بیست و شه‌ش سوودی سێكس

Image
سێكسكردن گرنگییه‌كی زۆری له‌ ژیانی مرۆڤدا هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سێكس نه‌بێت ئه‌وه‌ مرۆڤ له‌ناوده‌چێت، لێره‌دا ‌ 26 سوودی سێكسكردنی شه‌رعی له‌نێوان ژن و پیاوی موسڵماندا بۆ خوێنه‌رانی ده‌خه ينه‌ڕوو، به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه‌ زیاتر به‌ بواری سێكسزانی له‌رووانگه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ شاره‌زابن. شایانی باسه‌ ئه‌م سوودانه‌ له‌چوارچێوه‌ی ژیانی هاوسه‌رگیریدان و سێكسی ناشه‌رعی (زینا) ناگرێته‌وه‌، فه‌رموون ئێوه‌ و سووده‌كانی سێكسی شه‌رعی:
یه‌كه‌م: سێكسی شه‌رعی هۆڕمۆنی (ئه‌ندرۆفین) له‌ خوێندا زیاد ده‌كات و به‌خته‌وه‌ری زیاتر به‌مرۆڤ ده‌به‌خششێت.
دووه‌م: هۆڕمۆنی ئیسترۆجین له‌ ژندا زیادده‌كات و جوانی و ته‌ندروستی ژنان زیادده‌كات و ئه‌م هۆڕمۆنه‌ش بۆ پیست و موو به‌سووده‌.
سێیه‌م: سێكسی شه‌رعی به‌ر له‌ نووستن خه‌وی مرۆڤ خۆشده‌كات.
چواره‌م: سێكسی شه‌رعی خۆشه‌ویستی مرۆڤ زیاتر ده‌كات.
پێنجه‌م: سێكسی شه‌رعی بیرۆكه‌ و وه‌سوه‌سه‌ی شیتانی له‌ مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه‌.
شه‌شه‌م: سێكسی\كردن به‌ گه‌مه‌ی سێكسییه‌وه‌ وه‌كو مه‌له‌كردن وایه‌ و بیست ئه‌وه‌نده‌ پتر لیاقه‌ و توانای له‌ش زیاد ده‌كات.
حه‌وته‌م: له‌میانی سێكسی شه‌رعیدا ژن و مێرد یه‌كتری بۆن ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ی قوڵبوونه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی بۆ هه‌ردوولا.
هه‌شته‌م: ژن و مێرد به‌ یه‌ك كرداری سێكسی تاووزه‌یه‌ك (السعرات الحراریه‌) ده‌سووتێنن كه‌ ده‌كاته‌ (200-600) تاووزه‌، واته‌: به‌ئه‌ندازه‌ی ماتۆڕێك كه‌ كاتژمێرێك و نیو بڕوات به‌ڕێوه‌.
نۆیه‌م: كرداری سێكسی شه‌رعی ئه‌و سه‌رئێشه‌یه‌ لاده‌بات كه‌ زۆرجار به‌ حه‌بی پاراسیتیۆڵ لانه‌چێت.
ده‌یه‌م: سێكسی شه‌رعی نه‌خۆشییه‌كانی ئافره‌تان سوود ده‌كات.
یازده‌هه‌م: به‌هۆی كرداری سێكسی هه‌موو ده‌ماره‌كانی له‌ش خاوده‌بنه‌وه‌.
دووانزه‌هه‌م: كرداری سێكسی مه‌ترسییه‌كانی له‌ش لاده‌بات و پشووێكی ته‌واو به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت.
سێزده‌هه‌م: له‌میانی سێكسیكردندا ماچكردنی یه‌كتری له‌لایه‌ن ژن و مێرده‌وه‌ خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌ دروستده‌كات.
چوارده‌هه‌م: كرداری سێكسی شه‌رعی له‌ به‌ره‌به‌یاندا ژیانی ژن و مێرد رۆژن ده‌كاته‌وه‌.
پازده‌هه‌م: سێكسی شه‌رعی متمانه‌ و بڕوابوونی ژن و مێرد له‌لای یه‌كتر زیاتر ده‌كات.
شازده‌هه‌م: له‌ شه‌وه‌ سارده‌كاندا به‌ماچكردن پله‌ی له‌شی ژن و مێرد به‌رزده‌بێته‌وه‌ و گه‌رم دادێت، به‌مه‌ش مه‌ترسی تووش بوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی زستانیان لێ به‌دوور ده‌بێت.
حه‌ڤده‌هه‌م: سێكسی شه‌رعی ناكۆكی نێوان ژن و مێرده‌كات ناهێڵێت و هه‌ردوولا رازی ده‌كات.
هه‌ژده‌هه‌م: به‌كرداری سێكسی شه‌رعی خه‌م و په‌ژاره‌كانی رۆژانه‌ ده‌ڕه‌وێته‌وه‌ و خۆشبه‌ختی جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌.
نۆزده‌هه‌م: له‌كاتی سێكسكردندا به‌ هۆی ماچكردنه‌وه‌ مادده‌یه‌كی پڕۆتینی له‌ ده‌مدا ده‌رده‌چێت كه‌ ترشه‌لۆكه‌ زیانبه‌خشه‌كانی ناو ده‌م له‌ناوده‌بات/ ئه‌م ترشه‌لۆكانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی زیانگه‌یاندن به‌ ددانه‌كانی مرۆڤ.
بیسته‌م: ئه‌گه‌ر ژن و مێرد سێكس نه‌كه‌ن ئه‌وه‌ دووچاری نه‌خۆشی و دڵته‌نگی ده‌بن و نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌كانیان ده‌گۆڕێت بۆ نه‌خۆشییه‌ جه‌سته‌ییه‌كان، بۆیه‌ سێكسكردن ئه‌م كێشه‌یه‌ ناهێڵێت.
بیست و یه‌كه‌م: سێكسی شه‌رعی كێشه‌كانی دڵ سووك ده‌كات، چونكه‌ به‌هۆی كاری سێكسییه‌وه‌ خوێنێكی زۆر بۆ دڵ ده‌چێت.
بیست و دووه‌م: به‌كاری سێكمسی ئازاری خوێنبه‌رانی ژن و مێرد كه‌م ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ خوێن بۆ ته‌واوی له‌ش ده‌بات.
بیست و سێیه‌م: به‌ كرداری سێكسی زۆر ئازاری نه‌ناسراو له‌ له‌شدا نامێنێت كه‌ به‌داووده‌رمان چاره‌یان ناكرێت.
بیست و چواره‌م: كاری سێكسی به‌رده‌وامی گه‌نجبوون به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێته‌وه‌ و له‌ پیرۆیی دووری ده‌خاته‌وه‌.
بیست و پێنجه‌م: كرداری سێكسی شه‌رعی ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری (مه‌ناعه‌)
بیست و شه‌شه‌م: كرداری سێكسی شه‌رعی به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا بیست خه‌وی مرۆڤ زیاد ده‌كات.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s