ئامۆژگاری دایكێكی عاقڵ

Image

ژنێكی خێڵه‌كی ” ئه‌عرابی ” كچێكی خۆی به‌ شوو ده‌دات. ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێ كچه‌كه‌ی بگوێزنه‌وه‌، بانگی ده‌كات و ئامۆژگارییه‌كی به‌نرخی ده‌كات و ده‌ڵێ:
” كچی خۆم! وه‌سێتكردن یادخستنه‌وه‌ی غافڵانه‌، و یارمه‌تیدانێكیشه‌ بۆ عاقڵان.. با پێت بڵێم و باش بزانه‌: ژنان بۆ پیاوان دروستكراون و پیاوانیش بۆ ژنان..
كچی خۆم! ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ خۆشی و رابواردنتان به‌رده‌وام بێ، بۆی ببه‌ره‌ كه‌نیز و كاره‌كه‌ر، ئه‌ویش بۆت ده‌بێته‌ به‌رده‌ و خزمه‌تكار.. تۆ بۆی ببه‌ به‌زه‌وی ئه‌ویش بۆتۆ ده‌بێته‌ ئاسمان و باران.. ده‌ شتت پێ ده‌ڵێم باش گوێ رایه‌ڵی‌به‌:
1. به‌قه‌ناعه‌ته‌وه‌ گه‌ردنكه‌چ‌به‌ بۆی.
2. گوێگر و گوێرایه‌ڵی به‌.
3. با چاوی به‌ ناشیرینیت نه‌كه‌وێت، هه‌میشه‌ خۆتی بۆ جوان‌ بكه‌.
4. هه‌میشه‌ خۆتی بۆ بۆنخۆش‌بكه‌و له‌ بۆنی ناخۆش به‌دووربه‌.
5. هه‌رگیز نه‌یه‌ڵی برسی ببێ، چونكه‌ برسیه‌تی گڕِی رق و كینه‌‌ بڵێسه‌دار ده‌كات.
6. با جێگه‌ی خه‌وی نارِه‌حه‌ت نه‌بێ، چونكه‌ خه‌و لێزڕاندن تووڕه‌بوون به‌دی دێنێ.
7. پارێزگاری ماڵ وسامانی بكه‌، چونكه‌ ژنی سه‌لاره‌ ئه‌و ژنه‌یه‌ بزانێ چۆن سه‌لیقه‌ی به‌كار بێنێ.
8. چاودێری ماڵ و خێزانی بكه‌، چونكه‌ لووتكه‌ی ژیری باش ته‌گبیركردنی ناوماڵه‌.
9. نهێنی ده‌رمه‌خه‌ و رازی مه‌دركێنه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر رازی بدركێنی به‌ئاگر سه‌بری ده‌سوتێنی.
10. سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی مه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێ‌گوێی بكه‌یت، له‌ غه‌دری دڵنیا نابیت. “
ئینجا ڕاسپێرییه‌كانی به‌م چه‌ند ووشه‌یه‌ كۆتای پێهێناو گوتی: ” ده‌خیل سه‌د ده‌خیل، له‌كاتی خه‌مباری ئه‌وا شادی مه‌نوێنه‌ و پێ‌مه‌كه‌نه‌، و كاتێ ئه‌ویش شادمان و دڵخۆشبوو خه‌مبار و په‌شێو نه‌بیت “.
ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌سێتانه‌ت هێنایه‌دی و به‌گوێت كردم هه‌میشه‌ دڵخۆش و كامه‌ران ده‌بن، و به‌ختیاری باڵ به‌سه‌رتانا ده‌گرێ.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s