پـرســیارو وه‌ڵامــی سـێكســی

ته‌مه‌نم ٢٧ ساڵه‌ زۆر هۆگری فیلمی سێكسی‌و ده‌ستپه‌ڕ بووم زه‌وقم زۆر زۆره،
ئایا كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر ته‌ندروستیم؟ چۆن بتوانم ڕۆژانه ده‌ستپه‌ر كه‌مبكه‌مه‌وه؟
ئاساییه ڕۆژی ٢ دانه بكه‌م؟ تكایه وه‌ڵام .
و/ گه‌رچی زۆر جار له‌ ڕێگه‌ی گۆڤاره‌كه‌وه وه‌ڵامی ئه‌م جۆره پرسیاره‌مان داوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی بابه‌تی زانستی‌و ڕیپۆرتاجی له‌سه‌ركراوه، كێشه‌ی ده‌ستپه‌ڕكردن‌و هۆگربوون به گرته‌و فیلمه سێكسییه‌كانه‌وه بۆته كێشه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه زگورتین، یان به‌ته‌نها ده‌ژین، له‌ئاكامی خراپ به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا و نه‌بوونی كۆنتڕۆڵ له‌سه‌ر بازاڕو هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن و بڵاوكراوه‌كان، وێڕای ئه‌وه‌ی كه گه‌نجان ناتوانن ژیانی هاوسه‌‌ری دروستبكه‌ن، كه هۆكاره‌كانی زانراون. بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و دیارده ناشازه ‌ی كه كاریگه‌ری جه‌سته‌ی و ده‌روونی سلبی هه‌یه، پێویسته: ـ یه‌كه‌م هه‌نگاو دووركه‌وتنه‌وه له‌ هۆكاره وروژێنه‌ره‌كان وه‌ك وێنه، فیلم، گرته‌ی سێكسی، یان كۆ‌مپیوته‌ر كه وه‌سیله‌ی سه‌ره‌كییه. ـ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ته‌نها دانیشتن و تێكه‌ڵبوون چوونه ناو خه‌ڵك و هاوڕێیان ، ـ خۆسه‌رقاڵكردن به خوێندنه‌وه، یان وه‌رزشكردن . هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ژیانی هاوسه‌رگیری به‌پێی توانا بۆ ڕێگرتن له‌و دیارده خراپه. دواتر موماره‌سه‌ی ده‌ستپه‌ڕ ده‌بێته هۆی ماندوبوونی جه‌سته‌یی و ده‌روونی و لاوازبوونی توانای سێكسی پاشینه‌یی، وێڕای توشبوون به هه‌ندێ نه‌‌خۆشی له‌ ئه‌ندامی زاوزێ. سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بۆ وه‌رگرتنی ڕینمایی و ڕێگه‌چاره‌ی گونجاو .
 
 
 

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s