ئه‌وكه‌سه‌ی له‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی جوت ببێ، پاداشتی بۆ ده‌نوسرێ

Image

 

پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: (من اغتسل یوم الجمعه‌ غسل الجنابه‌ پم راح، فكأنما قرب بدنه‌، ومن راح فی الساعه‌ الپانیه‌، فكأنما قرب بقره‌، ومن راح فی الساعه‌ الپالپه‌ فكأنما قرب كبشاً أقرن ومن راح فی الساعه‌ الرابعه‌ فكأنما قرب دجاجه‌، ومن راح فی الساعه‌ الخامسه‌ فكأنما قرب بیچه‌، فاژا خرج الإمام حچرت الملائكه‌ یستمعون الژكر) رواه حافڤ العراقی وغیره.
واته‌: هه‌ر كه‌سێك له‌ ڕۆژی هه‌ینی دا خۆی بشوات و خۆ شتنه‌كه‌شی له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێ كه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی جووت بوه‌و پاشان بچێته‌ مزگه‌وت بۆ نوێژی هه‌ینی، ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ حوشترێكی كردبێته‌ قوربانی، هه‌ر كه‌سێك له‌ سه‌عاتی دووه‌م بچێته‌ مزگه‌وت بۆ نوێژی هه‌ینی وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ چێڵێكی كردبێته‌ قوربانی، هه‌ر كه‌سێك له‌ سه‌عاتی سێیه‌م بچێته‌ مزگه‌وت بۆ نوێژی هه‌ینی وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ مه‌ڕێكی كردبێته‌ قوربانی، هه‌ر كه‌سێك له‌ سه‌عاتی چواره‌م بچێته‌ مزگه‌وت وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ مریشكێكی كردبێته‌ قوربانی، هه‌ر كه‌سێك له‌ سه‌عاتی پێنجه‌م بچێته‌ مزگه‌وت وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ هێلكه‌یه‌كی كردبێته‌ قوربانی. كاتێكیش ئیمام ده‌ستی كرد به‌ وتاردان فریشته‌كان ئاماده‌ی یادی خوا ده‌بن.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: (من غسّل یوم الجمعه‌ واغتسل، وبكر وابتكر، ومشی ولم یركب، ودنا من الإمام واستمع ولم یلغ، كان له بكل خگوه‌ عمل سنه‌، أجر صیامها، وقیامها) رواه أبو داود والنسائی والبیهقی (صحیح).
واته‌: هه‌ر كه‌سێك له‌ ڕۆژی هه‌ینی خۆی بشوات و زو بچێته‌ مزگه‌وت بۆ نوێژی هه‌ینی به‌ پیاده‌ بڕوات و به‌بێ سواری و له‌ ئیمام نزیك ببێته‌وه‌و گوێ له‌ وتاری هه‌ینی بگرێ و قسه‌ نه‌كات، ئه‌وا بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی ده‌یهاوێژێ به‌قه‌د كرده‌وه‌ی باشی ساڵێكی ڕۆژو و شه‌ونوێژی بۆ ده‌نوسرێ.
كه‌مترین سنوری جوتبون له‌گه‌ڵ خێزاندا یه‌ك جاره‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌وه‌ش به‌ گوێره‌ی كه‌س و ته‌مه‌ن له‌ یه‌كێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی دیكه‌ ده‌گۆڕدرێ، نابێ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار زیاتر بێ، جگه‌ له‌ ماوه‌ی مانگی هه‌نگوینی(شهر العسل)! پێوسته‌ له‌ ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵی جوتبون كه‌م بكرێته‌وه‌، زۆر جیماع كردنیش ده‌بێته‌ هۆی زه‌ره‌رو زیانی جه‌سته‌و داته‌پینی عه‌قڵ و له‌كارخستنی عه‌قڵ و ژیری.
له‌ ڕاستی دا ئافره‌تی لێزان و شاره‌زا به‌هۆی لیاقه‌و جوانی و ڕازاوه‌یی ده‌توانێ ته‌رازوی مام ناوه‌ندی جوتبون ڕاگرێ و هه‌وڵی پاراستنی گه‌نجیه‌تی خۆیی و مێرده‌كه‌ی ده‌دات به‌بێ زیاده‌ ڕۆیی كردن. 
