سزای زینا چییه‌؟ ئه‌ی په‌شیمانی سوودی هه‌یه‌؟!؟

گه‌ر که‌سێك زینا بکات، سزاکه‌ی چییه‌؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر په‌شیمان بێته‌وه‌؟

به ‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له‌ ‌پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و هه‌روه‌ها له‌ ئال و یارانی.

بۆ‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:

بزانه‌ که‌ زینا له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌کانه‌ و خوای گه‌وره‌ تووڕه‌ ده‌کات! پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: “إن الله يغار و المؤمن يغار، وغيرة الله أن يأتي المؤمن ما حرم الله.” رواه البخاري. واته‌: خوای گه‌وره‌ غیره‌ت ده‌کات و باوه‌ڕداریش غیره‌ ده‌کات، غیره‌تی خوای گه‌وره‌ش له‌وه‌دایه‌ باوه‌ڕدار هه‌ستێ به‌ ئه‌نجامدانی قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: “يَا أُمَّةَ مُحَمَّدٍ وَاللَّهِ مَا مِنْ أَحَدٍ أَغْيَرُ مِنْ اللَّهِ أَنْ يَزْنِيَ عَبْدُهُ أَوْ تَزْنِيَ أَمَتُهُ يَا أُمَّةَ مُحَمَّدٍ وَاللَّهِ لَوْ تَعْلَمُونَ مَا أَعْلَمُ لَضَحِكْتُمْ قَلِيلًا وَلبَكَيْتُمْ كَثِيرا.ً” رواه البخاري (١٠٤٤) ومسلم (٩٠١). واته‌: ئه‌ی ئوممه‌تی موحه‌ممه‌د، سوێند به‌ خوا هیچ که‌سێك نییه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ به‌غیره‌تتر بێت له‌وه‌ی کاتێك به‌نده‌یه‌کی له‌ پیاو یان له‌ ئافره‌ت زینا بکات. ئه‌ی ئوممه‌تی موحه‌ممه‌د، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم ئێوه‌ بتانزانیبایه‌، به‌دڵنیایییه‌وه‌ زۆر ده‌گریان و که‌م پێده‌که‌نین!!

که‌واته‌ هه‌رکاتێك مرۆڤێك پیاو بێت یان ئافره‌ت زینا و داوێنپیسی ده‌کات، خوای گه‌وره‌ زۆر تووڕه‌ ده‌کات، چونکه‌ خوای گەوره‌ له‌ هه‌موو که‌س زیاتر به‌غیره‌ت و تونده‌ له‌سه‌ر سته‌م و گوناهه‌کان هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ حه‌رامی کردووه‌، تاوانی زینا له‌ دونیادا سزای به‌ردبارانکردنی هه‌تا مردنی بۆ داناوه،‌ ئه‌گه‌ر بکه‌ره‌کان خاوه‌ن خێزان بوون یان ژنی به‌مێرد بوون. خۆ ئه‌گه‌ر ڕه‌به‌ن و ئافره‌تی بێمێرد بوون، ئه‌وا به‌ دارکاریکردن (١٠٠) جار پاك ده‌بنه‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ ئه‌گه‌ر چوار شایه‌ت شایه‌تیی له‌سه‌ر دان یاخود بۆ خۆیان هاتن دانی پێدا بنێن. ئه‌وه‌ش که‌ ده‌یشارێته‌وه‌ له‌به‌ر شه‌رمه‌زاری یاخود له‌ ترسی ئازاره‌که‌ی، با له‌ نێوانی خۆی و خوای گه‌وره‌دا بیهێڵێته‌وه‌ و لای که‌س باسی نه‌کات، تۆبه‌ی پاك و ڕاسته‌قینه‌ی له‌سه‌ر بکات له‌گه‌ڵ ئیستیغفار (أستغفرالله)ی زۆر و چاکه‌کردن، به‌ڵکوو خوای گه‌وره‌ لێی خۆش ده‌بێت و تۆبه‌که‌ی قه‌بووڵ ده‌کات.

