ســــێكس و قه‌ڵــــه‌وی

 

Image
دکتۆر عادل حسێن

قه‌ڵه‌وی Obesity واته‌ گرفت له‌ لایه‌نی سێكسی به‌ شێوه‌ی: كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌وه‌س یان ئاره‌زوو بۆ سێكس، گرفت و نیگه‌رانی له‌ ئه‌نجامدانی سێكس و گه‌یشتن به‌ ئۆرگازم Performance، كه‌مبوونه‌وه‌ی چێژوه‌رگرتن له‌ سێكس به‌ شێوه‌یه‌كی كتوپڕ. زۆر له‌ قه‌ڵه‌وه‌كان به‌ ساده‌یی خۆیان به‌ دوورده‌گرن له‌ سێكس. له‌ راستیدا قه‌ڵه‌وه‌كان به‌ 25 جار پتر له‌ خه‌ڵكی تر كه‌ كێشی له‌شیان ته‌واوه‌ دوچاری گرفتی سێكسی ده‌بنه‌وه‌. ئافره‌ته‌ قه‌ڵه‌وه‌كان زیاتر له‌ پیاوه‌ قه‌ڵه‌وه‌كان دوچاری گرفته‌ سێكسیه‌كان ده‌بنه‌وه‌. 
زۆر خه‌ڵك به‌ هه‌ڵه‌ وا بیرده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ سێكس ته‌نها جووتبوونه‌، خۆ راسته‌ جووتبوون هه‌ستی له‌یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر دروست ده‌كات، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ كه‌متر بێت له‌و شوێنه‌ به‌رزه‌ی كه‌ له‌ هزر و بیری گه‌لێك كه‌سدایه‌. له‌ راستیدا سێكس وه‌كو گه‌لێك چالاكی تر وایه‌ كه‌ مرۆڤ پێه‌وه‌ دڵخۆش ده‌بێت. 
نزیكه‌ی پتر له‌ p ی ئافره‌تان ته‌نها به‌ جووتبوون ناگه‌ن به‌ ئۆرگازم، چونكه‌ میتكه‌ زیاتر هه‌ستیاره‌ نه‌ك زێ. ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌وی بووبێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ میتكه‌ له‌ كاتی جووتبووندا نه‌وروژێ یان به‌ باشی نه‌وروژێ، ئه‌مه‌ واده‌كات كه‌ ئافره‌ته‌ قه‌ڵه‌وه‌كه‌ نه‌گات یان به‌ ئاسانی نه‌گات به‌ ئۆرگازم، لێره‌دا ده‌بێ كه‌ ده‌ست یان ده‌م به‌كاربهێنرێ بۆ وروژاندنی میتكه‌ و گه‌یاندنی ئافره‌ته‌كه‌ به‌ ئۆرگازم. بۆیه‌ زۆر جار ده‌كرێ كه‌ قه‌ڵه‌وه‌كان به‌ بێ جووتبوون به‌ڵام به‌ گه‌مه‌ی تر بگه‌یه‌نرێنه‌ ئۆرگازم، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای گرفت و ناڕحه‌تی له‌ پۆزیشنی جووتبووندا وه‌كو زوو ماندووبوون و هه‌ناسه‌ڕاوكێ. هه‌روه‌ها له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا نه‌گه‌یشتنی چوك به‌ ملی منداڵدان له‌به‌ر هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی چینێكی (ئه‌ستوورایی) چه‌وری له‌ به‌شی خواره‌وه‌ی سكدا. 
مایتۆلۆژی (زانستی خورافات) قه‌ڵه‌وی پێمان ده‌ڵێ كه‌ سێكس له‌گه‌ڵ هاوسه‌رێكی قه‌ڵه‌و یان كه‌م چێژه‌ یان بێ چێژه‌ یان زه‌حمه‌ت و قوڕسه‌. له‌ جیهانی حه‌قیقه‌تدا وا پێده‌چێ كه‌ سێكس زیاتر به‌ په‌ستی بشێوێ نه‌ك به‌ قه‌ڵه‌وی، به‌ مانایه‌كی دیكه‌ ئه‌و په‌ستیه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی قه‌ڵه‌ویدا په‌یدا ده‌بێت گرفتی سێكسی په‌یدا ده‌كات. ترس له‌ ره‌تكردنه‌وه‌ و په‌سند نه‌كردن له‌ لایه‌ن كه‌سی به‌رانبه‌ر، ترس له‌ دابین نه‌كردنی پێویستیه‌ سێكسیه‌كانی هاوسه‌ر، ترس و نیگه‌رانی له‌ ئه‌نجامدانی سێكس به‌ سه‌ركه‌وتوویی. 