ئه‌و ته‌وجیهه‌ به‌رزو جوانه‌ی ئیبن الجوزی چه‌ند جوانه‌ كه‌ ده‌ڵێ: “پێویسته‌ له‌سه‌ر كوڕی پێگه‌یشتو ئاگاداری ئه‌وه‌ بێ كه‌ زۆر جیماع نه‌كات تا ناوه‌رۆك و كرۆكی بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ سوودی بۆ كاتێك هه‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نی گه‌وره‌ ده‌بێ و به‌ساڵا ده‌چێ”. 
ئه‌و كه‌سه‌ی تێگه‌یشتو و دینداره‌ با بزانێ چێژ و خۆشی به‌ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خێزان به‌دی دێت، نزیك بوونه‌وه‌ش به‌ ماچ كردن و ئامێزگرتن ئه‌نجام ده‌درێ و خۆشه‌ویستی به‌هێزتر ده‌كات، به‌ڵام جوتبون خۆشه‌ویستی كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و چێژ و خۆشی و شادی ناهێڵێ. ئه‌وه‌ی له‌ مه‌به‌ستی جوتبوون تێگه‌یشتبم، بۆم ده‌ركه‌وتوه‌ مانایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه‌ كه‌ له‌ زۆر خه‌ڵك شاراوه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ گه‌ر نه‌فس عه‌شقی ئافره‌تێك بو پێی خۆشه‌ لێی نزیك ببێته‌وه‌، ئینجا له‌ئامێزی ده‌گرێ، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی نزیك بونه‌وه‌یه‌، پاشان ڕومه‌تی ماچ ده‌كا، پاشان داوای نزیك بونه‌وه‌ی ڕۆح ده‌كات، جا ئه‌و كاته‌ ده‌م ماچ ده‌كا. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم عائیشه‌ی خێزانی ماچ ده‌كرد و زمانی ده‌مژی (فه‌رموده‌ی زمان مژین به‌ سه‌نه‌د ـ صحیح ـ نییه‌، به‌ڵام له‌ 
ماناو واتادا وارد بوه‌). گه‌ر نه‌فس داوای زیاتر كردنی نزیكبوونه‌وه‌ بكات، ئه‌وا جوتبون ئه‌نجام ده‌درێ.(صید الخاگر للإمام ابن الجوزی)
ئیمام ئیبن القیم ده‌ڵێ: “زۆر جوتبون ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی هێز، هه‌روه‌ها زیان به‌ ده‌ماره‌كان ده‌گه‌یه‌نێ و مرۆڤ دووچاری له‌رزۆكی و گرژبون(تشنج) ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی بێ هێزی و لاوازی چاو، هێزه‌كانی له‌ش و گه‌رمایی غه‌ریزه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌”.
له‌بارترین و به‌سودترین كات بۆ جوتبون دوای هه‌رس كردنی خواردنه‌. نابێ له‌كاتی برسیه‌تی دا جوتبون ئه‌نجام بدرێ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی بێ هێزی و لاوازی گڕو تینی ئاره‌زوی جنسی، هه‌روه‌ها نابێ له‌سه‌ر تێربوندا جوتبون بكرێ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی دوچاربون به‌ نه‌خۆشی. نابێ كاتی ماندوبون و نائارامی ده‌رون وه‌ك هه‌بونی خه‌م و دڵ توندی و زویری و، هه‌روه‌ها له‌كاتی ئه‌وپه‌ڕی خۆشی و شادی جوتبون ئه‌نجام بدرێ.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ باشترین كاتی جوتبون ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر جوتبونه‌كه‌دا تێپه‌ڕیبێ، به‌ مه‌رجێك ڕێكه‌وتی هه‌رس كردنی خواردن بكات و ئنجا خۆی بشوات یان ده‌ست نوێژ بگرێ پاشان بخه‌وێ، ئه‌و كاته‌ هێزو توانای له‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی جاران

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s