ئەو شتانەی وادەکات مێردەکەت ناپاکیت لەگەڵدا بکات

 
 

خەندان ـ

ناپاکی کردن دیاردەیەکی قێزەونەو بە هەموو شێوەیەک لە ئیسلامدا نەفرەتی لێکراوە،  بۆیە پێویستە هەموو کەسێک بە تایبەتی پیاوان لەم کارە ناشرینە دوور بکەونەوە، بەڵام زۆرجار هۆکاری ناپاکیەکە دەگەڕیتەوە بۆ کەموکوڕی کەسی بەرامبەر كه‌ ژنه‌كه‌یه‌.

بۆ ئەمەش پاش چەند توێژینەوەیەک کە  لە زانکۆکانی وڵاتی بەریتانیا کرا، پێگەی ئەلیکترۆنی (دەیلی مەیڵ) به‌پشت به‌ستن به‌و توێژینه‌وانه‌ رایگەیاند: هۆکاری سەرەکی ناپاکی پیاوان بەرامبەر ژنەکانیان  زۆرجار دەگەڕێتەوە بۆ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌:

1. پاک و خاوێنی و گرنگی بەخۆدان: زۆربەی خانمان کاتێک شوودەکەن هیچ گرنگی بەخۆیان نادەن و هەمووکات خۆیان بە ڕازاندنەوەی ماڵەوە سەر‌قاڵ دەکەن، بۆیە پیاوانیش ئارەزوی ئەمە ناکەن و هەوڵی دۆزینەوەی یەکێكی باشتر دەدەن.

2. خۆشەوستی و قسەی خۆش کردن: زۆربەی ئافرەتان بەهۆی کاریترەوە کاتی ئەوەیان نامێنێت گرنگی بە مێردەکانیان بدەن، یاخود زۆرجار بەهۆی کێشەیەکەوە لە نێوانیاندا خۆیان لە مێردەکانیان دووردەخەنەوە بۆیە ئەمە کارێکی نادروستەو دەبێت ئافرەتان بە قسە و بە کردەوەش هەمیشە خۆشەویستی بۆ مێرەکانیان دەربڕن.

3. گۆڕایەڵی کردنی پیاوان: زۆربەی ئافرەتان گوێڕایەڵی پیاوەکانیان نابن کە ئەمەش کێشە دروست دەکات لە نێوانیاندا، بۆیە دەبێت ئافرەتان لە چەند شتێکدا گۆڕایەکی مێرەداکانیان بن و هەروەها ئاگاداری چونە دەرەوەوە جل و بەرگی مێردەکانیان بن.

4. باسکردنی کێشەکان و چارەسەرکردنی: نابێت ئافرەتان کێشەکانیان بۆ مێردەکانیان باس نەکەن بەڵکو دەبێت هەمیشە لەگەڵ ئەواندا هەوڵی چارەسەرکردنی بدەن، بەهەمان شێوەش کاتێک مێڕدەکانیان کێشەیان دەبێت نابێت پشتیان تێبکەن و بەڵکو دەبێت بە شێوازێکی جوان بۆیان چارەسەر بکەن.

وەرگێڕانی: راز سیروان
سەرچاوە:arab-lady.com

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s