چۆن رێژه‌ی سپێرم له‌پیاوان زیاد ده‌كات؟

 

ژماره‌یه‌ك له‌توێژه‌رانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندوه‌ وه‌رزشكردن رێژه‌ی سپێرم له‌پیاواندا زیاتر ده‌كات و به‌وه‌ش چانسی دووگیانی زیاتر ده‌بێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سایتی (Health Day News ) ی ئه‌مریكی توێژینه‌وه‌ی چه‌ند توێژه‌رێكی سه‌ر به‌كۆلیژی ته‌ندروستی له‌زانكۆی هارفارد بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات وه‌رزشكردنی پیاوان ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی ژماره‌ی سپێرم. 

راشیگه‌یاند ئه‌وانه‌ی كه‌وه‌رزشی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن یاخود له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ وه‌رزش ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ ژماره‌یه‌كی زیاتری سپێرمیان هه‌یه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ (ئۆدری گاسكینز) یه‌كێك له‌ئاماده‌كارانی توێژینه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاند ئه‌و پیاوانه‌ی 7 سه‌عات یان زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كدا وه‌رزش ده‌كه‌ن به‌رێژه‌ی یه‌ك سه‌عات له‌رۆژێكدا، ئه‌وا رێژه‌ی سپێرمیان (48%) زیاتره‌ له‌وانه‌ی كه‌كه‌متر وه‌رزش ده‌كه‌ن.

راشیگه‌یاند ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ چالاكیی رۆژانه‌یان هه‌یه‌ (42%) رێژه‌ی سپێرمیان زیاتره‌. 

هه‌ر به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌، تیشكی خۆر رێژه‌ی به‌پیتی پیاو زیاتر ده‌كات له‌رێی زۆربونی رێژه‌ی ڤیتامین (D )یه‌وه‌. ده‌ریشكه‌وتوه‌ كه‌ئه‌نجامدانی وه‌رزشی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات یان زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كدا، به‌رێژه‌ی (25%) سپێرمیان زیاتر ده‌بێت. به‌و جۆره‌ش ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ئه‌و وه‌رزشه‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی (تستۆسترۆن) و هه‌ستیاری له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نسۆلین زیاد ده‌كات، كه‌هه‌ردوكیان ده‌بنه‌ هۆی زیادبوونی رێژه‌ی سپێرم. هاوكات توێژه‌ره‌كان رایانگه‌یاندوه‌ كه‌سواربونی پاسكیل رێژه‌ی سپێرم كه‌متر ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و پیاوانه‌ی كه‌زیاتر له‌سه‌عات و نیوێك له‌هه‌فته‌یه‌كدا سواری پاسكیل ده‌بن ، رێژه‌ی سپێرم (34%) كه‌متره‌ له‌وانه‌ی سواری پاسكیل نابن.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s