كه‌واته‌ به‌ربه‌ستێكی ده‌روونی بۆ جووتبوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری قه‌ڵه‌ودا له‌ئارادایه‌. فشاره‌كانی كۆمه‌ڵگا و شۆخیكردن به‌ قه‌ڵه‌وه‌كان بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ده‌بنه‌ ئه‌گه‌ری كۆسپ له‌به‌رده‌م سێكسدا. هه‌روه‌ها زۆر جار كاریگه‌ری ریجیمی دوورو درێژ له‌سه‌ر لایه‌نی سێكسیدا ده‌رده‌كه‌وێ به‌ شێوه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی توندی ئاره‌زووی سێكسی و تێكچوونی ریتمی خولی مانگانه‌. جگه‌ له‌مانه‌، هه‌ستكردن به‌ ناپه‌سندی له‌ لایه‌ن هاوسه‌ر و كه‌سانی تریشه‌وه‌، ترس له‌وه‌ی كه‌ به‌ دڵی پیاوه‌كانیان نه‌بن وا له‌ ئافره‌ت یان پیاوی قه‌ڵه‌و ده‌كات كه‌ هه‌میشه‌ له‌ په‌یوه‌ندی سێكسیه‌كه‌یدا له‌ گوماندا بێت. ئافره‌تی قه‌ڵه‌و جلوبه‌رگی سه‌رنجڕاكێش ده‌پۆشێت بۆ شاردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌ویه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها له‌شی له‌ تاریكیدا ده‌شارێته‌وه‌ له‌ كاتی سێكسكردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا، یان جل فڕێ نادات (خۆی رووت ناكاته‌وه‌) له‌به‌رده‌م هاوسه‌ره‌كه‌یدا. 
قه‌ڵه‌وی خۆی له‌ خۆیدا له‌گه‌ڵ مۆدێلی سه‌رده‌مدا ناگونجێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ ئه‌گه‌ری تێكدانی هاوسه‌نگی هۆرمۆنه‌كان. كه‌واته‌ له‌ یه‌كێكی قه‌ڵه‌ودا، هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ لایه‌نی سێكسیه‌وه‌ په‌سندی ناكات و هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا جیاوازی هه‌یه‌ چونكه‌ قه‌ڵه‌وه‌، ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ هۆی داسه‌پینی حه‌زی سێكسی، بۆیه‌ ئه‌م هه‌ستانه‌ و ترس و نیگه‌رانی وا له‌ زۆربه‌ی قه‌ڵه‌وه‌كان ده‌كات كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی باش له‌ سێكسكردن دووربكه‌ونه‌وه‌. مه‌سه‌له‌ی قه‌ڵه‌وی وه‌كو حاڵه‌تێكی یان نه‌خۆشیه‌كی ئاڵۆزی درێژخایه‌ن و زیانێكی لابه‌لای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ تێكڕایی و به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه‌، بۆ پیاو یان بۆ ئافره‌ت ده‌بێته‌ ئه‌گه‌ری دواكه‌وتن له‌ چالاكی و كرداری سێكسیدا هه‌ر چه‌نده‌ قه‌ڵه‌وه‌كان زۆر به‌ په‌رۆشن بۆ سێكس و زۆر جاریش له‌ سێكسدا ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ن. 

