ڕێگه‌م بده‌ زینا بكه‌م

Image

 

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) مۆڵه‌تم بده‌رێ بۆ زینا !!! (دامێن پیسی) كردن !

گه‌نجێك هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) و گوتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) مۆڵه‌تم بده‌رێ بۆ زینا !!! (دامێن پیسی) كردن ! ، خه‌ڵكه‌كه‌ش رویان تێكرد و سه‌رزه‌نشتیان كرد و پێیان گوت : وسبه‌ وسبه‌ !!

پێغه‌مبه‌ری خواش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێی فه‌رموو : نزیك ببه‌ره‌وه‌ ، ئه‌ویش نزیك بووه‌وه‌ لێی .

فه‌رمووی : ئه‌نجا دانیشت .

پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێی فه‌رموو : ئایا زینا (دامێن پیسی)كردنت پێ خۆشه‌ بۆ دایكت ؟!

گووتی : نه‌خێر سوێند به‌ خوا ، خوا بمكاته‌ قوربانت .

پێغه‌مبه‌ری خوایش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێی فه‌رموو : به‌هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكیش زینا (دامێن پیسی) یان پێخۆش نییه‌ بۆ دایكیان .

پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێی فه‌رموو : ئایا زینا كردنت پێ خۆشه‌ بۆ كچه‌كه‌ت ؟!

گووتی : نه‌خێر سوێند به‌ خوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ، خوا بمكاته‌ قوربانت .

پێغه‌مبه‌ری خوایش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێی فه‌رموو : به‌هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكیش زینایان پێ خۆش نییه‌ بۆ كچه‌كه‌یان .

پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێی فه‌رموو : ئایا زینا كردنت پێخۆشه‌ بۆ خوشكه‌كه‌ت ؟!

گووتی : نه‌خێر سوێند به‌ خوا ، خوا بمكاته‌ قوربانت .

پێغه‌مبه‌ری خوایش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێی فه‌رموو : به‌هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكیش زینایان پێ خۆش نییه‌ بۆ خوشكه‌كه‌یان .

پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێی فه‌رموو : ئایا زینا كردنت پێ خۆشه‌ بۆ پورت (خوشكی باوكت) ؟

گووتی : نه‌خێر سوێند به‌ خوا ، خوا بمكاته‌ قوربانت .

پێغه‌مبه‌ری خوایش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێی فه‌رموو : به‌هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكیش زینایان پێخۆش نییه‌ بۆ پوره‌كانیان .

پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێی فه‌رموو : ئایا زینا كردنت پێ خۆشه‌ بۆ پورت (خوشكی دایكت)؟

گووتی : نه‌خێر سوێند به‌ خوا ، خوا بمكاته‌ قوربانت .

پێغه‌مبه‌ری خوایش (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێی فه‌رموو : به‌هه‌مان شێوه‌ خه‌ڵكیش زینا یان پێخۆش نییه‌ بۆ پوره‌كانیان .

ئه‌نجا پێغه‌مبه‌ری خوا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌ستی خسته‌ سه‌ر ده‌می گه‌نجه‌كه‌ و فه‌رمووی : خوایه‌ له‌تاوانی خۆشبه‌ و دڵی پاك كه‌ره‌وه‌ و دامێنیشی بپارێزه‌ .

جا دوای ئه‌وه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ لای نه‌ده‌كرده‌وه‌ بۆ لای هیچ شتێك .

ئا به‌م شێوه‌یه‌ ئیسلام گه‌نجه‌كان په‌روه‌رده‌ ده‌كات

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s