بۆ چى هەندى ئافرەت لە كاتى جووتبوندا هەست بە خۆشى ناكەن هۆكارەكانى جین؟

 

وەڵام:
بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

خوشكى بەڕێزم
راحەت نەبوونى ئافرەت كێشەیەكە چارەسەركردنەكەى ئاسانە ئەگەر كێشەى زوو ڕشانەوەى تۆماو (سرعة القذف)ى لە مێردەوە چارەسەر بكرێت، چونكە بە هۆى ئەم كێشەیە مێرد كارى خۆى زوو تەواو دەكات و دوور لە خێزانەكەى دەكەوێت بەڵام خێزانەكەى هێشتان كارى خۆى تەواو نەكردووە و هەست بە راحەت نەبوون دەكات، واتە دەبێت پێى بڵێى كە ئەم كێشەتە هەیە و دەبێت تێبگات كە خێزان هەقى شەرعى خۆى هەیە لەم مەسەلەدا. واتە كێشەكەتان لە ڕووى پێوەندى بوونەوە و دەبێت بەپێكەوە بزانن چیتان پێویستە وەكو خێزان و مێرد لە كاتى ئەنجامدانى كارى جووتبووندا تاوەكو راحەت نەبوونەكە چارەسەر بكرێت. نابێت شەرم لەم شتانە بكەیت وەكو خێزان و دەبێت داواى لێ بكەیت وەكو مێردى خۆتەوە كە كارى جووتبوونەكەى ئەنجام بدات بەشێوەیەكى ئاسایی و چاوەروانى تەواوبوونى خێزانى بكات و لێ ى دوورنەكەوێت و بخەوێت و خێزانەكەى هێشتان راحەت نەبووە، چونكە زۆربەى پیاوان نازانن ئەم شتە پێویستە لێیان ئەنجامى بدەن لەگەڵ خێزانەكانیانە بەهۆى كەمى زانیارى لە پێویستیەكانى خێزان لە كاتى جووتبووندا و وادەزانن كە خێزان وەكو مێرد كارى خۆى زوو تەواو دەكات و ئەم تێگەیشتنە زۆر هەڵەیە، واتە نابێت مێرد واز لە جووتبوون لەگەڵ خێزانەكەى بكات ئەگەر تەواوى كرد تاوەكو خێزانەكەى هەست بە راحەت بوون دەكات.

وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين.‌‌

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s