دەستپەڕ چیە؟

دەستپەڕکردن: بۆ ژن و پیاو (بەشی ١)چۆنێتی دەستپەڕکردنی ژن و پیاو (بەشی دوو)
هەموومان لەگەڵ باڵقبوون و تەمەنی نەوجەوانیدا ئاشنادەبین بە دەستپەڕکردن بۆ تێرکردنی ئارەزوی سروشتی سێکسیمان. لەبەرنەبوونی هۆشیاری و پەروەردەی زانستی لەبارەی سێکس و بەهۆی عورف و عاداتی دواکەتووەوە، چەندین زانیاری هەڵە لەسەر کاریگەریە جەستەیی و دەروونییەکانی دەستپەڕکردن بڵاودەکرێنەوە. هەروەها، دەستپەڕکردن تەنها وەك چالاکیەکی پیاوان تەماشادەکرێت و دەستپەڕکردنی ژن وەك تابوو تەماشادەکرێت.لەم بەشەدا لەرێگەی توێژینەوەی زانستی تیمێکی بەناوبانگی جیهانی، ماستەرس و جۆنسن، بەدرێژی زانیاری و وردەکاریەکانی ئەو چالاکیە باوە رووندەکەینەوە.سەرەتا، هەموو ئەو زانیارییە هەڵانە ریزدەکەین کە بەشێوەی جیاجیا بیستومانن. ئەمانە تەنها قسەی بێبنەمان و هیچ بەڵگەیەکی زانستییان لە پشتەوە نیە.

چەوتباوەڕەییەکان لەبارەی دەستەپەڕەوە (واتە ئەو قسانەی زۆر دەوترێن و هیچ راستیش نین)

دەستپەڕکردن دەبێتەهۆی کوێربوون.

دەستپەڕکردن دەبێتەهۆی موو لە بەریدەست هاتن.

دەستپەڕکردن دەبێتەهۆی بێتوانایی سێکسی لە تەمەنێکی گەورەتردا.

دەستپەڕکردن دەبێتەهۆی توشبوون بە نەخۆشی دەروونی.

دەستپەڕکردن بەشێوەیەکی هەمیشەیی ئارەزوی سێکسی و توانای سێکسی کەمدەکاتەوە.

دەستپەڕکردن چەندێتی و چۆنێتی تۆو کەمدەکاتەوە.

زانستکاران لەرێگەی توێژینەوەوە هەموو ئەم چەوتباوەڕیانەیان پوچەڵکردۆتەوە. ماستەرس و جۆنسن بوونە پێشەنگی ئەو توێژەرانەی بواری سێکسی مرۆڤ و توێژەرانی دیکەش دەریانخستوە کە دەستپەڕکردن هیچ کاریگەریەکی کورتخایەن و درێژخایەنی لەسەر تەندروستی مرۆڤ نیە. هەرچەندە دەستپەڕکردن هیچ کاریگەریەکی جەستەیی بۆ سەر تەندروستی نیە، بەڵام دەبێت ئاگاداری رەهەندە سۆزداریەکانی بین. بۆ نمونە، ئەگەر دوو کەس لە پەیوندییەکی سێکسی درێژخایەندا بن و یەکێکیان لەجیاتی چێژوەرگرتن لەرێگەی جوتبوونەوە دەستبکات بە دەستپەڕکردن و دەستپەڕ جێگەی پەیوەندیە سێکسیەکەی نێواناین بگرێتەوە، ئەوا ئەمە کاریگەری لەسەر متمانەبەخۆبوونی کەسی بەرامبەر دەبێت.لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی وتەکانی لویەن کۆڵ وێستن کە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە و متمانەپێکراوەی بۆردە لە بواری چارەسەری سێکسیدا “یەکێک لە وانە گرنگەکان بۆ پەیوەندییە درێژخایەنەکان ئەوەیە کە پێویست ناکات هەردوو لا حەزیان بە کردنی دەقاودەق هەمان شت بێت لە هەمان کاتدا، ئەمە سێکسکردنیش دەگرێتەوە.” ئەگەر ئەوانەی لە پەیوەندیدان توانایان هەبێت باسی ویست و ئارەزووەکانیان لەگەڵ یەکتر بکەن، ئەوکات دەکرێت دەستپەڕ ببێتە بەشێکی تەندروستی پەیوەندییەکە.هەروەها وەك هەر چالایەکی دیکە، دەکرێت دەستپەڕکردن کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان و کاری کەسەکە هەبێت، ئەگەر هاتوو کەسەکە خویگرت بە خۆتێرکردنەوە، ئەمەش ئەوکاتە دەبێت کە کەسەکە زۆربەی کاتەکانی تەرخانکرد بۆ دەستپەڕکردن و پشتیکردە چالاکییەکانی دیکەی ژیان. [بۆ نمونە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ٣-٦٪ی هاوڵاتیان کێشەی خوگیریی سێکسیان هەیە، کە بەزۆری لە پیاواندا بەدی دەکرێت

