ژنان تا چه‌ند گرنگی به‌ قه‌باره‌ی كێرده‌ده‌ن؟

Image 
به‌ گشتی قه‌باره‌ی چووك هێنده‌ گرنگ نییه‌ له‌ لایه‌ن زۆربه‌ی ئافره‌تانه‌وه‌. مه‌رجیش نییه‌ كه‌ ئافره‌ت ته‌نها به‌ چووكی قه‌باره‌ گه‌وره‌وه‌ بگاته‌ ئۆرگازم،د به‌ڵكو زۆربه‌ی ئافره‌تان به‌بێ بردنه‌ ژووره‌وه‌ی چوك ده‌گه‌نه‌ ئۆرگازم. مه‌سه‌له‌كه‌ كارامه‌یی په‌نجه‌كانت و زمانته‌ كه‌ له‌ راستیدا گرنگه‌ له‌ لایه‌ن زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئافره‌تانه‌وه‌ . هه‌ندێك جار قه‌باره‌ی چووك گرنگ ده‌بێت، به‌ تایبه‌تی له‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ خودی خۆیان كه‌م چێژ له‌ سێكس وه‌رده‌گرن و زۆر به‌ سه‌ختی ده‌گه‌ن به‌ ئۆرگازم كه‌ پێیان وایه‌ چوكێكی گه‌وره‌تر دادیان ده‌دات، بێگومان به‌ گه‌وره‌ترین چوك هێشتا هه‌مان گرفتیان هه‌ر ده‌مێنێ كه‌ له‌ ئاكامدا له‌وانه‌یه‌ دوچاری فه‌شه‌ل ببنه‌وه‌ . له‌ پیاوانیشدا ته‌نها ئه‌و كاته‌ قه‌باره‌ی چووك گرنگ ده‌بێت كه‌ زۆر بیری لێ بكه‌نه‌وه‌، یان به‌راوردی قه‌باره‌ی چوكیان بكه‌ن له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی چووكی پیاوه‌كانی مۆدێلی فیلمه‌ رووته‌كان (پۆرنۆگرافی) كه‌ له‌ زۆربه‌ی فیلمه‌كاندا خاوه‌ن چووكه‌ گه‌وره‌كان ده‌بنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌م فیلمه‌ سێكسییه‌ رووتانه‌. زۆربه‌ی ئافره‌تان ئه‌و پیاوه‌ په‌سند ده‌كه‌ن كه‌ قه‌باره‌ی چووكی له‌ قه‌باره‌ی تێكڕایی كه‌متر بێت، به‌ڵام زۆر گه‌مه‌ و له‌مسی ده‌زگای سێكسی ئافره‌ت واته‌ سێكسی ده‌م بزانێ و ئه‌نجامی بدات. نه‌ك قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره‌تر و كه‌می زانیاری و زیره‌كی و كارامه‌یی. له‌مه‌ش زیاتر، باشتره‌ كه‌ هه‌رگیز له‌ فكری قه‌باره‌كه‌تدا نه‌بیت، چونكه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها فكرو هزرت ئاڵۆز ده‌كات و نیگه‌رانت ده‌كات، زۆر جاریش ده‌بێته‌ ئه‌گه‌ری په‌یدابوونی گه‌لێك گرفتی سێكسی. ئامانجی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ قه‌ناعه‌ت به‌خشینه‌ به‌ فزوولیه‌كان و دڵنیاكردنه‌وه‌یه‌ كه‌ قه‌باره‌ی چووك هه‌موو شتێك نییه‌ له‌ جیهانی سێكسدا .

 

 

 

 

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s