دڵەڕاوكێی كچان پێش شەوی بووكێنی

دڵەڕاوكێی كچان پێش شەوی بووكێنی
بە هەناسەیەكی سارد و بە شەرمەوە سەد سوێندی دەخوارد كە سێكسی حەرامی نەكردووە، دەستی بەر دەستی هیچ كەسێك نەكەوتووە، ئێستا ژیانی لە مەترسیدایە لەبەر ئەوەی لەشەوی بووكێنی خوێنی نەبووە، بۆیە هەر ئەو شەوە ناردراوەتەوە بۆ ماڵی باوكی. ئەو داوای یارمەتی دەكات، تا بێتاوانیی خۆی بسەلمێنێ و لە نەفرەتی پەردە رزگاری ببێت. دۆخی ئەم كچانە لە دۆخی تاوانبارێك دەچێت كە چاوەڕێی دادگا دەكەن بۆ سەلماندنی بێتاوانیی خۆیان.

دڵەڕاوكێی كچان پێش شەوی بووكێنی، بە دڵنیاییەوە تاقەت پڕوكێنە، لەبەر ئەوەی بەشێكیان نازانن بۆ شوو دەكەن و بۆ بەشوودراون. دڵنیانین جۆری پەردەكەیان چۆنە. ئەوەی پەردەی دڕا و خوێنی رژا، ئەوە بێتاوانی خۆی دەسەلمێنێ. ئەوانەشی خاوەنی پەردەی مەتاتین، یان پەردەیان نەماوە بە هەر هۆكارێك بێت، سروشتی بێت، یان دەستدرێژیی سێكسی كرابێتە سەر و لێی بێدەنگ بووێت، یان پەیوەندییەكی سێكسی لەگەڵ كەسێك هەبووبێ، ئەوا لە مەودای شەو و رۆژێكدا دەبێتە كەسێكی خراپ و مایەی شەرمەزاری بۆ كەسوكاری و وەك تاوانبار سەیر دەكرێت. ئەگەر جەنابی زاوا زۆر عاقڵ بێت نایكوژێت و دەیگەڕێنێتەوە بۆ ماڵی باوكی و دەڵێ ماڵی قەڵب سەر بە ساحێبی.

جۆرێكی دیكە لە ژنان دەبنە گەورەكچی ماڵ و نەفرەتی پەردەیان بەرناكەوێ، بەڵام دەبنە كەرەستەی قسەو قسەڵۆكی خزم و دراوسێ، خوشك براكانیش مرخی خۆیان لە میرات خۆش دەكەن. جۆری چوارەم بێوەژنان یان ژنانی جیابووەوەن. ئەوانەش پەردەیان نەماوە، ئەوانە دەبنە كەرەسەی مەجلیسی پیاوان و ژنان و بە بەردەوامی رووبەڕووی شەڕ پێفرۆشتن دەبنەوە. هەمیشە پرۆژەی عیلاقەن بۆ پیاوان، لەبەرئەوەی نە پیاویان هەیە و نە پەردە، هەمووان لە هەوڵی داگیركردنی ئەواندا دەبن و داویان بۆ دەنێنەوە. ژنان هەموو گیرۆدەی ئەو پەردە لەعنەتیەن. ئەو پەردەیەی لە سانتیمێك كەمترە، بەڵام دەستی ئاسنینی هەیە لە دیاریكردنی چارەنووسی ژناندا.

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، لەم سەردەمەدا ئەو سانتیمەترە پێوانەی شەرەفە بۆ ژنان و لەناو ئەو هەموو خوێندەوارە و بوونی چەندین زانكۆ و تەنێك بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرا و سەدان و هەزاران كەناڵی ئاسمانی خۆماڵی و بیانی كەس پرسیاری ئەوەی نەكردووە كە ئەو پەردە نەفرەتییە لەبەرچی و بۆچی بوونی هەیە، تەنانەت بەشێكی زۆری ژنانیش باوەڕیان وایە كە تاكە شتێك پاكیی ئەوان نیشان بدات پەردەی كچێنییە، بۆیە لەم سەردەمەدا هیچ شتێك لە عەقڵی ژنانمان نەگۆڕاوە بێجگە لە شێوازی لەچك و جوبەو شێواندنی جلی كوردی و كڕینی پێڵاوی ئاڵتوون و گۆڕینی خانوو ڤێللا و هێنانی خزمەتكاری بیانی.

باشە ئەم پەردەیە بۆچی لای ئێمە پێیدەڵێن پەردەی كچێنی و لە كەلتوری میللەتانی دیكەدا ناوی دیكەی هەیە و پەیوەست نییە بە كچبوون و شەرەفەوە؟ ئایا لەبەرئەوەیە كە ئێمە بەزۆر شەرەفمان لكاندووە بە نێوگەڵی ژنەوە بۆ ئەوەی پیاوان دەستكراوەبن لە خیانەتی نیشتمانی و نەتەوەیی و كەسیش بەبێ شەرەف ناویان نەهێنێ؟. بەپێی سەرچاوەیەكی زانستی، ئەم پەردەیە بۆ ئەوە دروستكراوە كە لەشی كچ لە میز و پیسایی بپارێزێ لەوكاتەی كە منداڵە و ناتوانێ خۆی خاوێن بكاتەوە. كوڕان بە سروشتی پارێزراون، كەچی ئەم پەردەیە بووەتە زیندانێكی یەك سانتیمەتری و ئەوەش بچووكترین و ترسناكترین زیندانە كە مرۆڤ بۆخۆی Imageدروستی كردووە و تێیدا درێژە بە ژیان دەدات.

 
 
 
 

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s