کۆئه‌ندامی زاوزێی مێ ( Female Genital organs )

Image

به‌شی یه‌که‌م .

له‌و به‌شه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م بتوانم به‌شێوه‌یه‌کی پوخت و زانستی ، تیشک بخه‌مه‌ سه‌ر پێکهاته‌ و به‌شه‌کانی کۆئه‌ندامی زاوزێی ره‌گه‌زی مێی مرۆڤ‌ ، که‌ له‌م به‌شانه‌ پێک دێت ؛
به‌شی ده‌رێ ( external genitals ) ؛
به‌شی ده‌رێی کۆئه‌ندامی زاوزێی مێ ، واتا ئه‌و به‌شانه‌ی که‌ به‌‌چاو ده‌بینرێن ، له‌ ڕووی ده‌رێ به‌ئاسانی ده‌که‌ونه‌ به‌رچاو ، ئه‌وانیش بریتین له‌ :
قوز ( vulva ) ؛ به‌شی ده‌رێی کۆئه‌ندامی زاوزیی مێیه‌ ، زرۆترین فۆکه‌سی سێکسیانه‌ی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ری له‌سه‌ره‌ ، پیاوان به‌ شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌ کۆئه‌ندامی زاوزێ و ئه‌ندامه‌ سێکسیه‌کانی ژن ، زۆرترین ئاره‌زووی گه‌یشتن به‌ قوز ده‌کات ، ئه‌گه‌رچی به‌سه‌ره‌تا و ده‌رچه‌ی زێ و ئه‌ندامی جووت بوون داده‌نرایت له‌ کاتی جووتبووندا ، به‌ڵام له‌ کن زۆربه‌ی پیاوان ده‌مژرێت و ده‌لێسرێته‌وه‌ ، ده‌ست لێدان و به‌ریه‌ککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامه‌ ژنان ده‌وروژێنێ له‌ ڕووی سێکسیه‌وه‌ ، ئه‌ویش پێکدێ له‌ :
1. لێوی گه‌وره‌ ( labia majora ) ؛ لێوی ده‌رێی قوزه‌ ، پیكدێ له‌ به‌سته‌ره‌ شانه‌ و شانه‌ی چه‌وری و چه‌ند لووسه ‌ماسولکه‌یه‌ک ، هه‌ڵده‌ستێ به‌ داپۆشین و پاراستنی به‌شه‌کانی ناوه‌وه‌ی قوز ، داپۆشراوه‌ به‌ مووی به‌ر ، ره‌نگی له‌گه‌ڵ ره‌نگی پێستی ژن لێکنێزیکه‌ ، له‌وانه‌شه‌ که‌مێک جوایه‌ز بێت ، ژماره‌یه‌کی زۆر چه‌وریه‌ رژێن و ئاره‌قه‌ رژێنی تێدایه‌ .
2. لێوی گچکه‌ ( labia minora ) ؛ لێوی ناوه‌وه‌ی قوزه‌ ، شانه‌ی ته‌نکن ، هه‌ڵده‌ستی به‌ داپۆشین و پاراستنی زێ و کۆنی میز و قیتکه‌ ، له‌وانه‌یه‌ گچکه‌ بێت یانیش گه‌وره‌ و ده‌رپه‌ڕیو ، چه‌وریه‌ رژێنی تێدایه‌ به‌ڵام مووی به‌ری پێوه‌ نییه‌ ، له‌ ڕووی سێکسیشه‌وه‌ زۆر هه‌ستیاره‌ و ژن ده‌وروژێنێت .
3. پشته‌ قوز ( mons pubis ) ؛ که‌ به‌ لاتینی پێی ده‌ڵین خودای خۆشه‌ویستی mound of venus ، به‌شه‌ نه‌رمه‌که‌ی لای سه‌ریی قوزه‌ ، ئه‌ر‌کی پاراستنی هێسکی حه‌وز و قوزه‌ له‌ کاتی جووتبووندا ، شێوه‌ی سێگۆشه‌ییه‌ ، پاش هه‌رزه‌کاری مووی به‌ری لێدێت .