له‌ ئه‌مڕۆشدا له‌کاتێکدا کار به‌ حوکمی خوا ناکرێت، هه‌ر به‌ تۆبه‌ و په‌شیمانی ده‌توانێت خۆی لێ پاك بکاته‌وه‌ به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی خوای بەبه‌زه‌یی و لێبورده‌ قه‌بووڵی بکات و بیسڕێته‌وه‌. له‌ توندی و گه‌وره‌ییی ئه‌م تاوانه‌یه‌ ته‌نانه‌ت له‌ گۆڕیشدا سزا ده‌درێن، ئه‌گه‌ر له‌ دونیادا پاك نه‌بوونه‌وه‌؛ له‌ گۆڕدا ده‌خرێنه‌ ناو ته‌نووری پڕ ئاگرینه‌وه‌، کاتێك له‌ژێریاندا ئاگر بڵێسه‌ و تینی ده‌هێنێت به‌ره‌و ڕوویان، هاوار و ناڵه‌یان پێدێنێت. له‌سه‌ر ئه‌و باره‌ش ده‌هێڵرێنه‌وه‌ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی خوای گه‌وره‌ خۆی ویستی لێیه‌تی، ڕه‌نگه‌ هات ڕۆژی زیندووبوونه‌وه‌ درێژ بێته‌وه‌ بۆ هه‌ندێکیان.

له‌ دۆزه‌خیش به‌ بۆندا ده‌ناسرێنه‌وه‌. ئه‌وانه‌شیان له‌ باوه‌ڕداران بوون و پاك نه‌بوونه‌وه‌ و شه‌فاعه‌تیش نایانگرێته‌وه‌ یاخود لێبورده‌یی خوا، ده‌بێت بڕۆنه‌ دۆزه‌خ و له‌وێ پاك بنه‌وه،‌ ئه‌وجا بچنه‌ به‌هه‌شت. چونکه‌ به‌هه‌شت پاکه‌ و ناچێته‌ ناوی، ئه‌وه‌ی پاك نه‌بێت. خه‌ڵکی دۆزه‌خ بۆنێك ده‌که‌ن زۆر ئازاریان ئه‌دات له‌کاتێکدا خۆیان له‌ ئاگر و ئازاردان به‌ڵام له‌ ناخۆشیی بۆنی ئه‌و بۆنه‌دا بێزار ده‌بن و پرسیار ده‌که‌ن که‌ چییه‌؟ له‌ وه‌ڵامدا پێیانده‌وترێت: ئه‌وه‌ بۆنی داوێنی ئافره‌تانی زیناکاره‌. (عصارة جهنم) یان (طينة الخبال) ئه‌وه‌ش تێکه‌ڵه‌یه‌که‌ له‌ کێم و زووخاو و ته‌ڕاییی داوێنی ئافره‌تانی زیناکار له‌ دۆزه‌خدا و له‌باتی ئاو ده‌درێته‌ دۆزه‌خییه‌کان.

ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین په‌شیمانی و تۆبه‌ ده‌رگای خێر و ڕێگه‌ی پاکبوونه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌موو تاوانێك، چه‌ندێك گه‌وره‌ و سه‌خت بێت له‌گه‌ڵ به‌زه‌یی و ڕه‌حمی خوادا به‌راورد ناکرێت! به‌زه‌ییی خوا هێنده‌ فراوان و گه‌وره‌یه‌ تاوانی هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیاردان ده‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ زینا گه‌وره‌تره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌یاد نه‌چێت که‌ ڕه‌حم و لێخۆشبوونی خوای گه‌وره‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه‌ شایسته‌ین، ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕدار و تۆبه‌کارانی ڕاسته‌قینه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ و په‌شیمانی و تۆبه‌ یه‌کجاره‌کی ئه‌نجام بده‌یت، گومانی تێدا نییه‌ لێت قه‌بووڵ ده‌کرێت. مه‌رجه‌کانیش ئه‌وه‌یه‌ که‌ په‌شیمان بیت و واز بهێنیت له‌ تاوانه‌که‌ و نه‌گه‌ڕێیته‌وه‌ سه‌ری، نیشانه‌ی تۆبه‌ی ڕاستیش ئه‌وه‌یه‌ له‌دوای تۆبه‌که‌ت حاڵی ئیمانی و خواناسیت باشتر بێت له‌پێشی.

خوای گه‌وره‌ش زاناتره ‌(جل وعلا).‌
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s