتی:

ڕۆڵە گیان ! تۆ ئیشتیهای خۆت بۆ شتێکی حەرام کردۆتەوە . شتێک کە بێجگە زیان سودی نیە بۆت. دەی تۆ لەو کەسە شێتتری کە برسیە و دەروات شتێک دەخوا کە ئیشتیهای بۆ خواردن بجوڵێنێ 

کوڕەکە وتی:

دایکە گیان شەرمەندەم! بەراستی وایە، بەڵێن بێ هەرگیزا و هەرگیز جارێکی تر هەڵەی وا نەکەم،ئەگەر وا بکەم نەک شێتم بەڵکو تاوانبارم و بەڵێنت دەدەمێ جارێکی تر شتی وا نەکەم 

**************
لەم چیرۆکەوە شتی زۆر فێر دەبین ، گرنگترینیان :

١-ڕێ مەدە مناڵەکانت ، بەتایەبت ئەوانەی لە تەمەنێکی کەمدان، بەتەنها و لەژورێکدا ئیتەرنێت بەکاربهێنن، ئەوە ئازادی نیە، ئەوە رێخۆشکردنە بۆ ئەوان بۆ ئەوەی بەلارێدا بچن

٢-هەمیشە چاودێری هەڵسوکەوت و رەوشتی منداڵەکانت بە و نەهێڵێ لەدەست دەربچن 

٣-کاتێک هەڵەیەک دەکەن، لەجێێ هات و هاوار و خۆتوڕەکردن، هەوڵ بدە بە حیکمەت و ژیرانە چارەسەری بکە، چونکە مرۆڤ بەتایبەت لەو تەمەندا شایەنی هەڵەیە و تەنها بە ئوسلوبی ژیرانە دەکرێ چارە بکرێ

  

 

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s