به‌كارهێنانی‌ حه‌بی‌ مه‌نع ئاره‌زوی‌ سێكسی‌ له‌ژنان كه‌مده‌كاته‌وه‌

 

Image

یه‌كێكی‌ تر له‌و رێگایانه‌ی‌ كه‌ ژنان به‌كاریده‌هێنن بۆ رێگرتن له‌سكپڕی‌ بریتیه‌ له‌به‌كارهێنانی‌ حه‌ب. به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كانیش ئه‌م حه‌به‌ ره‌نگه‌ چه‌ند لایه‌نێكی‌ خراپی‌ هه‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لایه‌نی‌ خراپی‌ ئه‌م حه‌بانه‌یان له‌چه‌ند خاڵێك كۆكردۆته‌وه‌:

1- لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن حه‌بی‌ رێگری‌ له‌سكپڕی‌ (حبوب منع الحمل) كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هۆرمۆنی‌ ژنان هه‌یه‌و ئه‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ئاره‌زوی‌ سێكسێكان به‌به‌راورد به‌و ژنانه‌ی‌ حه‌بی‌ مه‌نع به‌كارناهێنن. چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ حه‌بانه‌ ئه‌بنه‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هۆرمۆنی‌(تیستوستیرۆن) كه‌ له‌له‌شدا هه‌یه‌و به‌رپرسه‌ له‌ئاره‌زوه‌ سێكسێكان.
2- زیادبونی‌ كێش، زۆرینه‌ توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن ئه‌بێته‌ هۆی‌ زیادبونی‌ كێش بۆ نزیكه‌ی‌ 4 كیلۆ.
حه‌بی‌ رێگری‌ له‌سكپڕی‌ ئه‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبونه‌وه‌ی‌ خوێن له‌كاتی‌ سوڕی‌ مانگانه‌.
3- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خواردنی‌ ئه‌م حه‌بانه‌ ئه‌گه‌ری‌ توشبون به‌شێرپه‌نجه‌ی‌ منداڵدان‌و هێلكه‌دان به‌رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو كه‌مده‌كاته‌وه‌.
4- ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌روی‌ 35 ساڵیه‌وه‌یه‌و جگه‌ره‌كێشن‌و حه‌بی‌ مه‌نع به‌كارده‌هێنن ئه‌گه‌ری‌ توشبونیان به‌جه‌ڵده‌ی‌ دڵ زۆرتره‌ له‌خه‌ڵكی‌ ئاسایی‌.
5- كاتێك تۆ حه‌بی‌ مه‌نع به‌كارده‌هێنیت پێویسته‌ هه‌مو رۆژێك بیخۆیت چونكه‌ له‌كاتی‌ له‌بیرچون منداڵ دروست ده‌بێت، به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كانیش نزیكه‌ی‌ 50% منداڵ به‌بێ‌ خواستی‌ باوان دروست ده‌بن‌و پێشتر خۆیان بۆ ئاماده‌ نه‌كردوه‌.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s