پێنج ملیۆن ریال بۆ هه‌ركه‌سێك ببێته‌ هاوسه‌رى

 

Image 

گۆڤارى “روئا”ى سعودى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌كراوه‌‌و تیایدا وتوویه‌تى پێنج ملیۆن ریال كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ى (یه‌ك ملیۆن و 330 هه‌زار دۆلار) ده‌داته‌ ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته‌ هاوسه‌رى.

ئافره‌ته‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، روونیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هاوسه‌رگیری به‌لاى ئه‌وه‌وه‌ سه‌ره‌كیترین ئاواتێتى، به‌و پێیه‌ى له‌ یه‌كه‌م پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، روونشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هۆكارى جیابوونه‌وه‌ى له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى ئه‌وه‌ بووه‌، پیاوه‌كه‌ ویستوویه‌تى ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌یدا بگرێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، كه‌ ئێستا گرنگى به‌وه‌ نادات ئه‌و كه‌سه‌ى شووى پێده‌كات بیه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌كه‌یدا بگرێت، وتیشی:”به‌دواى پیاوێكدا ئه‌گه‌ڕێم رێز له‌ ژیانى هاوسه‌ریمان بگرێت‌و ئه‌ركى هاوسه‌رى به‌ڕێوه‌ببات”.

ته‌ئكیدیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئاماده‌یه‌ به‌شێوه‌ى مسیار شوو به‌هه‌ پیاوێك بكات‌و بڕى پێنج میۆن ریالی سعودیشی پێبدات،:” له‌ ڤێلاكه‌ى خۆم داده‌نیشین، به‌و مه‌رجه‌ى رازى بێت به‌هه‌موو داخوازییه‌كانم، كه‌ له‌كاتى خوازبێنیم پێڕاده‌گه‌یه‌نم”.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s