4. قیتکه‌ ( clitoris ) ؛ که‌ پێکدێت له‌ سه‌ره‌ قیتکه‌ و لاشه‌ی قیتکه‌ ، له‌ ڕووی ده‌رێ ته‌نها سه‌ره‌که‌ی دیاره‌ ، به‌ڵام به‌خۆی درێژ ده‌بێته‌وه‌ به‌ دیواری زێدا تا ده‌گاته‌ ناوچه‌ی کۆم ، نێزیکه‌ی 10 سم درێژه‌ ، به‌ چه‌رمێکی ته‌نک داپۆشراوه‌ که‌ پیی ده‌ڵێن prepuce ، قیتکه به‌‌ به‌شه‌ هه‌ره‌ گرنکه‌که‌ی ئه‌ندامی زاوزێی ژنان داده‌نرێت ،زۆرترین کۆتاییه‌ ده‌ماریه‌کان له‌وێ به‌ چڕی هه‌ن ، که‌ به‌ وروژانی قیتکه‌ زۆرترین چێژ ده‌داته‌ ژنه‌که‌ ، بۆیه‌ له‌سه‌ر پیاوان پێویسته‌ له‌ کاتی جووتبووندا گرنگی به‌ قیتکه‌ بده‌ن و له‌ ڕیگه‌ی ده‌ست و چووک و مژین دا قیتکه‌ بوروژێنن ، قیتکه‌ له‌ کاتی جووتبووندا وه‌کو چووک ڕه‌پ ده‌بێت .
5. کونی میز ( opining of urethra ) ؛ ده‌که‌وێته‌ بن قیتکه‌ ، جۆگه‌ی میز له‌ ژنان نێزیکه‌ی 3 سم درێژه‌ ، له‌ به‌رئه‌وه‌ی له‌ کۆم و زێ نێزیکه‌ له‌سه‌ر ژنان پێویسته‌ پاکوخاوێنی بپارێزن له‌و ناوچه‌یه‌ چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ تووشی نه‌خۆشی میزڵدان وگورچیله‌ بن له‌ ڕێگه‌ی کۆنی میزه‌وه‌ .
6. په‌رده‌ی کچێنی ( hymen ) ؛ ناوپۆشه‌ په‌رده‌یه‌کی ته‌نکه‌ که‌ زێ و قوز لێکجیاده‌کاته‌وه‌ ، وا باوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر په‌رده‌ سه‌لامه‌ت بێ و نه‌ دڕا بێت واتا پاکیزه‌یی کچ ، به‌ هۆی یه‌که‌م جووتبوون په‌رده‌ی کچێنی له‌ شه‌وی په‌رده‌دا ده‌دڕێت ، که‌ ده‌بێته‌ هۆی خوێن به‌ربوون ، به‌ڵام مه‌رجیش نییه‌ هه‌موو په‌رده‌یه‌ک سه‌لامه‌ت بێت و نه‌دڕا بێت پێش یه‌که‌م جووتبوون له‌ شه‌وی په‌رده‌دا ، چونکه‌ په‌رده‌ هه‌یه‌ زۆر ته‌نکه‌ ، له‌وانه‌یه‌ به‌ هۆی زه‌برێکی ده‌ره‌کی یان وه‌رزش دڕابێت له‌ ته‌مه‌نی کچێنیدا ، بۆیه‌ ڕوو له‌ کوڕان ده‌که‌م و ده‌ڵێم ؛ ئه‌گه‌ر ژنت هێنا یه‌که‌م شه‌و خینت نه‌بینی ، هیچ کێشه‌یه‌ک درووست مه‌که‌ و خه‌ڵکی له‌ خۆت تێمه‌گه‌یه‌نه‌ هه‌تا ته‌واو نه‌گه‌یه‌ راستی له‌وانه‌یه‌ کچه‌که‌ش خۆی له‌بیری نه‌مابێت چ کاتێک په‌رده‌که‌ی له‌ده‌ست داوه‌ به‌ هۆی زه‌برێکی ده‌ره‌کی یان وه‌رزش کردنه‌وه‌ .
7. نێوان قون و قوز ( perineum ) ؛ بریتییه‌ له‌ پێستێکی راکێشراو ، که‌ ده‌که‌وێته‌ نێوان قون و قوز .

