لە شەوی پەردەدا باسی چی بكرێ‌

Image 
شەوی یەكەمی بوك و زاوا لە یەكێك لەو كتێبانەی باسی جنس دەكات هاتوەو دەڵێ: هەستیارترین و وردترین ماوەی جیهانی ژن و مێرد بریتی یە لەو چەند كاتەی شەوی یەكەمی بوك و زاوا كە پڕە لە ئاوات و ئامانج. لەبەر ئەوە هەڵس و كەوت و ڕەفتار كردن لەم شەوەدا دەبێ زۆر بە ئاگایی و هێمنی و لەسەرخۆیی بێت چونكە: لەم شەوەدا ئەو ئافرەتە هەست بە ترسێكی زۆر لەم پیاوە نامۆو غەریبە دەكات و هەست بە ترسیش دەكات لەم ژیانە نوێیەی كە بۆی دەچێ.. لەبەر ئەوە پیاوی لێزان ئەو پیاوەیە بە باشی پێشوازی ئەم ئادەمیزادە هێمن و لەسەرخۆو خۆشەویستە شڵەژاو و دڵ ترساوە دەكات هەڵەكانی شەو زاوایی چین؟ 1- لە یەكەم شەوی زاوایدا هەموو خەم و گرنگیەكی بریتی دەبێ لە لابردنی پەردەی كچێنی بەهەر چ ڕێگاو وەسیلەو شێوەیەك بێت. 2- لەم ئافرەتە تازەیەی كە بوەتە خێزانی ئومێدو چاوەڕێی ئەوەی لێ دەكات بە حوكمی واقیعەوە ئەم كارە قبوڵ بكات و پێی ڕازی بێت بەبێ بونی هیچ پێشەكی یەك بۆ لابردنی پەردەی كچێنی، گەر هەندێك كەس ئەم جۆرە توندو تیژیەیان پێ پیاوەتی بێت، ئەوا ئیسلام حوكمی ئەوە دەدات كە نەرم و نیانی و بەنەرمی جوڵانەوە لەگەڵ مرۆڤ دا تەنانەت لەگەڵ ئاژەڵیش بە پیاوەتی(رجولە) دادەنێ! لەبەر ئەوە خۆشەویست ترین و بەنرخ ترین شت لەلای ئافرەت پەردەی كچێنی یە، كە بەلای ئەوانەوە دەبێ بەبێ هیچ بەرگریەك دەبێ قبوڵی لابردنی بكات، ئەمەش لەبەین بردن و ڕوخاندنی فیترەتی ئافرەتەكەیەو شەڕكردنە لەگەڵ سروشتی ئەم ئافرەتە.. لەم شەوەدا، شەوی زاوایی چەندە بەسودو چاك و باشە باسی خێزانی بەختیار بكەیت و باسی ئەو ئاوات و ئامانجانە بكەی كە لە دواڕۆژدا دێنە دی. هەروەها باسی منداڵ بكرێ كە لەمەودوا خوا پێ یان دەبەخشێ كە مایەی خۆشی و بەختەوەری و شادی ناو ماڵەكەن، هەر لەم شەوەدا باسی خۆشەویستی خۆت بۆ ئافرەتەكە بكە كە ئەوت لە لا خۆشەویستە، باسی جوانی و شۆخ و شەنگی ئەو بكە. هەروەها باسی ئەوەی بۆ بكە بەهۆی بەدیارخستنی جوانی و ڕازاوەیی بۆ پیاوی بێگانە توشی گوناهو تاوان دەبێت.. نەكەی بەبێ پێشەكی قسە كردن و دڵنیایی پەلە بكەی لە جوتبون، نەكەی دەستت بۆ هیچ شوێنێكی ببەی یان یەكسەر ماچی بكەی یان یەكسەر شوێنی خۆت بگۆڕی و بچیتە تەنیشتیەوە.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s