چه‌ند تێبینیه‌ك: 
• هه‌ندێك له‌ قه‌ڵه‌وه‌كان گرفتیان هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامدانی سێكسی و گه‌یشتن یه‌ ئۆرگازم Performance له‌گه‌ڵ گۆڕان له‌ حه‌زی سێكسیدا. 

• ئه‌و قه‌ڵه‌وانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ هاوسه‌ر، تا راده‌یه‌ك چێژێكی باش له‌ سێكس وه‌رده‌گرن. 

• قه‌ڵه‌وێكی زگورتی خاوه‌ن ئاره‌زووێكی سێكسی ته‌واوه‌، به‌ڵام ده‌رفه‌تی كه‌متری هه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ر، هاوسه‌رێك كه‌ له‌ لایه‌نی سێكسیه‌وه‌ په‌سندی بكات. 

• له‌به‌ر بیروڕای كۆمه‌ڵگا و كلتور سه‌باره‌ت به‌ قه‌ڵه‌وی، گرفتی سێكسی له‌ قه‌ڵه‌وه‌كاندا په‌یدا ده‌بێ نه‌ك له‌به‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌وه‌سی سێكسی. 

• ئه‌و قه‌ڵه‌وانه‌ی كه‌ هاوسه‌ر نادۆزنه‌وه‌ (چونكه‌ جه‌زاب نین یان هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ جه‌زاب نین)، زیاتر به‌ ده‌ستپه‌ڕه‌وه‌ خه‌ریك ده‌بن. 

• قه‌باری گه‌وره‌ی كه‌سانی قه‌ڵه‌و گرفتی میكانیكی په‌یدا ده‌كات له‌كاتی جووتبووندا. سێكس له‌ به‌ینی دوو كه‌سی قه‌ڵه‌ودا زۆر قوڕس و گرانه‌ ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێت. 

• به‌ قه‌ڵه‌وی هه‌رگیز قه‌باره‌ی چوك گه‌وره‌ نابێت، چونكه‌ هه‌رگیز شانه‌ی چه‌وری له‌ ژێر پێستی چوكدا نانیشێت. به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ درێژی چوك چه‌ند سانتیمه‌ترێك كه‌م ده‌بێته‌وه‌ كه‌ بۆ كرداری جووتبوون به‌كاردێت (كورت نابێته‌وه‌، به‌ڵام كه‌وتۆته‌ ناو قوڵایی چینی چه‌وری كه‌ له‌ شوێنه‌كه‌دا كۆبۆته‌وه‌) . له‌شی مرۆڤ زۆر گونجاوه‌ بۆ كۆبوونه‌وی بڕێكی گه‌وره‌ی چه‌وری، به‌ هه‌ر حاڵ، ئافره‌ت هه‌ر چه‌ند قه‌ڵه‌و بێت رێگا له‌ زێ ناگرێت بۆ جووتبوون، به‌ مانایه‌كی تر ده‌توانرێ كه‌ چوك به‌ باشی له‌گه‌ڵ زێدا جووتبێت. 