کۆئه‌ندامی زاوزێی مێ ( Female genital organs )
به‌شی دووه‌م و کۆتایی .

به‌شی ناوه‌وه‌ ( internal genitals ) :
به‌شی ناوه‌وه‌ی کۆئه‌ندامی زاوزێی مێ له‌و به‌شانه‌وی خوارێ پێکدێ ؛
1. زێ ( vagina ) ؛ بریتییه‌ له‌ کونێکی شێوه‌ لووله‌یی ماسولکه‌یی ، له‌ سه‌ره‌تای کۆنی قوزه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کات تا ملی منداڵدان ، ده‌که‌وێته‌ نێوان میزڵدان و رێکه‌ ، له‌ نێوان 8 -13 سم درێژه‌ ، دێواره‌ ماسولکه‌ییه‌که‌ی یارمه‌تی کشان و کرژبوونی زێ ده‌دات له‌ کاتی جووت بوون و منداڵبوون دا ، ناوپۆشه‌ پێچاوپێچیه‌که‌شی که‌ ته‌ڕ و لینج بێت ، له‌ کرداری جووتبووندا زێ پێشوازی له‌ چووک و تۆو ده‌کات ، تۆوش له‌ ناوه‌ندی ترشی زێدا به‌سه‌ر ده‌که‌وێت تا ده‌گاته‌ جۆگه‌ی هێلکه‌ تاوه‌کو کرداری پیتاندن ڕوو بدات و زگپڕی ڕووبدات .زێ له‌ سێ چین پێکدێ ، چینی ناوپۆشی ناوه‌وه‌ ، چینی ماسولکه‌یی له‌ ناوه‌ند دا له‌گه‌ڵ چینی ریشاڵی له‌ رووی ده‌رێ ، به‌شی ناوه‌وه‌ یارمه‌تی وروژانی چووک ده‌دات له‌ کاتی جووتبوون دا ، هه‌روه‌ها له‌ چینی ناوه‌وه‌ لینجه‌ مادده‌یه‌کی ترش ده‌رده‌درێت که‌ ( ph =4 ) که‌ ڕێگه‌ ده‌گرێت له‌ گه‌شه‌ کردنی به‌کتریا .
2. ملی منداڵدان ( cervix ) ؛ به‌شی خوارێی منداڵدانه‌ ، که‌ ده‌که‌وێته‌ کۆتایی زێ ، له‌ کاتی بێنێژیدا ده‌کشێ و ڕێگه‌ به‌هاتنه‌ ده‌رێی خوێن و ناوپۆشی منداڵدان ده‌دات هه‌ر ئه‌و کشانه‌شه‌ وا ده‌کات که‌ بێنێژی ژانی هه‌بێت .
3. منداڵدان ( uterus ) ؛ شێوه‌ی هه‌رمێیه‌کی سه‌ره‌ونخوون دانراوه‌ ، دیواری ماسوولکه‌ییه‌ ، له‌ کاتی زگپڕیدا زایگۆت تێیدا گه‌شه‌ ده‌کات ئه‌گه‌ر هێلکه‌ بپیتێنرێت ، پاشان کۆرپه‌له‌ و پلاسێنتاش له‌ ناوی گه‌شه‌ ده‌کان ، ماسوولکه‌کانی زۆر به‌هێزن یارمه‌تی کشان و کرژبوونی منداڵدان ده‌ده‌ن له‌ کاتی زگپرێ و منداڵبووندا ، هه‌روه‌ها منداڵدان له‌ کاتی سێکسیشدا له‌رزه‌ کرژبوونێکی تێدا ڕوو ده‌دات ، کۆمه‌ڵێک به‌سته‌ر هه‌ن که‌ منداڵدان به‌ هێسکی حه‌وز و زگ ده‌به‌ستنه‌وه‌ ، له‌ کاتی بێنێژیشدا ناوپۆشی منداڵدان داده‌خورێت و خینبه‌ربوون ڕووده‌دات .
4. جۆگه‌ی هێلکه‌ ( fallopian tube ) ؛ دوو جۆگه‌یه‌ که‌ ده‌که‌ونه‌ به‌شی سه‌رێی منداڵدان و ده‌به‌سترێنه‌وه‌ به‌ هێلکه‌دانه‌کان ، نێزیکه‌ی 10 سم درێژ ده‌بێت ، له‌ به‌شی کۆتایی پێکهاته‌یه‌کی شێوه‌ په‌نجه‌یی هه‌یه‌ که‌ له‌کاتی هێلکه‌ داناندا هێلکه‌ وه‌رده‌گرێت و ده‌یگوازێته‌وه‌ بۆ جۆگه‌ی هێلکه‌ و منداڵدان ، هه‌روه‌ها کرداری پیتاندانی هێلکه‌ش له‌ ناو جۆگه‌ی هێلکه‌ ڕوو ده‌دات ، هێلکه‌ له‌ ماوه‌ی 3 تا 5 رۆژ ده‌گاته‌ منداڵدان ، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا پیتاندن رووبدات له‌گه‌ڵ سپێرم ئه‌وا زگپڕی ڕووده‌دات ، وه‌ ئه‌گه‌ریش پیتاندن ڕوونه‌دات ئه‌وا ده‌بێته‌ بێنێژی 

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s