شێرپەنجەی مه‌مك: نیشانە، هۆکار، خۆپاراستن و چارەسەر

 
Image

شێرپەنجەی مه‌مك یەکێکە لە جۆرەکانی شێرپەنجە کە بە هۆی جینێکەوە دەبێت کە لە هەردوو رەگەزدا هەیە، بەڵام نەخۆشیەکە زیاتر لە ئافرەتاندا روودەدات و ساڵانە سەدەها ئافرەت تووشی دەبن و هەندێکیان دەمرن و هەندێکیان مه‌مكیان بۆ دەبرنەوە و هەندێکیشیان چارەسەری دیكه‌ وەردەگرن.

بەهەر شێوەیەک بێت ئەمە یەكیَکە لەو نەخۆشیانەی کە کارگه‌ریه‌کی زۆر دەکاتە سەر ئافرەتان لە رووی جەستەیی و لە کۆمەڵایەتی و لە هەموو لایەنێکی دیكه‌وە، بۆیە پێویستە ئافرەتان هەمیشە ئاگادار بن و پشکنین بکەن.

سەرەتا: هۆکارەکانی تووشبوون بەم نەخۆشیە:

1. هۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشیە بۆماوەییە، زۆربەی ئافرەتان کاتێک توشیان دەبێت هۆکارەکەی بۆ ماوەییەوە هەروەها لەوانەیە بگوازرێتەوە بۆ کچەکانیشیان.

2. هۆکارێکیتری ئەم نەخۆشیە دەگەڕێتەوە بۆ تێکچوونی هۆرمۆنی ئافرەتەکە، ئەگەر لە کاتی خۆیدا چارەسەر وەرنەگرێت زۆربوونی هۆرمۆنەکان دەبێته‌ هۆی ئەم نەخۆشیە.

3. هەروەها تیشکەکان بەتایبەتی تیشکی X.

4. دووگیانی بەڵام بە رێژەیەکی کەم.

نیشانەکانی دەرکەوتنی ئەم نەخۆشیە:

خانمەکەم هەرکاتیَک هەستت بەم دیاردانە کرد دەبێت سەردانی پزیش بکەیت.

1. دروستبوونی گرێ لە ژێرباڵەکاندا و دروست بوونی ئازار هەر لەو شووێنەدا.

2. گۆڕانی پێوانەی مه‌مكه‌كه‌، واتە بچووک ببێت یاخو گەورە ببێت لە ناکاو.

3. گۆرانی ڕەنگی پێستی مه‌مكه‌کە کە سوور دەبێت و هەروەها دەبیَتە هۆی ئاوساندنی.

٤. هاتنەدەرەوەی شلەیەک کە زۆرجار خوێنیشی لەگەڵدایە.

خۆ پاراستن: 

1. باشترین خۆ پاراستن پشكنینە کە ئافرەتەکە دەتوانێت لە ماڵەوە ئەم پشكنینە بکات.
2. لەکاتی هەست کردن بە هەر یەکێک لەو دیاردانەی سەرەوە، دەبێت راستەوخۆ سەردانی پزیش بکەیت.

چارەسەرکردن:

چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشیە بە پێی پشكنینەکە دەبێت، واتە ئەگەر جۆرە کوشندەکە بوو دەبێت بە زووترین کات نەستەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت، کە بریتیە لە دەرهێنانی گرێکەو هەموو دەمارەکانی ئەو ناوچەیە دەوەستێنرێت، بەڵام ئەگەر ئەو جۆرەیان بوو کە کوشندە نیە، ئەو کاتە پزیشکەکە سەرەتا بە دەرمان و پاشان بە لێدانی دەرزی کیمیاوی هەوڵی چارەسەرکردنی دەدات.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s