ئەو هەڵانەی کوڕان لەکاتی نزیک بوونەوەیان لە کچان دەیکەن

 
 
 

خەندان ـ

رەنگە زۆربەی کوڕان ئەوە نەزانن کە هەڵسوکەوتی یەکەم جاریان لەگەڵ کچاندا زۆر گرنگەو کچان بە یەکەم بیبین و هەڵسوکەوت کردن بڕیاڕی خۆیان دەدەن، بۆیە ئاگاردای ئەم هەڵانه‌بەو ئەنجامی مەدە، تا ئەو کچەی دەتەوێت لەدەستی نەدەیت.

1. قسەکردن و هەڵسوکەوتکردن لەگەڵیدا بە ترسەوە: راستە ئەمە یەکەم جارە کە ئەو کچە دەبینیت و قسەی لەگەڵ دەکەیت، بەڵام نابێت هیچ ترسێک لە هەڵسوکەوتتدا بەدی بکرێت، چونکە کچان هیچکات ئارەزوی ئەوە ناکەن و هەمیشە پیاوی ئازایان لا په‌سه‌نده‌.

2. نزیک بونەوە لێی لە شووێنیکی نەشیاودا: بەهۆی ئەوەی یەکەم جارە لەگەڵیدا هەڵسوکەوت دەکەیت نابێت هیچ لێی نزیک بیتەوە، بەتایبەتی گەر شوێنەکە نەشیاو بێت.

3. پرسیارکردنی زۆر و نەبوونی زانیاری دەربارەی ژیانی: پێویستە پێشتر چەند زانیاریەکت هەبێت لەسەر باری ژیانی و نابێت هەموو پرسیارەکان لە خۆی بکەیت، چونکە کچان ئارەزوی ئەوە دەکەن کە کوڕەکە گرنگی پێبدات و ئاگاداری زۆربەی شتەکانی بێت.

4. خۆ هەڵکێشان و باسکردنی شتەکانت: ئەمە دیاردەیەکە کە کچان هیچ ئارەزوی ناکەن، چونکە دەیانەوێت بەچاوی خۆیان ئەو شتانە ببینن نەک تۆ بۆی باس بکەیت.

5. باسکردن و گرنگی دان بە هاوەڵەکانی: ئەمە کارێکی زۆر هەڵەیە، چونکە نابێت لە لای کچان هیچکات باسی کچە هاوڕێکەی بکەیت و گرنگی پێبدەیت، چونکە لەو کاتەدا ئەو لای ناخۆش دەبێت و ئارەزوی ئەوە دەکات کە تەنها باشیەکانی خۆی ببینیت.

6. گرنگی پێنەدانی و پشتگوێ خستنی بیروڕاکانی: ئەمە دیاردەیه‌کی جوان نیە کە تەنها بە گوێی بیڕوڕاکانی خۆت بکەیت، بەڵکو دەبێت گوێ لە هەموو بیرو ڕاکانی ئەویش بگریت.

7. لەبەرکردنی جل و بەرگی نەشیاو و گرنگی بە خۆ نەدان: بە هۆی ئەوە ئەمە یەکەم جارە یەک دەبینن دەبێت زۆر بە جوانی و خۆت بگۆڕیت و گرنگی بە جل و بەرگەکانت بدەیت، هەروەها دەبێت گرنگی بە بۆنەکەت بدەیت، چونکە کچان هەمیشە ئارەزوی ئەو کوڕانە دەکەن کە پاک و تەمیزن و جلی جوان لەبەرد دەکەن و بۆنیان خۆشە.

8. بەکارهێنانی مۆبایل و قسەکردن لەگەڵ کەسانی دیکە: لەم کاتەدا کارێکی باش نیە گەر ماوەیه‌کی زۆر سەرقاڵی مۆبایلەکەت بیت و قسە لەگەڵ کەسانی دیکە بکەیت.

وەرگێرانی: راز سیروان
سەرچاوە:yahoo

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s