ئیعجازی حەرام بونی زەواجی خوشک و برای شیریی !

Image

ئیعجازی حەرام بونی زەواجی خوشک و برای شیریی !سایە فارس
سڵاوی خوای گەورە بۆ خوێنەرانی بەڕێز 
سوپاس و ستایشی خوای گەورە و درودو سەلام لەسەر پێشەوای مرۆڤایەتی و هاوەڵە بەڕێزەکانی و شوێنکەوتوانی تا ڕۆژی دوایی…
بابەتی ئەمجارە لەسەر هۆکاری حەرام بوونی ژن هێنان یان شوو کردن لە نێوان (خوشک و برای شیریی دا) کە ئەمەش یەکێکی ترە لەو موعجیزانەی پاش دۆزینەوەی لەلایەن زانستی نوێ وە دۆزراوەتەوە…
پێغەمبەر (‌‌‌‌د.خ) دەفەرموێت : (يحرم من الرَّضاع ما يحرم من النسب). متفق علیە. مەبەست لەم فەرمودەیە ئەوەیە هەرشتێک بۆ مناڵی نەسەب حەرام بێت ئەوا بۆ مناڵێک کە شیری ئەو مناڵانەی خواردبێێت بۆ ئەویش حەرام دەبێت یان بە مانایەکی تر ئەگەر مناڵێک شیری ئافرەتێک کە دایکی خۆی نەبێت بخوات ئەوا دەبێتە دایکی و مناڵەکانیشی دەبنە خوشک و برای .
ئەوەی دەمانەوێت جەختی لەسەر بکەینەوە ئەوەیە هۆکار یان ئیعجازی حەرام بوونی زەواج لە نێوان ئەو مناڵانەی کە شیری یەکتریان خواردوە ،
ئایا راستی زانستی هەیە کە پاڵپشتی ئەم فەرمودەیە بێت؟
کاتێک زانایان هەستان بە شیکردنەوەی شیری دایک تێبینی بوونی چەند مادەیەکیان کرد کە لە شیری ئاساییدا بوونی نیە ، هەروەها ئەو شیرە لە ئافرەتێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە،کاتێک منداڵێک چەند جارێک لەو شیرە دەخوات ئەوا چەندین دژە تەن لەو منداڵەدا پێکدێن ئەمە پاش چەندین جار شیر خواردن.
واتە مناڵەکە چەند سیفەتێکی بۆ ماوەیی لەو ئافرەتە وەر دەگرێت کە لەو سیفەتانە دەچێت کە لە منداڵە راستیەکانی ئەو ئافرەتەدا هەیە هەر بۆیە دەبێتە برا یان خوشکی مناڵەکانی..!!
هەربۆیە زەواج لە نێوانیان حەرام دەبێت چونکە هەمان سیفەتی بۆماوەییان دەبێت ئەوەش دەبێتە هۆی نەخۆشی بۆ ماوەیی ترسناک.
پێغەمبەری خوا دروودی خوای لەسەر بێت چواردە سەدە پێش ئێستە پێێ راگەیاندووین و زانستی نوێش دەیسەلمێنێت.
ئەمەش دەلیلە بۆ ڕاست و دروستی وتە پیرۆزەکانی سەروەرمان .
پاک و بێگەردی بۆ خوای گەورە کە چۆن پێغەمبەری لەو ڕاستیە زانستیە ئاگادار کردوەتەوە ، هیوادارم ئەم ڕاستیانە ببنە هۆکاری زیاتر بوونی باوەڕ بە پێغەمبەر سەڵات و سەلامی خوای لێبێت، وە ببێتە بەڵگەیەک بەدەست هەموو ئیماندارێکەوە لەبەردەم ئەوانەی گومانیان لە ڕاستێتی دوا پەیامی پێغەمەرایەتی هەیە.
لە کۆتایدا دەڵێم : تاریکی شەو ناتوانێت ڕوناکی مۆمێک بشارێتەوە،هەرچەندە ڕێگری و بەربەستەکانی گەشەی ئەم ئاینە پیرۆزە زیاتر بن هێشتا ناتوانن ئەو ئیمان و هەست و سۆزی دڵسۆزانەی ناو دڵی باوەڕدارێک بکوژێننەوە….
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک..

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s