چیڕۆكێكی پەند ئامێز

Image 
لە تۆ گرنگترم نەدۆزیەوە لە ژیانمدا….!

پیاوێکی دەوڵەمەند ھەبوو کە لە ماڵێکدا لەگەل خێزانی پێکەوە دەژیان و ھەندێک کارەکەری ئافرەتی بە کڕێ گرتبوو تا یارمەتی خێزانی بدەن،رۆژێکیان خێزانی پیاوەکە چوو بۆ باخچەی ماڵەکە،بینی یەکێک لە کارەکەرەکان دەستی کردووە بە گریان،ئەمیش لێی پرسی:بۆ دەگریت؟
کارەکەرەکە ووتی:وەڵا لەبەر ئەوە دەگریم کە ھاوسەرەکەت لە کارەکەم دورم دەخاتەوە چونکە شوشەی پەنجەرەیەکم شکان بەڵام بە دەست ئەنقەست نەبوو،نەم زانی
خێزانی پیاوەکە ووتی بە کارەکەرەکە وەرە با برۆین بۆ لای مێردەکەم .
کاتێک پیاوە دەوڵەمەنەکە کارەکەرەکەی بینی،پێی ووت ئەوە بۆ نەرۆشتویت تاکو ئێستا؟
ژنەکەی وەلامی دایەوە و ووتی:پێویست ناکات لەبەر شوشە شکاندنێک دەری بکەیت!
پیاوەکەش ووتی:تۆ حەقت چیە جا؟
ژنەکەی ووتی:ئەوە ستەمە و گوناحت دەگات،
پیاوەکە ووتی:بە مەرجێک دووری ناخەمەوە،کە تۆ بچیتەوە بۆ ماڵی باوکت!
ژنەکەی ووتی:رازیم
ئینجا پیاوەکە ووتی:بەڵام پێش ئەوەی برۆیتەوە ئەم شەو ئەو شتانەی کە زۆر لات گرنگە و پێویستە کۆی بکەوە و سبەینێ لەگەڵ خۆتی بەرەوە.
شەو درەنگێک ئافرەتەکە مێردەکەی بەنج کرد و لەگەڵ خۆی بە سەیارە بردیەوە بۆ ماڵی خۆیان،
بەیانی کاتێک پیاوەکە بە خەبەر ھاتەوە بینی لە ماڵی باوکی ژنەکەیدایە!
بۆیە پرسی:ئەوە کێ منی ھێناوە بۆ ئێرە؟
ژنەکەی ووتی:من تۆم ھێنا بۆ ئێرە!
پیاوەکە ووتی:بۆچی؟
ژنەکەی ووتی:ئەی خۆت نەت ووت ھەر شتێکت ھەیە کە زۆر لات گرنگە لەگەڵ خۆتی بەرەوە بۆ ماڵی باوکت؟منیش لە تۆ گرنگترم نەدۆزیەوە لە ژیانمدا لەگەل خۆمی بھێنمەوە بۆیە تۆم ھێنا!
پیاوەکە لەو کاتەدا زۆر دڵی خۆش بوو وە شەرمیشی دەکرد و ووتی وەرەوە خۆشەویستم پێکەوە بچینەوە بۆ ماله‌وه‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s