بۆچی ژنان درەنگ دەگەنە ئۆرگازم…؟

 
Image

.. لەژیانی هاوسەرگیریدا پەیوەند بە سێکس و خۆشەویستییەوە ناکۆکی لە نێوان ژن و پیاودا سەرهەڵدەدات لێرەدا ئەوە دەخەینە روو کە پیاو بەر لەوەی بیر لە دەربڕینی خۆشەویستی بکاتەوە دەیەوێت ئارەزووی سێکسی تێر بکات و دەربڕینی هەستی خۆشەویستی بۆ بەرانبەرەکەی بە پلەی دووەم جێی بایەخەلای .
بەڵام ژن چاوەڕێی خۆشەویستی دەکات لە پیاو بەرلەوەی بچێتە پرۆسەی سێکس و جووتبوونەوە و تام و چێژی لێوەرگرێت . لێرەدا کە باس لە خۆشەویستی دەکەم مەبەستم دەربڕینی زارەکی نییە ، بەڵکو گەیاندنی هەست و سۆزی راستەقینەیە . ئەوەشی جێی سەرسورمانە ئەو ڕاستیەیە کە چەندین توێژینەوەی زانستی دەریان خستووە ، نە ژنان دەیگرنە بەرچاو و نە پیاوان بۆیە بەردەوام لە ناکۆکی و کێشەدا دەژین و زیاتر لەدوای جووتبووندا کاتێک پیاو پێویستی خۆی تێر دەکات بەبێ ئەوەی هەستی خۆشەویستی بگەیەنێت بە هاوسەرەکەی ، بۆیە ژنان زۆر بەکەمی دەگەن ئۆرگازم . چونکە کاتێک ژن بەبێ ئەوەی هەست بە خۆشەویستی پیاو بکات وەک ناچاری دەچێتە پرۆسەی جووتبوونەوە ، هەستی ئەوەی لەلا دروست دەبێت کە پیاو تەنیا وەک کەرەستە بەکاری دەهێنێ بۆ تێرکردنی ئارەزووی سێکسی خۆی نەک وەک مرۆڤێکی خاوەن هەست و بەشێکی یەکسان لە پرۆسەکەدا .
جێی داخە کە زۆربەی پیاوان وەکو ئازەڵ ئاسا هەڵسوکەوت لەگەڵ هاوسەرەکانیان دەکەن ، هەروەک چۆن کەڵەشێر کاتێک دەیەوێت بپەرێتە سەر مریشک بەدەوروبەریدا دێت و دەروا و دەخولێتەوە زۆرجاریش بەدوایدا ڕا دەکات تا ناچاری دەکات خۆی بدات بەدەستەوە . پیاوانیش لە بری ئەوەی بەدەربرینی هەستی ناسک و سۆز و خۆشەویستی راستەقینە ، هەندێ جار تەنانەت باری دەروونی و ماندووبوونی جەستەی ژن ناگرێتە بەرچاو و بگرە بەبێ بوونی ئارەزووی سێکسی لای ژن ناچار دەکرێت بەسێکسکردن . ئەوەش لە بارەی دەروونییەوە هٶی سەرەکییە بۆ بێزاری لە سێکس و نائومێدی و دڵەڕاوکێ و دواتریش تا دەگاتە خەمۆکی بەهۆی دووبارەبوونەوەی هەمان ئەزموون دوور لە گۆڕانکاری لە شێواز و هەست و هەڵسوکەوتدا . ئەو نەگونجانەی ئارەزوو و هەڵپەی سێکسی پیاو لەگەڵ ئارەزووی ژندا کە چاوەڕوانی خۆشەویستی نواندنی پیاوە بەر لە سێکس مایەی خەمۆکی ژنە نەوەک خواستی شێوازی نادروستی سێکسی …

 

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s