ئه‌و هۆكارانه‌ی بۆ به‌ربه‌ست كردنی‌ سكپڕی‌ به‌كاردێن‌ ؟

Image

ده‌توانین ڕێگه‌و هۆكاره‌كان بكه‌ین به‌ دوو به‌شه‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌ته‌ به‌ پیاوه‌كه‌ یا ژنه‌كه‌ : ١ – ئه‌و هۆكارو ڕێگه‌یانه‌ی‌ كه‌ پیاو ده‌سته‌به‌ری‌ ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌مانه‌ن :

أ – كۆندۆم : بریتی‌یه‌ له‌ كیفێكی‌ ( كیس ) لاستیكی‌ كه‌ توانای‌ كشان و گه‌وره‌بونی‌ هه‌یه‌ ، پیاوه‌كه‌ وه‌ك كیفێك ده‌یكا به‌چوك ( توڵ ) یدا كه‌ناهێڵێ‌ تۆوه‌خانه‌كان بچنه‌ ناو دۆڵانی‌ ئافره‌ته‌كه‌وه‌ ئه‌م كۆندۆمه‌ بۆ یه‌كجار به‌كادێت . به‌ڵام ده‌بێ‌ ئاگاداری‌ ئه‌وه‌ بین كونی‌ تێدا نه‌بێت .
ب _ تۆو فڕێ‌دانه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ دۆڵان : بریتی‌یه‌ له‌ هه‌ڵدانه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ تۆوه‌خانه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی‌ دۆڵانی‌ ئافره‌ته‌كه‌ پێش كۆتایی‌ كرداری‌ سێكسی‌ به‌ چه‌ند چركه‌یه‌ك ، كه‌ هه‌ندێ‌ كه‌س پێی‌ ده‌ڵێن به‌ربه‌ست كردنی‌ سروشتی‌ .
ج _ كرداری‌ بڕین ( پاكژ كردن ) : بریتیه‌ له‌ كرداری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ بچوك كه‌ تێیدا هه‌ردوو ( تۆوه‌ جۆگه‌ ) ده‌بڕدرێت كه‌ دڵنیایی‌ سه‌د له‌ سه‌ده‌ .

٢ – ئه‌و ڕێگاو هۆكارانه‌ی‌ كه‌ ژن پێ‌ی‌ هه‌ڵده‌ستێت بۆ به‌ربه‌ست كردنی‌ سكپڕی‌ :
أ – ڕێگه‌ی‌ سروشتی‌ : واته‌ دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كرداری‌ سێكسی‌ له‌و ماوه‌یه‌ی‌ كه‌ هێلكه‌
خانه‌كان پێ‌ ده‌گه‌ن و ده‌رده‌درێن و ئه‌گه‌ری‌ پیتاندنی‌ هه‌یه‌ . كه‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌م ڕێگه‌ بریتیه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ( به‌ربه‌ستی‌ ) سروشتی‌ .
ب _ ڕێگه‌ی‌ به‌ربه‌ست كردنی‌ دۆڵانی‌ ( الحاجز الهبلی‌ ) : بریتییه‌ له‌ پارچه‌ ئامێرێكی‌ لاستیكی‌ چاڵ كه‌ پێش كرداری‌ سێكسی‌ له‌له‌شی‌ ئافره‌ته‌كه‌دا داده‌نرێت ( جێگیر ده‌كرێت ) كه‌ كونی‌ مناڵدان ده‌گرێ‌ .
ج _ له‌وله‌ب : ئه‌م ئامێره‌ له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ داده‌نرێت كه‌ زۆرجار بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك یان زیاتر جێگیر ده‌كرێ‌ كه‌ چه‌ندین جۆری‌ هه‌یه‌ . هه‌ندێ‌ جار ئه‌م ( له‌وله‌ب ) انه‌ هۆڕمۆنی‌ له‌گه‌ڵدایه‌ بۆ گۆڕانكاری‌ و كاركردنه‌ سه‌ر چالاكی‌ مناڵدان و سپێرمه‌خانه‌كان.
د _ ڕێگه‌ كیمیاییه‌كان : وه‌ك به‌كارهێنانی‌ حه‌ب و كرێم و جیڵی‌ تایبه‌ت به‌ دۆڵانی‌ ژنه‌كه‌ كه‌ پێش هه‌ر كردارێكی‌ سێكسی‌ به‌كار دێت . كه‌ تێكه‌ڵ كراون به‌ مادده‌ی‌ كیمیایی‌ و ئه‌و ماددانه‌ش ده‌بنه‌ هۆی‌ كوشتنی‌ سپێرمه‌كان .
ه _ حه‌بی‌ جڵه‌وگیری‌ ( حب منع الحمل ) : بریتی‌یه‌ له‌ هۆڕمۆنی‌ ( ئه‌سترین و پڕۆجسترۆن ) به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ دیاری‌ كراو ، ئه‌م هۆڕمۆنانه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ ڕێگرتنی‌ هێلكه‌دانه‌كان له‌ ده‌ردانی‌ هێلكه‌ .
و _ ده‌رزی‌ پڕۆجیسترۆن : ئه‌م ده‌رزییه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دوورودرێژ ( ٣ مانگ ) كارده‌كات واته‌ هه‌ر سێ‌ مانگ جارێ‌ یه‌ك ده‌رزی‌ له‌خۆی‌ ده‌دات .
ی‌ _ ڕێگه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ : واته‌ گرتنی‌ یان بڕینی‌ هێلكه‌ جۆگه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ نه‌گه‌یشتنی‌ هێلكه‌كان بۆ مناڵدان و هێلكه‌ جۆگه


 

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s