دەستپەڕکردن وەك رێگەیەکی سەلامەتی چێژوەرگرتن
بۆ هەردوو رەگەز، ژن و پیاو، دەستپەڕکردن رێگەیەکی سەلامەتە لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە بۆ چێژوەرگرتنی سێکسی و دەربڕینی لایەنی سێکسی کەسەکە، هەروەها، لەوانەیە یارمەتی کەسەکەش بدات لە بەهێزکردنی خودبڕوابوون، خودئاشنابوون، خودپەسەندیی.تاکەکەس لەڕێگەی تەماشاکردن و دەستدان لەخۆیەوە دەتوانێت چێژ لەجەستەی خۆی ببینێت و بە لەشی خۆی ئاشناببێت.

لایەنە باشەکانی دەستپەڕکردن

لەوانەیە یارمەتیدەربێت بۆ کەمکردنەوەی فشاری دەروونی.

لەوانەیە توانای خودئاشنابوون و لەخۆتێگەیشتن زیادبکات.

کەسەکە لە سکپڕبوون و گواستنەوەی نەخۆشی سێکسی دووردەخاتەوە.

کەسێك کە باشتر بەئاگابێت لە جەستەی خۆی، بەتواناتردەبێت کاتیک دەچێتە نێو پەیوەندییەکی سێکسیەوە لەگەڵ کەسێکی تردا.

لایەنە خراپەکانی دەستپەڕکردن

لەوانەیە دەستپەڕکردنی زۆر و توند ببێتە هۆی سوتانەوە و برینداربوونی پێست و گۆڕینی رەنگەکەی.

لەوانەیە دەستپەرکردن ببێتە مایەی خوگیری یاخود موعتادبوون.

دەستپەڕکردنی ئەو کاتە دەبێتە خوو یان موعتادبوون کە کەسەکە کاتی نامێنێتەوە بۆ ئەنجامدانی چالاک دیکە (وەک پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، خوێندن، کارکردن و پیشەکەی). ئەمە رەنگە ببێتە مایەی خەرجکردنی بەشێکی زۆری داهات لە بابەتی سێکسیدا وەک فیلمی رووت و بەسەربردنی کات لەسەر چاتی سێکسی… هتد.)لەبەرئەوەی بەڵگە و توێژینەوە زانستیەکان پیشیانیانداوە کە دەستپەڕکردن بێزیانە و سودی بۆ لەش و دەروون هەیە، ئەم بابەتەمان ئامادەکردووە لەسەر چۆنێتی دەستپەڕکردنی ژن و پیاو. بە پێی چەندین سەرچاوە “دەستپەڕكردن بێزیانە و كردەیەكە زۆرێك لە مرۆڤەكان لە ژیانیاندا ئەنجامی دەدەن و ژمارەیەكی بەرچاوی ئاژەڵانیش دەیكەن. [پێشەکییەك بۆ سایکۆلۆجیا: دەروازەیەک بەرە بیر و رەفتار، بروانە پەراویز]. بەگوێرەی هەمان كتێب، دەستپەڕكردن بریتیە لە “هەڵسوكەوتێكی بنەڕەتی سێكسی بەمەبەستی چێژوەرگرتن و رەحەتبوون لەلایەن كەسەكە خۆیەوە.” (لاپەڕە: ٣٧١) لە هەمان كتێبدا و لە توێژینەوەكانی پێشەنگە دیارەكانی بواری لێكۆڵینەوەی سێكسدا، ماستەرز و جۆنسن، دەستپەڕكردن “چالاكیەكی ئاسایی كەسەكانە” و “بێزیانە.” (هەمان سەرچاوە: لاپەڕە، ٣٧١-٣٧٢). هەروەها چەندین توێژینەوەی دیكەش دەریانخستووە كە دەستپەڕكردن سودبەخشە بۆ جەستە و دەروون و خودمتمانەیی كەسەكە.”
دەستپەڕكردن: کوڕ و پیاو

