(12) ساڵه‌ قفڵی له‌ پانتۆڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داوه‌

Image

نموونەیەکی تر لە دواکەوتویی و پیاو سالاری کە ئەمجارەیان لە وڵاتی مەکسیک ڕویداوە:
پۆلیسی مه‌كسیك كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ماوه‌ی (12) ساڵه‌ به‌هۆی دڵپیسیه‌وه‌ قفڵێكی له‌ پانتۆڵی كچه‌ هاوڕێكه‌ی داوه‌.
به‌هۆی هۆگری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و ترسی ئه‌وه‌ی كه‌ خیانەتی لێبكات یان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تر ببه‌ستێت، كوڕێكی مه‌كسیكی ماوه‌ی (12) ساڵه‌ قفڵێكی له‌ پانتۆڵی كچه‌ هاوڕێكه‌ی داوه‌ كه‌ ته‌مه‌نی (25) ساڵه‌ و (15) ساڵ له‌ خۆی بچوكتره‌.
دوای وه‌ڕسبونی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی هاوڕێكه‌ی، كچه‌كه‌ په‌نای بردوه‌ته‌ به‌ر پۆلیس و داوای لێكردون ئازادی بكه‌ن له‌و قفڵه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ته‌نانه‌ت رێی چونه‌ سه‌ر ئاویشی لێگرتبو، له‌ ترسی برینداربونی یان زیانپێگه‌یشتنیشی نه‌یتوانیوه‌ په‌نا بباته‌ به‌ر ئامێری بڕه‌ر بۆ لێكردنه‌وه‌ی قفڵه‌كه‌.
به‌ پێی دانپێنانی كچه‌كه‌ لای پۆلیس، هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی كه‌ (15) ساڵ له‌ خۆی گه‌وره‌تره‌ رێگایه‌كی له‌گه‌ڵ به‌كارهێناوه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی (12)ی زاینی و قفڵێكی له‌ كه‌مه‌ری پانتۆڵه‌كه‌ی داوه‌، دوای ده‌ستگیكردنی كوڕه‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ هاوڕێ كچه‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بو سكاڵای له‌سه‌ر تۆماربكات و دوای چه‌ند كاتژمێرێك مانه‌وه‌ی له‌ بنكه‌ی پۆلیس كه‌مه‌ری پانتۆڵی كچه‌كه‌ له‌ قفڵه‌كه‌ و كوڕه‌كه‌ش له‌ زیندان ئازادكران.
رۆژی دواتریش كوڕه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م پۆلیس به‌ڵێننامه‌یه‌كی ده‌ستنوسی لێوه‌رگیرا كه‌ له‌مه‌ودوا هاوڕێ كچه‌كه‌ی ناچار نه‌كات قفڵ له‌ پانتۆڵه‌كه‌ی بدات و رێگری له‌ مافه‌كانی نه‌كات و به‌ باشی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكات.

 
 
 

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s