ئه‌و خواردنانه‌ی حه‌زی سێكسی له‌ خانماندا زیاد ده‌كه‌ن

Image

 هاوشێوه‌ی پیاوان، هه‌ندێك جۆری خۆراك هه‌یه‌ كه‌ حه‌زی سێكسی لای خانمان زیاد ده‌كات و مه‌زاجیان بۆ په‌یوه‌ندییه‌

گه‌رموگوڕه‌كان باشتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر خانمان ئه‌و خواردنانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ بخۆن، زۆر له‌ ژیانی تایبه‌تیان ده‌گۆڕٍێت.

ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جۆری ئه‌و خواردنانه‌یه‌:
شوكولاته‌: كاریگه‌ریه‌كیی سیحریی هه‌یه‌، چونكه‌ هۆرمۆنی خۆشی زیاد ده‌كات و مادده‌یه‌كی تێدایه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ش له‌كاتی په‌یوه‌ندییه‌ گه‌رموگوڕه‌كاندا ده‌ری ده‌كات.

ئه‌ڤۆگادۆ: ئه‌و میوه‌یه‌ی كه‌ پێی ده‌وترێت (به‌رهه‌می به‌پیتبوون)، ئه‌مه‌ش خواست و حه‌زی سێكسی بۆ هه‌ردوو هاوبه‌شی ژیان زیاد ده‌كات.

هه‌نگوین: ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه‌تی، چونكه‌ یه‌كه‌م مانگی هاوسه‌رگیری پێی ده‌وترێت مانگی هه‌نگوینی، به‌وپێیه‌ی هه‌نگوین سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی وزه‌یه‌ بۆ له‌ش و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین B كه‌ ده‌بێته‌هۆی زیاتر ده‌ردانی هۆرمۆنی تۆستیرۆن له‌ پیاو و ئیسترۆجین له‌ خانماندا

بیبه‌ری توون: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بیبه‌ری توون سوودی بۆ دڵ و له‌ش به‌گشتی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆزێك توونتر بێت ئه‌وا له‌ حه‌زی سێكسی زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی مادده‌ی كاپسكین كه‌ ده‌بێته‌هۆی گه‌یشتنی زیاتر خوێن به‌هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ش و ده‌ردانی مادده‌ی ئه‌ندرۆفین كه‌ به‌گشتی مه‌زاجی كه‌سه‌كه‌ ئارام ده‌كات.

هێلكه‌: خوردانی هێلكه‌، به‌تایبه‌ت هێلكه‌ی كوڵاو كاریگه‌ریی ئاشكرای له‌سه‌ر حه‌زی سێكسی ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی ئاستی ماندووبوون كه‌م ده‌كاته‌وه‌و هۆرمۆنه‌كانی له‌ش رێكده‌خات

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s