کوڕان و پیاوان لە تەمەنی جیاجیادا لەرێگەی دەستپەڕکردنەوە بە لەشی خۆیان ئاشنا دەبن و لەوە تێدەگەن چۆن چێژ لە سێکس ببینن. دەستپەڕکردن چالاکییەکی تەندروست و سروشتییە. چەندین چەوتباوەڕی لەبارەی دەستپەڕەوە هەن، بەڵام لە راستیدا زۆر کەم کاریگەری خراپی هەیە. دەستپەڕکردن یارمەتی پیاودەدات لە ئاشنابوون بەو ناوچانەی لەشی کە زۆر هەستیارن و زەوقی پێیان هەڵدەستێت. هەروەها بەو ناوچانەش ئاشنادەبێت کە هەستیارنین و زەوقی هەڵناسێنن، ئەمەش یارمەتیدەدات لەوەی کە ئارەزووەکانی بە هاوەڵەکەی بڵێت لە داهاتوودا.دەستپەڕکردنی پیاو هێندەی ژن هەمەچەشن نیە. بەپێی میرەکڵ و باومایستەر، بەگشتی پیاو دەستدەهێنن بە قەفی کێریاندا. هەروەها هەندێك پیاو دەستدەدەن لە سەری کێر و تورەکەی گون و بنکی کێر و ناوچەی نێوان گون و قنگ (سەرچاوە:میرەکڵ و باومایستە، ٢٠٠٣:٣٥٦ ). کاتێك کە کێر هەڵدەستێت، پیاو پەستان و خێرایی دەستپەڕکردنەکەی زیاددەکات تاوەکو رەحەتبوون. لەم قۆناغەدا سەری کێر زۆر هەستیار دەبێت بۆ دەستلێددان (هەمان سەرچاوە). هەندێك پیاو بەخشاندنی کێریان لە پشتی یان دۆشەك دەستپەڕدەکەن. هەروەها، هەندێك پیاو لەرزۆکە یاخود پڵیتە بەکاردەهێنن.شێوازی دەستپەڕکردنەکە هەرچۆنێك بێت، دەبێت ژینگەکەی گونجاو و ئارام بێت و دوور بێت لە ناوبڕیەوە. زۆربەی پیاوان خەیاڵی سێکسی دەکەن لە کاتی دەستەپەڕدا. هەندێک جار خەیاڵی زۆر بەربەڵاو وا لە پیاوان دەکات زەوقیان بە هاوەڵەکانیان هەڵناسێت.هەرچەندە ژمارەی زۆر ورد و توێژنەوەی دیار بەردەستنین، بەڵام مەزەندەدەکرێت کە بە نزیکەیی هەموو نێرینەیەک لە قۆناغێک لە قۆناغەکاندا دەستپەڕدەکات. دەستپەڕکردنی پیاو زۆر لە هی ژنان زیاتر باسدەکرێت. لەبەر ئەوە زۆربەی پیاوان بەلایانەوە ئاساییە و پسپۆڕانیش دەڵێن کە چالاکییەکی باو و ئاساییە.

دەستپەڕکردنی ژن و کچ

دەستپەڕکردنی کچان و ژنان مەسەلەیەکە هەمیشە دیزەبەدەرخۆنە دەکرێت، هەروەها لەبەرئەوەی کە قیتکەی ژن لە کێری پیاو بچوکترە و هێندە دیار نیە. زۆربەی ژنان و کچان بەتەواوی ئاشنای بەشە جیاجیاکانی ئەندامی جووتبوونیان نین و هەموو کات نازانن کە زەوقیان هەستاوە. قیتکە، کە زۆرترین سەرەدەماری تێدایە و هەستەوەرترین بەشە، بەگشتی شاراوەیە و بە لچەکانی دەرەوە و ناوەوەی قوز داپۆشراوە. مەرج نیە هەموو ژنێك بزانێت قیتکەی لەکوێدایە یان هەر بوونی هەیە.بەو پێیەی کە هیچ دوو ژنێك کتومت وەك یەك نین، لەبەر ئەوە هیچ دوو ژنێك بە هەمان شێوە دەستپەڕناکەن. دەستپەڕکردن باشترین هەلە بۆ ئاشنابوون بە جەستەی خۆت و داهێنانکردن.

دەستپەڕکردن چەند سودێکیشی هەیە لەوانە:

– رەواندنەوەی فشار

– خودبەهێزبوون

– باشتر تێگەیشتن لە لایەنی سێكسی خۆت.

هەندێک لە کچان و ژنان بەلایانەوە خۆشە خەیاڵبکەنەوە و بیر لە سێکسکردن بکەنەوە لە کاتی دەستپەڕدا. کاتێکیش کە ژن بە جەستەی خۆی ئاشنادەبێت و بەسەر ئەو زەحمەتییانەدا زاڵدەبێت کە رێگرین لە چێژوەرگرتنی، دەتوانێت هاوەڵەکەی فێری ئەو رێگەیانە بکات کە چێژی پێدەبەخشن. بەگشتی شوێن و بارودۆخ زۆر گرنگن بۆ چێژوەرگرتنی تەواوەتی لە دەستپەڕ. بۆ نمونە، هەڵبژاردنی شوێنێك کە کەسەکە بەتەنها بێت و دوور بێت لە ناوبڕ لەلایەن کەسانی ترەوە. هەروەها، زۆر گرنگە کە باری دەروونی کەسەکە ئارام بێت.

