کـۆئه‌ندامـی زاوزێـی مـێینه‌

Image

هه‌موو زینده‌وه‌رێک زاوزێ ده‌کات. زاوزێ برییتیه‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌ی که‌ زینده‌وه‌رێک زینده‌وه‌ری زیاتر هاوشێوه‌ی خۆی دروست ده‌کات. زاوزێکردن یه‌کێكه‌ له‌ جیاکه‌ره‌وه‌کانی زینده‌وه‌ران له‌ نازینده‌وه‌ران.
پڕۆسه‌ی زاوزێکردن له‌ مرۆڤدا، دوو جۆر خانه‌ی جنسی ده‌گرێته‌وه‌. خانه‌ی نێره‌ “تۆو” له‌گه‌ڵ خانه‌ی مێیه‌ ‘هێلکه‌ یاخود هێلکۆکه‌”. ئه‌م دوو خانه‌یه‌ له‌ کۆئه‌ندامی زاوزێی مێینه‌ یه‌کده‌گرن و کۆرپه‌له‌ دروست ده‌که‌ن.
مرۆڤ وه‌ک هه‌ر زینده‌وه‌رێکی تر، سیفه‌ته‌ تایبه‌ته‌کان خۆی ده‌گوازێته‌وه‌ له‌ 

خۆیه‌وه‌ بۆ وه‌چه‌یه‌کی تر به‌ ڕێگایی بۆهێله‌کان “جینه‌کان”. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بۆهێلانه‌ تۆوی باوک و هێلکه‌ی دایکه‌، که‌ له‌ کۆئه‌ندامی زاوزێی نێرینه‌ و مێینه‌ دروست ده‌بن.
زۆربه‌ی چه‌شنی زینده‌وه‌ران دوو ڕه‌گه‌زی هه‌یه‌؛ نێر و مێ. هه‌ر ره‌گه‌زێک کۆئه‌ندامێکی زاوزێی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، که‌ جیاوازن له‌ شێوه‌ و پێکهاته‌، به‌ڵام هه‌ردوو کۆئه‌ندام به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت رێکخراون بۆ دروستکردن و پێگه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی هێلکه‌ یاخود تۆو.
جیاواز له‌ نێریینه‌، ره‌گه‌زی مێینه‌ی مرۆڤ کۆئه‌ندامێکی زاوزێی هه‌یه‌ که‌ ئه‌ندامه‌کانی زاوزێی به‌ته‌واوی ده‌که‌وێته‌ ناو حه‌وز “خوارووترین به‌شی زگ”. به‌ به‌شی ده‌ره‌وه‌ی کۆئه‌ندمای زاوزێی مێ ده‌وترێت ناوگه‌ڵ “قوز”. ناوگه‌ڵ ده‌که‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو قاچه‌کان، ناوگه‌ڵ ده‌وره‌ی ده‌رچه‌ی گوڵنگ و ئه‌ندامه‌کانی تری زۆربوونی ناوه‌وه‌ی له‌ش ده‌دات، به‌و به‌شه‌ گۆشتیه‌ی که‌ ده‌که‌وێته‌ سه‌ره‌وه‌ی ده‌رچه‌ی گۆڵنگ ده‌وترێت بانه‌گای ناوگه‌ڵ “جێگای به‌ر”. دوو جووت قه‌دی پێستی که‌ پێیان ده‌وترێت لێوه‌کانی ناوگه‌ڵ ده‌وره‌ی ده‌رچه‌ی گوڵنگ ده‌ده‌ن.
قیتکه‌ بریتیه‌ له‌ ئه‌ندامێکی بچووکی هه‌ستیار، ده‌که‌وێته‌ پێشه‌وه‌ی ناوگه‌ڵ که‌ لێوه‌کان ناوگه‌ڵ به‌یه‌ک ده‌گه‌ن. له‌ نێوان لێوه‌کان ناوگه‌ڵ ده‌رچه‌ی میز و ده‌رچه‌ی گوڵنگ هه‌یه‌.
هه‌رکه‌ کچ پێده‌گات لێوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ناوگه‌ڵ و بانه‌گای ناوگه‌ڵ داده‌پرۆشرێت به‌ موو “به‌ر”.
ئه‌ندامه‌کانی به‌شی ناوه‌وه‌ی کۆئه‌ندامی زاوزێی مێ بریتین له‌ گوڵنگ و منداڵدان و گه‌ڕاڕۆ “بۆڕی هێلکه‌دان” و هێلکه‌دان.