پۆزیشنه‌كانی جووتبوون بۆ قه‌ڵه‌وه‌كان: 
• پۆزیشنی ته‌قلیدی (ستاندارد) Missionary: گونجاو نیه‌ بۆ پیاوێكی قه‌ڵه‌و كه‌ كه‌رشی گه‌وره‌ بێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌گه‌ری هه‌ناسه‌ڕاوكێ له‌ كاتی جووتبووندا. هه‌روه‌ها ئه‌م پۆزیشنه‌ گونجاو نیه‌ بۆ ئافره‌تێكی قه‌ڵه‌و كه‌ كه‌رش و رانه‌كان و حه‌وزی گه‌وره‌ بن، هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌م پۆزیشنه‌ جووتبوونیش ئه‌نجام بدرێ ئه‌وا لێوه‌ گه‌وره‌ و ئه‌ستووره‌كانی ده‌رچه‌ی زێ و به‌ری Mons قه‌ڵه‌و و ده‌رپه‌ڕیو واده‌كه‌ن كه‌ چوكی پیاو نه‌گاته‌ قوڵایی زێ و ملی منداڵدان، ئه‌مه‌ش واته‌ چێژی كه‌متر. ئافره‌ت له‌ ژێره‌وه‌ هه‌ر چه‌نده‌ بچووك و لاوازبێت ده‌توانێ كه‌ به‌رگه‌ی كێشی قوڕسی پیاوه‌كه‌ی بگرێت له‌كاتی جووتبووندا به‌ پۆزیشنی ته‌قلیدی. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌بیرنه‌كه‌ین كه‌ كێشی زۆری پیاو (له‌سه‌ره‌وه‌، به‌م پۆزیشنه‌وه‌) چێژی سێكسی بۆ ئافره‌ت زیاتر ده‌كات، چونكه‌ فشاری زۆر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌ندامه‌ی سێكسیه‌كان و میتكه‌ و ده‌ورووبه‌ری كه‌ ئه‌گه‌ری ئۆرگازم زیاتر ده‌كه‌ن. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، گه‌لیك ئافره‌تی قه‌ڵه‌و هه‌ناسه‌یان ناڕحه‌ت ده‌بێت له‌و كاته‌ی كه‌ له‌سه‌ر پشت پاڵده‌كه‌ون، لێره‌دا ده‌بێ پۆزیشنی تر هه‌ڵببژێررێ كه‌ بۆ هه‌ردوولا گونجاو بێت. 

• پۆزیشنی ئافره‌ت له‌سه‌ره‌وه‌ و پیاو له‌ ژێره‌وه‌: ئه‌م پۆزیشنه‌ بۆ پیاوی یه‌كجار قه‌ڵه‌و زۆر گونجاوه‌، یان كه‌ پیاو و ئافره‌ته‌كه‌ی هه‌ردووكیان قه‌ڵه‌و بن. 

• پۆزیشنی دۆگی Doggie: ئه‌م پۆزیشنه‌ی جووتبوون له‌مێژه‌ له‌ نێو قه‌ڵه‌وه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێ، به‌ڵام نابێ كه‌ چوكی پیاو زۆر كورت و بچووك بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی ئازار له‌ ئه‌ژنۆی ئافره‌ته‌كه‌. 
به‌ گشتی قه‌ڵه‌وه‌كان له‌ سێكسی ده‌م Oral Sex له‌زه‌ت وه‌رده‌گرن، چونكه‌ زۆر ده‌میان به‌كاردێنن بۆ چێژوه‌رگرتن له‌ خۆراك. 

سێكس به‌بێ جووتبوون: 
خه‌ڵكی قه‌ڵه‌و، كه‌ مه‌سه‌له‌ی سێكس دێته‌ پێشه‌وه‌، له‌وانه‌یه‌ كه‌ پێویستی به‌ گۆڕاندنی هه‌ندێك ره‌فتار و گۆڕاندنی هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به‌ سێكس بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هێشتا له‌وانه‌یه‌ كه‌ كه‌سانی قه‌ڵه‌و سێكسێكی پڕچێژ نه‌چێژن. 
مرۆڤ ده‌توانێ كه‌ شتی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ به‌ په‌نجه‌ ره‌نگینه‌كان و مه‌شق پێكراوه‌كانی ئه‌نجام بدات به‌ تایبه‌تی كه‌ سێكس دێته‌ گۆڕێ. له‌شی ئافره‌تی قه‌ڵه‌و چێژی زۆری تێدایه‌ بۆ خودی ئافره‌ت و بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ر وه‌كو ئافره‌تی لاواز و هه‌ندێك جار زیاتریش. 
ده‌بێ سێكس به‌یه‌كگه‌یشتنی دوو یه‌كسان بێت، نه‌ك پێشبڕكێ تاكو یه‌كێك بیباته‌وه‌ و یه‌كێك بیدۆڕێنێت.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s