چۆن دەستپێدەکەیت؟

گرنگیدان بە دۆخەکە و خولقاندنی کەشێکی گونجاو لەرێگەی مۆسیقای ئارامەوە بەشێکی گرنگە لە دەستپەڕکردن لەبەرئەوەی توانای چێژوەرگرتن پێویستی بە دەروونێکی ئارام هەیە. دوای ئەوەی جلەکانت هەمووی دادەکەنیت، بە هێواشی دەستبێنە بە هەموو لەشتدا، بایەخی زیاتر بەو بەشانەی لەشت بدە کە زۆرتر هەستیارن. ئەمەش یارمەتیت دەدات زیاتر بەهای لەشی خۆت بزانیت. هەروەها بەکارهێنانی ئاوێنە بۆ بینینی لەشی خۆت یارمەتی زیاتر ئاشنابوونت بە لەشێ خۆت دەدات. جەختبکەرە سەر بینینی ئەو بەشانەی لەشت کە کەسی بەرامبەر لای جوان و سەرنجڕاکێشە وەك مەمك، ران، پێست، سك و کەمەرت. هەموو مەسەلەکە لەوەدایە تەواو ئاڵودەی دەستلێدان و جەستەی خۆت ببیت. دەتوانیت پشتت بنوشتێنیتەوە، مەمکەکانت بگوشیت، رانەکانت لەیەکتر بخشێنیت. هەر کە هەستتکرد زەوقت هەستاوە، ئەوە ئامادەیت دەست لە قوزت بدەیت بۆ وروژاندنی زیاتر.

دەستپەڕکردن بە پەنجەکانت

بەشێوەیەکی ئیسراحەت پاڵبکەوە و دەستبهێنە بە بەشی ناوەوەی رانەکاتندا. وردە وردە پەنجەکانت لە قوزت نزیک بکەرەوە بەشێوەیەك کە دەستبدەیت لە لێوەکانی دەرەوە و ناوەوەی قوز. هەوڵبدە بە شێنەیی مەساج بۆ خەپلەی قوزت بکەیت، ئەو شوێنەی توکەبەرتی پێوەیە. بۆ دۆزینەوەی قیتکەت، پەنجەیەک بەناوەوەی لێوەکانی قوزدا بەرەوە سەرەوە بهێنە. قیتکە لەژێر پیستی لێوەکاندا شاردراوەتەوە. زۆربەی ژنان بەلایانەوە خۆش نیە راستەوخۆ دەستی لێبدرێت لەبەر هەستیارییەکەی. چۆنێتی دەستلێدانەکە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە تاوەکو چەند چێژ لە وروژاندنەکە دەبینیت. دەتوانیت پەنجە لێبخشێنیت یاخود بیگریت، یان دەتوانیت مەساجی لێوەکان بکەیت و ناراستەخۆی بیورژێنیت. هەوڵبدە دوو پەنجە بەکاربهێنە لەشێوەی ژمارە ‘هەشت’ دا، هەر پەنجەیەک لە دیوێکی قیتکەدا، بە ئاسپایی دەستت بۆ سەرەوە و بۆ خوارەوە بجوڵێنە. هەروەها دەتوانیت ئاڵوگۆڕ بکەیت بە وروژاندنی راستەوخۆی قیتکە و وروژاندنی لێوەکانی قوز. هاوشێوەی دروستکردنی بازنە پەنجەیەکەت بهێنە بە لێوی قوزدا، و سەری پەنجەت بخەرە ناوی، یاخود ئەگەر ویستت (بۆ ئەو ژنانەی پەردەیان نەماوە) پەنجەیەکی تەواو یان دوو پەنجە بە تەواوی بخەرە ناوەوە.بە ئارەزووی خۆت خێرایی و پەستانی جوڵەی دەست و پەنجەت دیاری بکە و بە گوێری ئەو چێژەی وەریدەگریت. هەندێك کەس حەزیان لە پەستانی زیاترە، هەندێكیش دەستلێدانی هێواشتریان پێخۆشە. ئەم دەستلێدانە راست و هەڵەی تیادا نیە، هەر کەسە و بە گوێرەی ئارەزوو و هەڵکەوتەی خۆی دەیکات.

کاتێ زەوقت زیاتر هەستا، قوز تەڕتر دەبێت و شلەیەکی روون دەردەدات کە چێژوەرگرتنی دەستپەڕ زیاتر و ئاسانتر دەکات. پاشان لەگەڵ زیادبوونی زەوقدا و زیاتر تەڕبووندا، هەست و چێژ بەهێز و بەهێزتر دەبێت. هەندێکجاریش، ئەگەر قوز بە ئاسایی یان بە گوێرەی پێویست تەڕ نەبوو، ئەوا دەتوانرێت کرێمی تایبەت بەکاربهێنیت.

Leave a Reply

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s