گوڵنگ برییته‌ له‌ پێکهاته‌یه‌کی شێوه‌ بۆڕی ماسولکه‌یی، که‌ له‌ ده‌رچه‌ی گوڵنگه‌وه‌ درێژده‌بێته‌وه‌ بۆ ملی منداڵدان، درێژیه‌کی له‌ نێوان 8 بۆ 12 سانتیمه‌تره‌ له‌ ئافره‌تێکی پێگه‌یشتوو. له‌به‌ر ئه‌وی پێکهاته‌یه‌کی ماسولکه‌ییه‌ بۆیه‌ ده‌توانێت گرژ و خاو ببێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌و توانه‌یه‌ ده‌دات به‌ گوڵنگ که‌ ته‌سک ببێته‌وه‌ کاتێکی ته‌نێکی باریکی بچێته‌وه‌ ناو یاخود فراوان ببێت کاتێک منداڵ به‌ناوی تێپه‌ڕده‌بێت. گوڵنگ ناوپۆش کراوه‌ به‌ لینجه‌ په‌رده‌یه‌ک که‌ ته‌ڕ و شێداری ناو گوڵنگ ده‌پارێزێت. گوڵنگ سێ کار به‌جێده‌گه‌یه‌نێت؛ یه‌که‌م جووتبوونی جنسی، دووه‌م وه‌ک رێگایه‌ک وایه‌ بۆ هاتنه‌ خواره‌وه‌ی منداڵ بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌کاتی منداڵ بوون، سێیه‌میش وه‌کو ڕێگایه‌ک بۆ هاتنه‌خواره‌وه‌ی خوێنی ماوه‌ی بێ نوێژی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ منداڵدان ده‌ربچێت.
په‌رده‌ی کچێنی بریتیه‌ له‌ په‌رده‌یه‌کی شانه‌یی ته‌نک که‌ یه‌ک یان چه‌ند کونێكی تێدایه‌، به‌شێوه‌یه‌کی نیمچه‌یی ده‌وردی ده‌رچی گوڵنگ ده‌دات. په‌رده‌ی کچێنی جیاوازه‌ له‌ کچێک بۆ کچێکی تر. په‌رده‌ی کچێنی به‌زۆری دوای یه‌که‌مین جووتبوونی جنسی ده‌درێت و که‌مێک خوێنی لێبه‌رده‌بێت “له‌وانه‌یه‌ که‌مێک ئازاری له‌گه‌ڵ بێت”. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ندێک له‌ ئافره‌تان دوای جووتبوونی جنسی گۆڕانکاره‌یکی ئه‌وتۆ له‌ په‌رده‌ی کچێنیان ڕوونادات.
گوڵنگ ده‌نووسێت به‌ منداڵدان له‌ ملی منداڵدان. ملی منداڵدان دیوارێکی ئه‌ستوور و به‌هێزی هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها ده‌رچه‌یه‌کی زۆر بچووکی هه‌یه‌. له‌کاتی منداڵبوون ملی منداڵدان فراوان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگابدات به‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ی منداڵ بۆ گوڵنگ له‌وێش بۆ ده‌ره‌وه‌.
منداڵدان برییتیه‌ له‌ پێکهاته‌یه‌کی ماسوولکه‌یی شێوه‌ هه‌رمێیه‌کی سه‌راوژێر. ماسوولکه‌کانی منداڵدان له ‌توانایان هه‌یه‌ فراوان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی گه‌شه‌ی کۆرپه‌له‌ بگونجێت، هه‌روه‌ها له‌ توانایی هه‌یه‌ گرژببێت بۆ ئه‌وه‌ی پاڵ به‌ کۆرپه‌له‌ بنێت بۆ خواره‌وه‌ له‌کاتی منداڵبوون. له‌ ئافره‌تێک که‌ دووگیان نه‌بێت، درێژی منداڵدان 7.5 سانتیمه‌تره‌ و پانیه‌که‌شی 5 سانتیمه‌تره‌.
له‌ گۆشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی منداڵدان “گوێیه‌کانی منداڵدان” دوو بۆڕی هه‌ن که‌ هێلکه‌دانه‌کان ده‌گه‌یێنن به‌ منداڵدان، پێیان ده‌وترێت گه‌ڕاڕۆ “بۆڕی هێلکه‌دان”.
هه‌رچی هێلکه‌دانه‌کانه‌ بریتین له‌ دوو پێکهاتووی خڕ له‌ لای ڕاست و چه‌پی منداڵدانن، که‌ هێلکه‌ دروست ده‌که‌ن و خه‌زن ده‌که‌ن و ده‌ریده‌ده‌ن بۆ ناو گه‌ڕاڕۆ “بۆڕی هێلکه‌دان”. جگه‌ له‌ دروست کردن و خه‌زنکردنی هێلکه‌، هێلکه‌ددانه‌کانی هۆڕمۆنیش ده‌رده‌ده‌ن.
له‌مه‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، کۆئه‌ندامی زاوزێ ته‌نها مانای زۆربوون و کاری جنسی ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵکو له‌ پاڵ به‌ژداربوون له‌ زۆربوون گه‌لێک کاری تریش ده‌کات، وه‌ک ده‌ردانی هۆڕمۆن.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s